هەولێر، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ :- ئەمڕۆ لە هەولێر خاتو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێك چالاکوانانی ژنان لە چەندین رێکخراوی مەدەنیی جۆراوجۆری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کۆدەبێتەوە. ئەو کۆمەڵە نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی سەروەریی عێراق دەربڕی و داوای پشتگیریی بەهێزتری یونامیشیان کرد بۆ ئاوڕدانەوە لەم پرسە.
