بەغداد- پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەکێکی بە بڕی ٦.٤ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی ژاپۆن پێگەیشت، کە یارمەتیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەدات لە دەستگیرۆیی کردنی ٢٥٥٠٠٠ لە ئاوارە عێراقییەکان کە بەهۆی قەیرانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و تا ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەپاڵ پشتگیریی ڕاگوزەری لەناکاو بۆ ١٢٠٠٠ کەس کە لە دۆخی ناسکدان و ئاساییشی خۆراکیان نییە. هەمووشیان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك دەبنەوە کە مەترسیی لەسەر ئاساییشی خۆراکیی خێزانەکان دروست دەکات.
