لێدوانی ڕۆژنامەوانی

فاو 2,2 ملیۆن دۆلار لە ئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری ديترا /ئەمریکا وەردەگرێت بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لە پارێزگا ئامانجکراوەکان لە عێراق

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان( فاو) پێشوازی لەزیادەی 2 , 2 ملیۆن دۆلار دەکات لەئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری DTRA / USA , بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری لەپارێزگا ئامانجکراوەکان لەعیراق و بنیاتنانی توانا لەناسینەوەی نەخۆشیەکان و کێڵگەو تاقیگەی ، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان ڕاپۆرتکردن و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ نەخۆشیە ئاژەڵییە بەرزەکان.

دکتۆر سەڵاح ئەلحاج حەسەن ، نوێنەری فاو لە عێراق ، پابەندبوونی( فاو)ی بۆ بەهێزکردنی توانای خزمەتگوزاریی ڤێتێرنەری بۆ ئاشکراکردن و دەستنیشانکردن و ڕاپۆرتی نەخۆشیە گیانلەبەرەکانی زۆر دەرببڕیت . گوتی: «بە و شێوەی کە هەموو جیهان لە ئاستی جیهانیدا مامەڵە لەگەڵ پانتایمی کۆڤید-19 دەکات، سەرنج خستنە سەر خۆڕاگریی کۆمەڵگە لە ڕێی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی، بەتایبەتی گرنگەكان ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای تەکنیکی و دامەزراوەیی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری عێراقی بۆ چاودێری و کۆنترۆڵکردنی کاریگەری نەخۆشیەکانی ئاژەڵان و سنوورداشکردن بۆ پاراستنی ئاژەڵان لە زیانو کەمکردنەوەی هەڕەشەی توند لەسەر تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ " . هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ لایەنە نیشتمانییەکان و قەوارەکانی تر کردەوە کە لەهەمان بواردا کار دەکەن .

سەرەڕای ئەو هەوڵانەی حکومەتی عێراق داویانە، بەڵام پرۆگرامەکانی چاودێری و کۆنترۆڵ سنووردارن و بەهۆی کەمی نرخی نەوت و پەتامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی ئاژەڵی لە ناوچە سنوورییەکان کردووە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیزۆر پەنگخواردوی ئاژەڵی لە ناوخۆی هەرێمدا زیاد کردووە

سیستەمی تەندروستی لە عێراق لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە کە لەگەڵ کۆڤید-19 دا خۆی بپێوێ سیستەمێکی هۆشداری پێشوەختە کە لەگەڵ ستراتیژ و سیاسەتی نوێدا یەکدەکەویت، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ئاژەڵ، دەبێتە هۆی دڵنیابوون لەوەی ئاژەڵداری، سەرچاوەی بژێوی سەرەکی بۆ عێراقییەکان، بە تەندروست و دوور لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاژەڵان بمێنێتەوە فاو پشتگیری خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری دەکات بە پێشخستنی پەیوەندینێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵگە شوانكارةكان ، بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشیە ئاژەڵیە زۆرەکانی ناو هەرێم بدات .

(فاو) سوپاسگوزارە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا / ئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشەی بەرگری ، بۆ ئەم کۆمەکە بەخشندەیە کە ئامانجی فراوانکردنی مەودای پڕۆژە بەردەوامەكةية " باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی وته ندروستي وة بؤچاودێری نەخۆشیەكان لەعێراق " کە کۆی گشتی ئەو بڕەی بۆ زیاتر لە 3 , 5 ملیۆن دۆلار کردووە.

Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت