راوێژکارانی تەکنیکیی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و دانیمارک سەردانی کەرکوکیان کرد بۆ گەیاندنی پەیامێکی روون
گەڕان
بەغدا، عێراق، 20 حوزەیرانى 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆپەرەپێدان لە عێراق نامیلکەیەکى دەرکردووە بۆ ئەو هاونیشتیمانیانەى کارى ڕۆژنامەوانى دەکەن، ئەویش دوابەدواى بەرنامەیەکى ڕاهێنانى چڕ بۆ پسپۆڕانى لاوى بوارى میدیا لەبارەى بابەتەکانى وەک ڕۆژنامەوانى هاونیشتیمانیان و ڕۆژنامەوانى ڕەوشتى و ڕاپۆرتکردن بە ڕەچاوکردنى هەستیارى ڕووبەڕووبوونەوە بەمەبەستى بەروپێشبردنى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا.
بەغدا، 21ى حوزەیرانى 2021 – بنکەکانى پۆلیس لە عێراقدا زیاتر بەدەم هاوڵاتیانەوە دەچن و جەخت لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە، ئەمەش لە سایەى ئەو دەستپێشخەرییەى نوێیەى کە لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتى ناوخۆ کە ڕاگەینراوە، هەروەها ئەم دەستپێشخەریە نوێیە لەلایەن حکومەتەکانى کەنەدا و ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە بەشێوەکى دەستکراوە کۆمەک دەکرێت.
21ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق - یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 20ی حوزەیران سەردانی سەرۆکۆماری عێراق، بەرهەم سالح و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی کرد.
22 ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق - یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 12ی حوزەیران سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی کرد و هەردوو بەڕێز دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشدار بوون.
بەغداد 22حوزەیران 2021 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە بەخشینێكی 1.1 ملیۆن دۆلاری لە لایەن حكومەتی سویسرییەوە كە یارمەتی WFP دەدات بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی خۆراكیی مانگانەیی بۆ سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سووری كە لە عێراق دا دەژین، سەرباری بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی خەڵكیش.