بەغدا، 7 نیسان 2020- حکومەتەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا و سوید پێکەوە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخان دەکەن بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ قەیرانی كۆرۆناكۆڤید-19 ، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.
گەڕان
کۆڤید ١٩ هەڕەشەیەکی جیهانیی بێوێنەیە کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی تۆکمەی حکومەت و کۆمەڵگا و تاکەکانەوە هەیە.
بەغدا. ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠- جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی وەزارەتی تەندروستی کە داوا لە عێراقییەکان دەکات لە سەرتاسەی وڵاتدا پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی تەندروستی و ئاینی و مەدەنی و ئاسایش بن بۆ جێبەجێکردنی تێکەڵ نەبوون و ئەوپەڕی پاک و خاوێنی بۆ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگاکانیان بپارێزن لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
جیهانەکەمان ڕوبەڕووی دوژمنێکی هاوبەش بووەتەوە.
هەولێر- گەردەلولێکی نائاسایی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دا. گەردەلولەکە بارانێکی بە خوڕیشی لەگەڵ خۆی هێنا کە بووە هۆی هەستانی لافاو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق لە ١٨ ئازار.
نەورۆز کاتی نوێبوونەوە و ئاهەنگ گێڕانی میژوو و ناسنامەیە بۆ کوردەکان و چەندین گەلی تر لە سەرتاسەری جیهان ، ئەم ساڵ لە ساتە وەختێکی تایبەت و تژێ بە ئالنگارییەکان دێتەوە.
بەغدا، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٠:- هەڕەشەی پەتای ڤایرۆسی کڕۆنا لەسەر تەواوی جیهان و ناوچەکە و عێراق هەر درێژەی هەیە لەگەڵ کاریگەریەکانیشی لە سەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.
سکرتێری گشتی ئەوپەڕی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هێرشە یەکلەدوایەکەکانی عێراق و ناوچەکە دەردەبڕێت