گەڕان
١ی ئاداری ٢٠٢٣
سکرتێری گشتی : سوپاس، جەنابی وەزیر

موسڵ - لە ١ی ئازار دا، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ڕزگاربووان یەکەمین مووچەی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش کرد لەچوارچێوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئێزیدی کە دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا. یاساکە کۆمەڵێک قەرەبوو لەخۆ دەگرێت بۆ ڕزگاربووانی جینۆساید کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر دەستی داعش ئەنجام درا و لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی، شەبەک، تورکمان و مەسیحییەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار سیمپۆزیۆمی تایبەت بە هێنانە ناوەوەی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ناو پرۆگرامەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکان ئەنجام دەدەن.

موسڵ – لە ڕێكەوتی ١ ئاداری ٢٠٢٣، حکوومەتی خۆجێیی نەینەوا بە شێوەیەکی فەرمی پلانەکانی کارکردنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی توندوتیژ لە ڕۆژئاوا و باشووری موسڵ و ناوەندی تەلەعفەر ڕاگەیاند. مەراسیمەکە لە زانکۆی موسڵ بەڕێوە چوو، هەمان ئەو شوێنەی کە لەژێر داگیرکاریی داعشدا تێیدا مەنهەجێک داڕێژرا بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی تەمەنی قوتابخانە لەسەر توندڕەویی توندوتیژ.

ئەمساڵ، لە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتانداا و لە ژێر دروشمی "دیجیت ئۆڵ: داهێنان و تەکنەلۆژیا بۆ یەکسانی جێندەری"، لاها کە شوێنێکی گریمانەیی ئارامی ئەلیكترۆنییە بۆ کچان و ژنان، بە شێوەیەكی سەلامەت دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و پشتیوانی و خزمەتگوزارییەکان بۆ كچانی هەرزەكار و ئافرەتان دەستەبەر دەكات.