لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

٠٥ ئەیلوول ٢٠٢٠

بەغدا، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر ڕێنمایی بنەمای بێلایەنیدا خزمەتی هەموو خەڵکی عێراق دەکات. لە ڕاستیدا، بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق خۆیەتی کە لەگەڵ ئەودا لە نزیکەوە هەماهەنگی و هاوکاریی ئەنجام دەدات. چالاکییەکانیشمان، کە بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراومان ئەنجام دەدرێن، پشتگیریی زۆر گرینگن لەبواری مرۆیی و سیاسی و مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن و گەشەپێداندا کە سوودیان بۆ هەموو خەڵکی عێراق هەیە لەسەرتاسەری وڵاتدا.
  • عێراق خۆشی یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە کارەکانمان بە هەماهەنگی و هاوکاریی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتە هەرێمی و نیشتمانییەکاندا و هەروەها بە پابەندبوونی تەواویش بە یاسا بەرکارەکانەوە ئەنجام دەدەین. هەروەها کارمەندەکانیشمان لەبەر ڕۆشنایی بنەمایەکانی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کار دەکەن و پێشیانەوە پابەندن کە بریتین لە بێلایەنی و هەڵسوکەوتی بێخەوشانە. هەر بۆ یە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە بە توندی پابەند بن بە رێکارەکانی ئەنجامدانی چالاکییەکان و هەڵسوکەوتی کەسیی خۆشیانەوە لەگەڵ بەکارهێنانی کەلوپەلی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تەنها و تەنها بۆ ئەنجامدانی ئەرکی پێسپێردراوی ئەو ڕێکخراوە. هەر بۆچوون و گومانێکیش سەبارەت بە لایەنگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێکخراوەکانی تر یان بۆ هەر وڵاتێکی تری ئەندام هیچ بنەمایەکی نییە و بگرە بە پێچەوانەوەشەوە ئەم جۆرە بۆچوونە بێ بنەمایانە زیاتر زیان بە خەڵکی عێراق خۆیان دەگەیەنن کە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری یارمەتیدانیان.
  • نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیریی ژیان رزگارکردن بۆ خەڵکی عێراق پێشکەش دەکات بەگرتنەخۆی خەڵکانی پەناهەندە و ئاوارەی ناوخۆیی و هەروەها توێژە کەمدەرامەتەکانی تری دانیشتووانیش. تا ئەمڕۆش ملیۆنان خەڵک لەم خزمەتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهرەمەندن کە ملیاران دۆلاریان تێچووە. لەلایەکی ترەوە، تا ئێستاش، چەندان چین و توێژی جۆراوجۆر پشت بە یارمەتییە مرۆییەکان دەبەستن بەتایبەتیش لە سەردەمی هەستیاری ئەم پەتایەی کۆرۆنای (کۆڤید ١٩) دا.
Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت