ئۆپ-ئێد: جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق غوڵام محەمەد ئیسحاقزای
گەڕان
سۆلاغ، شنگال – لە کاتێکدا کۆمەڵگەی ئێزیدی لە عێراق خەریکی بنیاتنانەوەی ژیانی خۆیانن لە دوای جینۆساید، دروستکردنی گۆڕستان و مۆنیومێنتێک لە سۆڵاغ، شنگال، بە شێوەیەکی فەرمی دەستی پێ کرد. پرۆژەکە لە سالی ٢٠٢١ و لەسەر داواکاریی کۆمەلگەی ئێزیدی لەلایەن دەستپێشخەریی نادیەوە ڕاگەیەنرا. دەستپێشخەریی نادیە ماوەی دوو ساڵە خەریکی دیزاینکردنی گۆڕستان و مۆنیومێنتەکەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندامانای کۆمەڵگەکە و ئەندازیارێکی ئێزیدی. ئەم حەفتەیە، پرۆسەی دروستکردن بە فەرمی و بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق و ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمەریکا، دەستی پێ کرد.

بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرە بەردەوامەکان کە ئاوارەو گەڕاوە کەمئەندامەکان لە عێراقدا ڕووبەڕووی بونەتەوە
لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق هاوکاریی پێشکەش بە زیاتر لە ١٥،٠٠٠ خانەوادە کردووە لەڕێگەی کۆمەکیی خانووبەرە و نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق، بە پشتیوانیی خەڵکی ئەمەریکا و حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمڕۆ بەیانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێوڕەسمێکی ڕێک خست لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر بۆ ئاهەنگگێڕان بەم بۆنەیەوە، کە دوای پێنج سال لە چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوە و دووبارە دروستکردنەوەی خانووبەرە و لادان و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکان؛ هەروەها پاڵپشتیی یاسایی بۆ خانووبەرە و زەوی و موڵک، و کۆمەکیی نیشتەجێبون لە نشینگە نافەرمییەکان بە دەست هاتووە.

"لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، چەندین گفتوگۆ و وتوێژی چڕوپڕمان ئەنجامدا" کلاودیۆ کۆردۆنی
" لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، چەندین گفتوگۆ و وتوێژی چڕوپڕمان ئەنجامدا" کلاودیۆ کۆردۆنی