دهۆک، ٤ ى شوباتى ٢٠٢٠- شارى دهۆک بەم زووانە و بۆ یەکەم جار دەبێتە خاوەمى یەکەمین کێڵگەى ووزەى خۆر وەک هەنگاویگى مەزن بەرەو بوون بە پارێزگایەکى خاوێنتر لە ڕووى ڕێژەى کاربۆنەوە و گوزارشت لە نمونەیەک لە ووزەى نوێبووەوە و بەردەوام دەدات بۆئەوەى لە سەرانسەرى عێراقدا جێبەجێ بکرێت.
گەڕان
هەولێر، ٣ ى شوباتى ٢٠٢٠ – بەرنامەى نەوتەو یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان هەستا بە واژۆکردنى لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ وەزارەتى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بەمەبەستى پێدانى ڕێنوینى ستراتیژى و پاڵپشتى تەکنیکى بەمەبەستى دارشتنى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ٢٠٣٠.
بەغدا، ١ی شوباتی ٢٠٢٠ :- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دەسخۆشی لە ناوزەدکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، موحەمەد تۆفیق عەلاوی، دەکات و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینە دەکات پێش ئەنجامدانی هەر کارێک لە پێناو جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران لە ئەنجامدانی دادوەری و لێپێچینەوە.
بەغدا، ٣٠ی کانونی دووەمی 2020- لەگەڵ بەردەوامی توندوتیژییەکان و هەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە میانەی ناڕەزاییەکان و بەر لە خۆپێشاندنی زیاتری پلان بۆ دانراو، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت داوای چڕکردنەوەی هەنگاوەکان دەکات بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی داوای بەرەوپێش چوونی هەنگاوەکانی چاکسازییە بەردەوامەکان دەکات و هۆشدارێش دەدات لەوەی بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری هێز قوربانی گیانیی لێدەکەوێتەوە و کۆتایش بە قەیرانەکە ناهێنێت.
بەغدا، ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ – ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی دەربارەی دادگاییکردنەکانی داعش، کە بە گوێرەی یاسای نەهێشتنی تیرۆری عێراقی بەڕێوە چوون، بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتەکە هەوڵە مەزنەکانی مسۆگەرکردنی لێپێچینەوە لەو کردەوە قێزەونانەی جەنگاوەرانی داعش ئەنجامی داون بەرز دەنرخێنێت و لە هەمان کاتیشدا نیگەرانی زۆر پیشان دەدات دەربارەی دادگایی کردنی ناعادیلانە کە تیایدا تۆمەتباران دەخرێنە بارێکی یەکجار ناهەموار و مەترسیدار.
بهغدا، ٢٠ی كانونی دووهمی ٢٠٢٠:- بهو پێیهی خۆپیشاندانهكانی عیراق وا پێ دهنێنه مانگی چوارهمیان، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنهری تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ عیراق، داوای دهستكردنهوه به چاكسازی دهكات و نێگهرانی خۆشی سهبارهت به پێشێلكارییهكانی مافهكانی مرۆڤ دهردهبڕێت لهگهڵ جهختكردنهوهشی لهسهر گرنگیی ههنگاونانی بهرهوپێش بۆ جێبهجێكردنی داواكارییهكانی خهڵكی عیراق. ر استه پرۆسهی ههستانهوه لهسهر ئاستی دهوڵهت و كۆمهڵگادا تاراددهیهك سهخته بهڵام لهوپهڕی پێویستیشدایه.
بەغدا - ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠: بەڕێز خاتوو. مارتا ڕویداس، هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ نیگەرانی بەهێزی دەربڕی سەبارەت بە هەڵپەساردنی پێدانی نووسراوەکانی چوونەژوورەوە بۆ هاوکارانی مرۆیی کە کاروانە زۆر گرنگەکان جێبەجێ دەکەن لە هاوکاری کردنی ئەو عێراقیانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە.ئەم ڕێگەپێدانانە لە ماوەی پێشووتر هەر ٣٠ ڕۆژ جارێك لەلایەن حکومەتەوە درابوون.
ڕاهێنانی تاقیکردنەوەی بۆ ئامێرەکانی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە کارکردنیان پێش ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو