لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پارەبەخشینی بەردەوام لەلایەن یه کێتی ئه روپا پاڵپشتی یاسایی بەردەوام بۆ عێراقییە بارودۆخ لاوازەکان دابین دەکات.

٠٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٠٧/١١/  ٢٠٢٣ بەغدا، عێراق : کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) سوپاسگوزارە بۆ پاڵپشتی بەردەوامی یەکێتی ئەوروپا لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی مەدەنی و هاوکاری مرۆیی ( ئێکوECHO - ) بۆ هاوکاریکردنی عێراقییەکان بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی ناسنامەیان. بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك هاوکارییەکانی یه کێتی ئه وروپا یارمەتیدەر بووە لە دابینکردنی بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ عێراقییە لاوازەکان لەوانە ئەوانەی کە بە زۆر بەهۆی توندوتیژیی داعشەوە ئاوارە بوون و ئەوانەی کە ڕەنگە پێشتر بەڵگەنامەی ناسنامەی لەو جۆرەیان نەبووبێت. بەڵگەنامە مەدەنییەکانی وەك بڕوانامەی لەدایکبوون و ڕەگەزنامە و ناسنامە بۆ عێراقییەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەشداریکردن لە کاروباری گشتی وڵاتەکەیان، شتێکی سەرەکین.

Caption: ئاوارەیەکی ناوخۆیی عێراقی هەنگاوە پێویستەکان بۆ بەدەستهێنانی کارتی ناسنامەی نیشتمانی لە ئەمریت/ فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق تەواو دەکات،. ئەمەش دوای ئەوەی کە داواکارییەکەی ئەوان لەڕێگەی تیمێکی یاسایی تۆمارکردن پرۆسێس کرا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجامدرا.

زۆرێك لە عێراقییەکان بەهۆی هەڵهاتن لە توندوتیژی و چەوساندنەوە و ئاوارەبوون بەڵگەنامە مەدەنییەکانیان بەسەرچووە یان لەدەستداوە یان تێکچووە. ڕەنگە هەندێکی تر بەهۆی بەربەستە کارگێڕی و ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەرگیز دەستیان بەو جۆرە بەڵگەنامانە نەگەیشتبێت، ئەمەش وایان لێدەکات مەترسی بێ رەگەزنامە بوونیان لەسەر بێت ئەگەر نەتوانن ڕەگەزنامەی عێراقی خۆیان بسەلمێنن.

گرنگی بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی مەدەنی زۆر گرنگە. یەکەم هەنگاوە بۆ عێراقییەکان کە ناسنامەی یاسایی خۆیان جێگیر بکەن و دڵنیابن لەوەی لە وڵاتەکەیاندا دانپێدانراون. ئەگەر بەڵگەنامە مەدەنییەکان نەبوایە، عێراقییەکان نەیاندەتوانی

منداڵەکانیان لە قوتابخانە تۆمار بکەن، چاودێری تەندروستی وەربگرن یان داوای یارمەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن. هەروەها ناتوانن لە زۆربەی لایەنەکانی ژیانی مەدەنی و سیاسیدا بەشداری بکەن.

هاوبەشی ئێکو وایکردووە کۆمیساری پەنابەران (UNHCR) و هاوبەشەکانی، لەنێویاندا دوو ڕێکخراوی ناوخۆیی، یارمەتی عێراقییەکان بدەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە مەدەنییەکان لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی گەیاندن و هۆشیارکردنەوە لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە گرنگی بەڵگەنامە مەدەنییەکان و چۆنیەتی بەدەستهێنانیان، و هەروەها ڕاوێژکاری یاسایی تاکەکەسی بۆ ئەوانەی کە ڕەنگە کێشەی سەلماندنی ڕەگەزنامەی عێراقییان، هاوسەرگیری یان لەدایك بوونی منداڵەکانیان هەبێت؛ و ئاسانکاری بۆ تیمە گەڕۆکەکان لەلایەن بەشی کاروباری شارستانی عێراقەوە بۆ گەیاندنی ئەم بەڵگەنامانە بە لاوازترین کەسەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی ٢١٠ هەزار عێراقی سوودمەند بوون لە هاوکارییەکانی کۆمیساری پەنابەران (UNHCR) و هاوبەشەکانی بە سوپاسی هاوکاریه کانی یه کێتی ئه وروپا. لە مانگی یەك تا حوزەیرانی ٢٠٢٣، کۆمیساری پەنابەران هاوکاری یاسایی بۆ نزیکەی ٦ هەزار پەنابەر کردووە و زیاتر لە ١٣ هەزار بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ عێراقییە ئاوارە ناوخۆییەکان دەستەبەر کردووە. جگە لەوەش، کۆمیساری پەنابەران و هاوبەشەکانی پشتگیریان لە ٤٠ تیمی بەڵگەنامەی مەدەنی گەڕۆك کرد.

دەستکەوتی بێئەندازە بەهۆی دابینکردنی بودجەی بەخشندەی یه کێتی ئه وروپا بووە؛ بەڵام هێشتا پێویستی هەیە. ئێمە مەزەندە دەکەین کە زیاتر لە ٤٣ هەزار کەس هێشتا لانیکەم یەك بەڵگەنامەی مەدەنی سەرەکییان لەدەستداوە. بەربەستە سەرەکییەکانی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە مەدەنییەکان بریتین لە تێچووی زۆری بەدەستهێنان یان نوێکردنەوەی ئەم بەڵگەنامانە و ئەو ڕێکارە سەختانەی کە دەتوانێت بەدوای خۆیدا بهێنێت. بە تایبەتی بۆ ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت کە پەیوەندییان بە گروپە توندڕەوەکانی وەك دەعشەوە هەبێت یان بە پێچەوانەوە ناتوانن بە شێوەیەکی یاسایی هاوسەرگیری یان لەدایکبوون یان ڕەچەڵەکی منداڵان لە دادگادا بسەلمێنن.

“هاوبەشیی بەردەوام لەگەڵ یه کێتی ئه وروپا له لایه ن ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی مەدەنی و هاوکاری مرۆیی ڕۆڵی سەرەکی بووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەو ئاستەنگانەی کە عێراقییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە بۆ دەستگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی ناسنامەیان، پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتداران لە دابینکردنی بەڵگەنامەی ناسنامەی مەدەنی، دەستێوەردانێکن کە لەڕاستیدا دیار نین بەڵام پێویستن بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش نەبن وەک ناونوسکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانەکان، وەرگرتنی چاودێری پزیشکی، یان بەکرێگرتنی خانوو. ”. جان نیکۆلاس ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەکاتێکدا عێراق بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدان هەنگاو دەنێت، شتێکی گەورەیە کە ببینین پاڵپشتیی ئیکۆ ڕێگەی ئەم گواستنەوەیە خۆش دەکات لەڕێگەی دڵنیابوون لەوەی کە ئەو عێراقیانەی پێشتر بەهۆی توندوتیژیی دەعشەوە ئاوارەبوون، بەتەواوی لە خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا یەکدەگرنەوە و کۆمەڵگەی عێراقیش بەهۆی ئەوەی پێیان دراوەتەوە بەڵگەنامەکانی ناسنامەیان”.

بەڕێز پێدرۆ لویس ڕۆخۆ گارسیا، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی مەدەنی و یارمەتی مرۆیی ئەوروپا ( ئێکوECHO - ) لە عێراق ئاماژەی پێدا : "پاڵپشتی بەردەواممان ڕۆڵێکی چارەنووسساز گێڕاوە لە یارمەتیدانی عێراقییە لاوازەکان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکانی ناسنامەیان، کە کلیلی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکانن." ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوبەشیمان لەگەڵ کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی لە ژیانی زۆرێك لە عێراقییەکاندا دروستکردووە، پاڵپشتیکردنیان بۆ ئاوەدانکردنەوە و دوبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا. ئێمە پابەندین بە درێژەدان بە کارەکانمان لە عێراق و چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانەی کە ماون بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هیچ کەسێک بەبێ ئەم بەڵگەنامە جەوهەریانە نەمێنێتەوە”.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت