ئافرەتانی عێراق لە سەنگەرەکانی پێشەوەی خەباتی نیشتمانیی بوون و هەرواش دەمێننەوە.
گەڕان
بهغداد، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠: نێردهی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) هێرشهكهی ئهمدواییهی بنكهی تاجی ئیدانه دهكات كه بووه مایهی كوشتن و برینداربوون له ریزهكانی "هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ شهڕ دژی داعش"دا.
بەغداد / جنێڤ ( 27 ی شوباتی 2020 ) – شارەزایەکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان هانی عێراق دەدات بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە چارەسەرکردنی کێشەی مافەکانی مرۆڤی ئاوارەکان، بەتایبەتیش منداڵ، هەروەها داوای چرکردنەوەی هەوڵەکان دەکات لە گرتنەبەری پێوەرەکانی هاوکاریی مرۆیی و گەشەسەندن و ئاشتەوایی و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی.
لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆم وەکو نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤی ئاوارە نێوخۆییەکان، شانازی ئەوەم پێبڕا کە سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق لەماوەی ١٥ تاوەکو ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەنجام بدەم لەسەر داوەتنامەی حکومەتی کۆماری عێراق. سەردانەکەم دوابەدوای ئەوانەی پێش خۆم هات، چالۆکە بێیانی لە ٢٠١٥ و وۆلتەر کایلین لە ٢٠١٠.
بەغدا، 25 شوبات 2020- حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دوو پڕۆژەی سەرەکی ژێرخانی لە ڕەمادی کردەوە لە پاش نۆژەنكردنەوەیان لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. دووبارە کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی ڕەمادی و پردی فەلەستین ساتێكی گرنگە وە دەردەخات کە شارەکە بەرەو باشبوونەوە دەڕوات پاش چەندین ساڵ لە داگیرکاری داعش.
موسڵ، 20 شوبات، 2020 – ئەمڕۆ سەنتەری نەشتەرگەری ئەلشیفا کە بەم دواییانە نۆژەنكردنەوەی بۆ کراوە بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و حکومەتی عێراق. ئەم سەنتەری نەشتەرگەریە وەکو دامەزراوەی پزیشکی سەرەکی ڕۆڵ دەبینێت بۆ خزمەتکردنی نزیکەی 800 هەزار کەس لە هەموو ڕۆژهەڵاتی موسڵدا.
بهغداد، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠:- یونامی بهردهوام ئهو راپۆرتانهی بهدهست دهگات كه باس له بهكارهێنانی چهكی ڕاو دژی خۆپیشاندهران دهكهن له رێگهی نێوان گۆڕهپانی تهحریر و خهلانیدا له بهغداد له ئێوارهی رۆژهكانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی ئهم مانگهدا كه بووهته مایهی بریندار بوونی لانیكهم ٥٠ كهس.
ژیانگوزەراندن لە جیهانێکی بێ توند و تیژی مافی هەموو تاکێکە، زیاتر لە 200 ملیۆن لە کچان و ژانان لە سەرتاسەری دونیا ملکەچ کراون بە چەشتنی ئازاری پیادە کردنی کاری خەتەنەکردن. خەتەنەکردنی مێینە تەنیا کردارێک نیە کە هەڵقولاوی نایەکسانی جێندەری بێت ، بەڵکو کردارێکە بۆتە بەربەست بۆ کەمکردنەوەی گەیشتنی کچان و ئافرەتان بە مافەکانیان لە تەندروستی و فێرکردن و داهات.