لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە میانی كەمیی ئاو لە عێراقدا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵیی و بەرنامەی خۆراكی جیهانی بانگەوازی گرتنە بەری ڕێكاری پێویست دەكەن، بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگەكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوادا

١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢١

بەغداد 16 ئۆكتۆبەری 2021 – ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی خۆراكدا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵیی (IFAD)  و بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) پابەندبوونی خۆیان نوێكردەوە بۆ یارمەتیدان لە چاكسازیكردنی سیستەمەكانی خۆراك لە عێراقدا و بانگەوازكردن بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئاو و گۆڕانی كەش و هەوا.

لە سەر بنەمای بابەتی ئەمساڵی ڕۆژی خۆراكی جیهانی، “ كاركردن لە سەر داهاتوومان- بەرهەمی باشتر، خۆراكی باشتر، ژینگەیەكی باشتر و هەروەها ژیانێكی باشتر“ هاوبەشەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و دوا لێكۆڵینەوەی بانكی جیهانی، تیشكیان خستە سەر كاریگەرییەكانی، ئاستی كەمتری بارانبارین لە سەر ئاسایشیی خۆراكیی خەڵكی.

نوێنەری FAO  بەڕیز د. سەلاح ئەلحاج حەسەن ڕایگەیاند:

“كاریكەری كەمیی ئاو لە عێراقدا زۆر ئاشكرا و ڕوون دەركەوتووە، لە ریگەی كەمبوونەوەی بەرهەم و بەروبوومی دەخڵودانەوە لە 2021 دا.  كاركردنی خێرا و بەپەلە پێویستە لە ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوادا، كاركردنی پێكەوەیی بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی هۆكارە بنەڕەتییەكانی سەرهەڵدانی“  

هەردوو بەڕێزان عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەر بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق و بەڕێز ئەلیساندرا گاربێرۆ  گەورە ئابوریناس لە  IFAD لە ڕاگەیاندنێكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند:

“چاكسازیكردنی سیستەمە خۆراكییەكان یارمەتی كۆمەڵگە زۆر لاواز و هەژارەكانیش دەدات بۆ بەرگەگرتنی زیاتری شۆك و ڕاتەكاندنەكانی داهاتوو لە عێراقدا، بەرگەگرتن و نەچەمانەوە و سیستەمی خۆراكی نوێ و مۆدێرن، زۆر گرنگ و بەسوودن بۆ ئاسایشیی خۆراكیی دوور مەودا و هەروەها بەردەوامیی گەشەكردنی ئابووری عێراق”

كەمیی ئاو بووە هۆكاری گەشەكردنی ژێر ئاسایی بەروبوومی رووەكی و هەروەها بەرهەمی دەخڵودان. بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی فاو، بە كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بەرهەمی گەنم بە رێژەی لە سەدا 70 كەمتر دەكا ت و بەرهەمی جۆش، هێندە كەمدەبێت شایەنی باسكردن نابێت. ئاستی نزمیی باران بارین لەم وەرزەدا، كاریگەریی ناڕاستەوخۆی لە سەر جووتیارە خاوەن زەوییە بچووكەكان هەبوو كە توانییان مامەڵە لە گەڵ ئالنگاری دەستڕاگەشتننە بازاڕ بكەن، بە هۆی بەرزی  نرخەوە.

پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەدین خراپترین كاریگەریی كەمیی بارانبارینیان لە سەرە، شیكارییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئەوەیان دەرخست كە بەكارهێنانی خۆراك وەك پێویست و سەرو مڕ نیە، هەروەها میكانیزمەكانی ستراتیژی هەڵسوكەوتكردنی نەرێنییانەی وەك پارە قەرزكردن و خۆراك خواردنی كەمتر، لە نێوان خێزانەكاندا بە نزیكەیی، دوو هێندەی تێكڕای نیشتمانییە.

لە كۆمەڵگە لاواز و هەژارەكاندا، ئەوانەی كە بە زۆری پشت دەبەستن بە كشتوكاڵ، ڕاوە ماسی و ئاژەڵداری، كەمترین بەشداری قەیرانی كەش و هەوا دەكەن، لە رێگەی كۆمەڵە هۆكارێكی دیاریكراوەوە دەتوانن شوێنەواری قەیرانەكە سووكتر بكەن. پێویستە ڕێكاری بە پەلە و خێرا بگیرێتە بەر بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئاو و گۆڕانی كەش و هەوا لە عێراق دا، كە سەرنج دەخرێتە سەر كۆنفرانسی بیست و شەشەمینی لایەنەكان (COP26)

بۆ دابەزاندنی كۆتا ڕاپۆرت بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی : https://bit.ly/2YKINTT

 

لە میانی كەمیی ئاو لە عێراقدا، ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ و سندوقی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵیی و بەرنامەی خۆراكی جیهانی بانگەوازی گرتنە بەری ڕێكاری پێویست دەكەن، بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگەكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوادا

Ally-Raza Qureshi

عه‌لى ره‌زا قوڕه‌يشى

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
نوێنه‌ر
عەلی ڕەزا قورەیشی پەیوەندی كرد بە تیمی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق دا، پاش پیشەیەكی دوور و درێژ لە بواری كاری مرۆیی و وەڵامدانەوەی قەیرانی لە ناكاو، پەرەپێدان و هەروەها لە كەرتی تایبەت دا. ئەو هاووڵاتییەكی پاكستانییە و ژیانی پیشەگەرییانەی خۆی بە ژمێریاری مۆڵەتپێدراوی یاسایی دەستپێكردوە. عەلی 20 ساڵ كاری كردوە بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بە ووردبینیكاری ناوخۆیی دەستیپێكرد لە بەشی چاودێری و پاشان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ناوچەیی ئەلفاشیری دارفوور بووە لە سودان، جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە بەنگلادیش و هەروەها لە بارەگای سەرەكیش، جێگری بەڕێوەبەر بووە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە و پرۆگرامەگان، جێگری بەرێوەبەری، پرۆژەی گۆڕینی دەزگایی هاوبەش – نەخشە ڕێگای تەواوكار و هەورەها جێگری بەریوەبەری، پلاندانانی هاوبەش و بەڕێوەبردنی ئەرك بەجێگەیاندن بووە بە وەكالەت. بەمنزیكانەش جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی بوو لە یەمەن، كە سەركەوتووانە ڕێبەرایەتی فراوانكردنی پرۆگرام و بەرنامەكانی كرد بۆ پاڵپشتی كردنی زیاتر لە 13 ملیۆن هاووڵاتی یەمەنی. عەلی بە پەرۆشە بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگەكان لە رێگەی پرۆگرامە بژێوییەكان و پرۆگرامەكانی نەچەمانەوە و خۆڕاگریی و هەروەها لە ڕێگەی سیستەمەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە، كە دەرخەر و دەستەبەركەری پێویستییەكانیان بێت. لایەنگر و داكۆكیكارێكی ژینگە پارێزیی و ووزەی سەوز و بەگژداچوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوایە.
Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
IFAD
سندووقي جيهانى بۆ گه‌شه‌پێدانى كشتوكاڵ
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت