گەڕان

بەغداد، عێراق – ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣، هاوتەریب لەگەڵ تێڕوانینی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرەپێدانی ژینگەیی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵمەتێکی چاندنی دار لە سەرتاسەری وڵاتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و وەزارەتی کشتوکاڵ و شارەوانی بەغدا و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکە دەست پێدەکات. ئەم هەوڵە ئامانجی چاندنی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار درەختە لە سەرانسەری عێراقدا.

بەغدا، 4 ی کانونی یەکەمی 2023- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و نوسینگەیئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكارینێودەوڵەتی )جايكا( لە عێراق ڕێککەوتنی هاوبەشی درێژخایەنی خۆیان نوێکردەوە کە تایبەتە بە دامەزراندنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراق، بە پاڵپشتی حکومەتی عێراق. ئەم ڕێککەوتنە تیشک دەخاتە سەر دڵنیابوون لە خێراتر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگانە کە پێداویستییەکانی خەڵکی عێراق بۆ خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەکان دابین دەکەن، کە هەموو ئەمانە بەشدارن لە گەشەپێدان و بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز.
بەغدا، ٧ی کانوونی یەكەم ٢٠٢٣- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی گەندەڵی، عێراق تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی پتەوی خۆی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە ڕێگەی هەڵمەتێکی نیشتمانییەوە، کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پاڵپشتی دەکرێت. ئامانجی هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە بریتیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەو ئاستەنگانەی كە دروستی كردووە بەهەموو جۆڕەكانیەوە، و دروستكردنی گۆڕانكاییەكی ڕاستەقینەیە لەم بوارەدا.


بەغدا، عێراق، 12ی کانونی یەکەمی 2023
بەغدا، عێراق، 12ی کانونی یەکەمی 2023

هەولێر، عێراق - ۱۲ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۳ - سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و تۆڕی میدیایی ڕووداو بە فەرمی یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ دەستپێکردنی بەرنامەیەکی راهێنانی ۱۲ مانگی بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ژنان لە میدیا و ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری عێراق.