بەغداد 16 ئۆكتۆبەری 2021 – ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی خۆراكدا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵیی (IFAD) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) پابەندبوونی خۆیان نوێكردەوە بۆ یارمەتیدان لە چاكسازیكردنی سیستەمەكانی خۆراك لە عێراقدا و بانگەوازكردن بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئاو و گۆڕانی كەش و هەوا.
