لێدوانی ڕۆژنامەوانی
لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
٠٥ ئەیلوول ٢٠٢٠
بەغدا، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-
- نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر ڕێنمایی بنەمای بێلایەنیدا خزمەتی هەموو خەڵکی عێراق دەکات. لە ڕاستیدا، بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق خۆیەتی کە لەگەڵ ئەودا لە نزیکەوە هەماهەنگی و هاوکاریی ئەنجام دەدات. چالاکییەکانیشمان، کە بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراومان ئەنجام دەدرێن، پشتگیریی زۆر گرینگن لەبواری مرۆیی و سیاسی و مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن و گەشەپێداندا کە سوودیان بۆ هەموو خەڵکی عێراق هەیە لەسەرتاسەری وڵاتدا.
- عێراق خۆشی یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە کارەکانمان بە هەماهەنگی و هاوکاریی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتە هەرێمی و نیشتمانییەکاندا و هەروەها بە پابەندبوونی تەواویش بە یاسا بەرکارەکانەوە ئەنجام دەدەین. هەروەها کارمەندەکانیشمان لەبەر ڕۆشنایی بنەمایەکانی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کار دەکەن و پێشیانەوە پابەندن کە بریتین لە بێلایەنی و هەڵسوکەوتی بێخەوشانە. هەر بۆ یە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە بە توندی پابەند بن بە رێکارەکانی ئەنجامدانی چالاکییەکان و هەڵسوکەوتی کەسیی خۆشیانەوە لەگەڵ بەکارهێنانی کەلوپەلی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تەنها و تەنها بۆ ئەنجامدانی ئەرکی پێسپێردراوی ئەو ڕێکخراوە. هەر بۆچوون و گومانێکیش سەبارەت بە لایەنگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێکخراوەکانی تر یان بۆ هەر وڵاتێکی تری ئەندام هیچ بنەمایەکی نییە و بگرە بە پێچەوانەوەشەوە ئەم جۆرە بۆچوونە بێ بنەمایانە زیاتر زیان بە خەڵکی عێراق خۆیان دەگەیەنن کە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری یارمەتیدانیان.
- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیریی ژیان رزگارکردن بۆ خەڵکی عێراق پێشکەش دەکات بەگرتنەخۆی خەڵکانی پەناهەندە و ئاوارەی ناوخۆیی و هەروەها توێژە کەمدەرامەتەکانی تری دانیشتووانیش. تا ئەمڕۆش ملیۆنان خەڵک لەم خزمەتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهرەمەندن کە ملیاران دۆلاریان تێچووە. لەلایەکی ترەوە، تا ئێستاش، چەندان چین و توێژی جۆراوجۆر پشت بە یارمەتییە مرۆییەکان دەبەستن بەتایبەتیش لە سەردەمی هەستیاری ئەم پەتایەی کۆرۆنای (کۆڤید ١٩) دا.
سهمير غهتتاس
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
وتهبێژ / بهڕێوهبهرى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن
نوسينگهى راگهياندنى يونامى
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق