بەغدا،٧ی ئایاری ٢٠٢٠:- وێڕای دەستخۆشیکردن لە پەسندکردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كابینهی مستەفا كازمی و زۆرینهی وهزیرهكانی، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین هێنیس-پلاسخارت، داوای پێكهێنانی تهواوی كابینهكه دهكات بۆ ئهوهی حكومهتی تازه بتوانێت به خێرایی بهرهو ئاوڕدانهوه له ئاڵنگارییهكانی پهیوهست به ئاسایش و سیاسهت و ئابوری و تهندروستی ههنگاو بنێت.
گەڕان
بەغداد، ٥ ی ئایاری ٢٠٢٠- لە کاتێکدا کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤیید-١٩ بە جیهاندا، قوتابخانەکان بە داخراوی ماونەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی یونیسێف، دەستی بە پەخشی کەناڵێکی ئاسمانی کرد تا لەو رێگایەوە پاڵپشتی بۆ پێداویستییەکانی فێربوونی منداڵان و نەوجەوانان دابین بکات.
بەغدا- حکومەتی یابان پشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات لە عێراق بۆ بەردەوامبوونی لە وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی ئابوری کۆمەڵایەتی بە پەلە وەهەروەها پێداویستی گەشەپێدانی ئەندامانی پێشوی گروپە چەکدارەکان، وەهەروەها پشتگیری کردنی سەقامگیری کۆمەڵگاکان لە ناوچە نائارامەکان، لە ڕیگای دابینکردنی پارە بە بڕی ٣.٦٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ ٢٠٢٠-٢٠٢١.
بەغدا، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠:- رەمەزانی پیرۆز مانگی ئاشتی و بەخۆداچوونەوەیە کە تێیدا موسڵمانان خۆیان بۆ رۆژوو و خواپەرستی تەرخان دەکەن لەگەڵ جەختکردنەوەشیان لەسەر لێبوردەیی و ئەنجامدانی کاری خێرخوازی لەگەڵ خەڵکی هەژار و نەدار.
عێراق 17-04-2020: بە بۆنەی بەردەوامیی تەشەنەكردنی نەخۆشی جیهانییەوە، كۆمەڵگەكانی پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەكان و گەڕێنراوەكان بە بۆنەی سەختیی بارودۆخی ژیانیانەوە لە بەردەم مەترسییەكی زیاتردان.
ههولێر، عيراق، 19 نيسان/ ابريل 2020: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەغدا، عیراق، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ، نەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە پەرلەمانی عیراق دەکات کە پەلەبکات لە تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بەهۆی چەندین ڕاپۆرتی نیگەران دەربارەی بەرزبونەوەی ئاستی توندوتیژیەکان لەسەر بنەمای جۆری ڕەگەز و توندوتیژی خێزانی کە لەسەرتاسەری ووڵاتدا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتیش لەدوای ئەو گرژییە خێزانیەی کە هاتۆتە کایەوەو مانەوە لەماڵەوە بەهۆی پەتای کۆڤید ١٩ وە.
بەغدا، ٧ی نیسانی ٢٠٢٠:- لەکاتێکدا کە ئاڵنگاریی بێوێنەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) بەرۆکی عێراق و هەموو جیهان گرتووە، رۆژی جیهانیی تەندروستیی ئەمساڵ لە ئی ساڵانی پێشووتر زۆر جیاوازترە. ئێمە لەم رۆژەدا سەری ڕێز بۆ هەموو کارکەرانی بواری تەندروستیی دادەنوێنین کە لە شەڕی ئەم پەتایەدا بۆ پێدانی چارەسەر و خزمەتی تەندروستی بۆ تووشبووان بە گیانی خۆنەویستانە و ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسی لە پێناو رزگار کردنی گیانی ئێمەدا لە ڕیزی هەرە پێشەوەن.