24 تشرینی دووەمی 2021؛ بەغدا، عێراق – لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان و دەستپێکردنی 16 ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریی، ئەوەمان بیر دێتەوە کە توندوتیژیی جێندەری زیان بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی ژنان و کچان دەگەیەنێت.
گەڕان
بەغداد، 23ى نۆفێمبەرى 2021 - کۆبونەوەیەکى ئاست بەرز لە نێوان نەتەوە یەکگرتوەکان و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام درا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى ستراتیژى گەشەپێدانى نوێ ى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێڕاق. کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە چوارچێوەى هاریکارى گەشەپێدانى درێژخایەنى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ساڵانى 202-2024 کە لە مانگى سێپتەمبەر لەلایەن حکومەتى عێڕاقەوە ئیمزا کراوە.
جێبەجێکردنی تەواوی مەرجە یاساییەکان و زەماناتی دادگایکردن لەسەرەتای دەستگیرکردن و ڕاگرتندا بە کاریگەرترین ڕێوشوێن دادەنرێن بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە.
٢٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ - بەغدا- پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs)، کە بە نزیکەی نیوەی ئیشەکەرە عێراقییەکان لەم کەرتەن، زۆر بە خراپی زیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕو ململانێیەکان لە گەڵ داعشدا. کاتێک پەتای کۆڤید-١٩ بڵاوبۆوە، بووەهۆی ئەوەی کە ئەو سستیە ئابورییەی کە لە بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکارە کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و مامناوەندەکان هەبوو ووردە ووردە لاواز بێت لە بوژانەوەی دا. کەمدەرامەتی زیاتر کرد و ئاڵنگارییە ئابورییەکانی بەردەم کار و بزنسە عێراقییەکان و کارمەندەکانیان زیاتر کرد.

بەسرە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بەغدا، 30 تشرینی دووەم 2021- لەڕێگەى وۆرکشۆپی نوێی ڕاهێنان کە بەگەڕخراوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق و وەزارەتی تەندروستی و دەستەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییەوە، خزمەتگوزاری پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی بۆ ئاوارە ناوخۆ ییەکان و خێزانە گەڕاوەکان باشتر و چڕتر دەکرێتەوە.
