بەغدا، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- دوێنێ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نشینگە و مرۆیی، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، سەردانی بەسڕەی کرد و پابەندبوونی درێژخایەن و پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ حکومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانەی ئێستایدا، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ ەوە هەیە، دووپات کردەوە.
گەڕان
بەغدا، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق خەمبارە بە کۆچی دوایی بابە شێخ ڕابەری ڕۆحی ئێزدییەکان لە عێراق و سەرتاپای جیهان . نێردەکە سەرەخۆشی لە چڤاکی ئێزدییان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات .
بەغدا، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- ٢٩ گەنج لە پیاو و ژن لەسەرتاسەری پارێزگای بەغدادا بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەیی لە ٢٤-٢٧ی ئەم مانگەدا کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی رۆڵیان لە روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناو کۆمەڵگایەکانیاندا.
بەغدا، ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر پەسندکردنی "کارنامەی ٢٠٣٠ی ئامانجە درێژخایەنەکانی گەشەپێدان" دا تێدەپەڕێت. لە میانەی "لوتکەی گەشەپێدانی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەموو وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارنامەیەکیان پەسند کرد لەپێناو داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵک و گۆی زەویش.
هەولێر ٢٤ى ئەیلول ٢٠٢٠ - گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بووە مایەی کەم کردنەوەی ماوەی کاتی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا مام ناوەندو بچووکەکان (SMEs) لە عێراقدا. پێشبینی دەکرێت کە کاریگەریە ئابووریەکانی پەتایەکە زۆر سەخت بێت.
بەغدا ١٤ى ئەیلول ٢٠٢٠- لە ٢٠٢٠، عێڕاق هەر بەردەوامە لە ڕووبەڕوبونەوەی شێوازی کۆچ کردنی ئاڵۆز. وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بوژانەوەی پاش ململانێیەکان، دوابەدوای شکستە هەرێمیەکانی داعش، هەلی پتەو هەیە بۆ پەرەپێدانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن.
پارێزگای نەینەوا ١٠ى ئەیلول ٢٠٢٠ - دوێنێ ٩ی ئەیلول، نۆ خێزان لە کەمپی سەلامیە کە بۆ ئاوارەکانە پشتگیری کران تاوەکو کەمپەکە بەجێبهێڵن وە ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێڕاق، وە ٢٦ خێزانی تر ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلول کەمپیان بەجێهێشت.
بەغدا، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-