گەڕان
بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری فیدڕاڵی ئەڵمانیا (BMZ)، پێكەوە پشتگیریی 104500 كەسیان كرد لە كۆمەڵگە هەژارەكانی عێراقدا، بۆ بنیاتنانەوەی بژێوییان لە پاش ململانێ و خۆگونجاندنیان بۆ گۆڕانی كەش و هەوا، لە پاڵ پێشخستنی بە ژمارەیی كردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی بەشە خۆراكدا (PDS).

بەغدا، عێراق – قەوارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانیی جێندەریی وبەتواناکردنی ژنان (ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان - UN Women) و پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی (WFP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن (MOU) یان واژۆ کرد وپابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی کاری پێکەوەیی ودەستپێشخەرییە هاوبەشەکان لەمەڕ یەکسانیی جێندەریی و بەتواناکردنی ژنان لە عێراق.

بەغدا 22ی نیسانی 2022 – ئەمڕۆ وەك یادکردنەوەیەك بۆ یادی 52هەمین ساڵەی ڕۆژی زەویی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی ژینگە نوێ دەکاتەوە و بە هاوبەشیی ڕووبەڕووی گۆڕانی کەش و هەوا دەبێتەوە. ئەمە یەکەم ڕۆژی زەوییە کە یادی دەکرێتەوە لە دەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ گەڕاندنەوەی سیستمی ژینگەیی.
ئەم داراییە دەستەبەركراوە بوار دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی 1 ملیۆن منداڵ و هەرزەكار بەردەوام بن لە دەستڕاگەیشتن بە فێربوون لە رێی كۆمەڵێك شێوازەوە وەك فێربونی تێكەڵ، و 50.000 كەسیش كە لە باری لاوازیدان خزمەتگوزارییە گرنگەكانی منداڵیان پێدەگات.
زیاتر لە 1.500 لاوی پەراوێزخراوی كۆمەڵایەتی كە تەمەنیان لە نێوان 10-24 ساڵیدایە لە بەغدا، ئەنبار و بەسرە، و پتر لە نیوەیان كچن، پاڵپشتی راستەوخۆیان پێدەگات بۆ هەنگاوهەڵگرتن لە فێربوونەوە بۆ بەدەستهێنانی داهات و ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی.
بەغدا، 2 ئایاری 2022: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و خۆشەویستانتان دەکەین.

گۆڤاری “له پێناو عیراق” له لایهن نوسینگهی راگهیاندنی یونامییهوه له عیراق دهردهچێت