25-27ئۆکتۆبەر: هەولێر
گەڕان
پرۆگرامێکی راهێنان لەسەر سەلامەتی و پاکژی کە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی (یونیدۆ)
٠٧/١١/ ٢٠٢٣ بەغدا، عێراق : کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) سوپاسگوزارە بۆ پاڵپشتی بەردەوامی یەکێتی ئەوروپا لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنی مەدەنی و هاوکاری مرۆیی ( ئێکوECHO - ) بۆ هاوکاریکردنی عێراقییەکان بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی ناسنامەیان. بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك هاوکارییەکانی یه کێتی ئه وروپا یارمەتیدەر بووە لە دابینکردنی بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ عێراقییە لاوازەکان لەوانە ئەوانەی کە بە زۆر بەهۆی توندوتیژیی داعشەوە ئاوارە بوون و ئەوانەی کە ڕەنگە پێشتر بەڵگەنامەی ناسنامەی لەو جۆرەیان نەبووبێت. بەڵگەنامە مەدەنییەکانی وەك بڕوانامەی لەدایکبوون و ڕەگەزنامە و ناسنامە بۆ عێراقییەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەشداریکردن لە کاروباری گشتی وڵاتەکەیان، شتێکی سەرەکین.

بەڕێز ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکى تیمى سەربەخۆى پێداچوونەوەى ستراتیژى بە ئەرکی پێسپێردراوی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامى)، بە سەردانێك گەیشتە بەغدا کە لە 6 تا 27 ئەم مانگە دەمێنێتەوە. سەردانەکەى لە چوارچێوەى پێداچوونەوەى ستراتیژى سەربەخۆیە کە لەلایەن حکومەتى عیراقەوە داوا کراوە و لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشیشەوە ڕاسپێردراوە.
نووسینی : یونامی و یونسێف
لەسەروبەندى رۆژى جیهانیى منداڵاندا، حکومەتى عیراق قەڵەمبازێکى گرینگ دەهاوێت بۆ خێراکردنى پێشڤەچوون سەبارەت بە "جاڕنامە"ى مافى منداڵان لە وڵاتدا.
