لێدوانی ڕۆژنامەوانی

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی نەینەوا دەکات و جەخت لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ ئاسانکاریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکاندا

١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

نەینەوا، عێراق- لەم هەفتەیەدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەماهەنگیکاری نیشتەجێ/ هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی، ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ، سەردانی نەینەوای کرد بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارە ناوخۆییەکان کە ماوەیەکی زۆرە لە ئاوارەییدان و هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدار لە گەڵ دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان لەسەر هەردوو ئاستی پارێزگا و کۆمەڵگادا.

ئەو پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق دووپات کردەوە بۆ ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕووی دەبنەوە لەو کاتەدا کە ئەو لە هەوڵی دابینکردنی سەقامگیری و هەڵسانەوە و ئاشتەوایی و بەدەستهێنانی چارەسەری درێژخایەن دایە لەگەڵ دڵنیابوونیشی لەوەی که هەموو ئاوارە ناوخۆییەکان مافی جێنشینی و خۆبژێوی و ژیانێکی شکۆمەندانەیان هەیە چی لەڕێگەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆسەر زێدی پێشوویان و چی لەڕێگەی سەرلەنوێ جێنشینکردنەوەیان لە گۆمەڵگای تازەدا بەشێوەیەکی شکۆمەندانە و بێکێشەدا.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ نەینەوا، وێڕای جەختکردنەوەی لەسەر پێویستبوونی دڵنیابوون لە پاراستنی ئاوارە ناوخۆییەکان و کەمینە نیشتمانییەکان و توێژە کەمدەرامەتەکان، ئەو خاتوونە داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد بۆ دووقاتکردنی هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنیان لە بەدەستهێنانی چارەسەری درێژخایەن و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ هەموو عێراقییەکان لەگەڵ دڵنیابوونیش لەوەی کە ئاوارە ناوخۆییەکان مافی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان هەیە بۆ سەر زێدی خۆیان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە و ڕێکوپێک.



لەو سەردانەدا، بەرپرسی بەشی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، خاتو شێری رێتسیما-ئەندەرسۆن، و نوێنەری بە وەکالەتی کۆمیساریای باڵای پەناهەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتو فیلیپا کاندلێر، و نوێنەری نشینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان، خاتو زینە عەلی ئەحمەد و یاوەری خاتو سۆلۆرانۆ بوون و ئەمەو جگە لەوەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش هەر خۆیان لەوێ ئامادە بوون.

لە سەردانە ٥ ڕۆژییەکەی لە ١١-١٥ تشرینی یەکەمدا، خاتو ئیرینا لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارکەرانی بواری مرۆیی و گەشەپێدان و چەندان لایەنی پەیوەندیداری سەرەکیی ناوخۆیی و جیهانی کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی ئاشتەوایی و هەڵسانەوە بۆ هاریکاریکردنی ئاوارە ناوخۆییەکان و پێکهاتەکان. ئەو هەروەها بە یاوەریی نوێنەرانی نوسینگەی هەماهەنگیی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای پەناهەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و بەرپرسی بەشی سەقامگیریی کۆمەڵگایی سەردانی خێوەتگەی حەسەن شامی کرد لە پارێزگای نەینەوادا و لەوێش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەو خێوەتگەیە و دانیشتوان و گەڕاوەکان کۆبوونەوەی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییەکانیان و بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.

ئەو هەروەها سەردانی بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی و پاسپۆرت و نشینگەی کرد کە بەرپرسە لە دەرکردنی ناسنامەی مەدەنی و پشتگیریی نشینگە و نیشتمانی کە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵیدا هاوبەشکارە.

شایانی باسە کە ونبوونی یان فەوتانی بەڵگە مەدەنییەکان لە ئەنجامی داگیرکردنی داعش و شەڕەکانی دواتردا یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی پاراستن. ئەمەش چەندان هۆکاری هەیە وەک ونبوون یان فەوتان بەهۆی شەڕەکانەوە یان دەستبەسەرداگرتن لە خاڵەکانی پشکنیندا یانیش بەهۆی فەوتان هەر لە ناو خێوەتگەکاندا. لەڕاستیدا، نەبوونی بەڵگە ئاوارەکان یان تووشی گرتن و دەستبەسەرداگرتن دەکات یانیش بەربەست بۆ ئازادیی هاتوچۆیان دروست دەکات ئەمەو جگە لە بێبەشبوونیان لە خزمەتەکان و یان گەڕانەوەی کەلوپەلیان. لەمەشدا، بەتایبەتی ژنان و منداڵان زیاتر بەرکەوتەن چونکە بێ هەبوونی بەڵگە تووشی توندوتیژی دەبن و منداڵیش بە تایبەتی لە خوێندن بێبەش دەبێت.

خاتو ئیرینا هەروەها سەردانی مزگەوتی ئەلنور و کلێسای ئەلتاهیرەی کرد کە لە لایەن رێکخراوی یونیسکۆوە بە هاوکاریی وەقفی سوننی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لەسەر ئەرکی دارایی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتووەوە نۆژەن کراونەتەوە. ئەو هەروەها سەردانی چەندین پڕۆژەی تریشی کرد کە لە لایەن یەکییەتی ئەوروپاوە جێبەجێ دەکرێن بە مەبەستی بووژانەوەی ماڵە شوێنەواری یەکان لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری موسڵدا لەگەڵ سەردانکردنی پڕۆژەی جێنشینکردنیش کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان بە یاوەری هەماهەنگیکاری نشینگەی رێکخراوەکە خۆی. ئەو چاوی بە خاوەن ماڵەکان و سەرۆکی کۆمەڵگایەکانیش کەوت بۆ تاوتوێکردنی کاریگەریی نۆژەنکردنەوەی خانووەکان و ئاڵنگارییەکان و گرفتی دانیشتوان لە سەردەمی داعشدا.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان زیاتر لە ٦ هەزار خانووی نۆژەن کردووەتەوە کە ئەمەش بووەتە مایەی گەڕانەوەی هەزاران خێزانی ئاوارە بۆسەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ئەو هەروەها سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیشی کرد لە موسڵ و لە نزیکەوە زیاتر پەرەپێدانی ئەو بارەگایەی لە داهاتوودا بینی کە ئەمە دەبێتە مایەی ئەوەی کە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانن شوێنپەنجەی زیاتریان لە پارێزگای نەینەوادا هەبێت.

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت