بەغدا- لە ساڵی 2021 دا، پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی (WFP) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەکێکی بە بڕی 5.5 ملیۆن دۆلاری کەنەدیی لەحکومەتی کەنەدا پێگەیشت، لە نێویدا ملیۆنێك دۆلاری کەنەدیی لە پڕۆژەیەکی هەرێمایەتیی نێوان کەنەداو پرۆگرامی خۆراکی جیهانییدا. بەهۆی ئەو کۆمەکەوە پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی توانیویەتی یارمەتییە خۆراکییەکان بگەیەنێتە 255,000 خێزانی ئاوارەی عێراق و 72,000 پەنابەری سوریی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێن.هەروەها چالاکییەکانی پەیداکردنەوەی سەرچاوەکانی بژێویی لە باری لەناکاودا لەماوەی ساڵی 2021 دا.
