میزۆپۆتامیا، هەر وەك لە پاشماوە شوێنەوارییە کۆنەکانی دیارە کە ئەمڕۆ تەواوی عێراقیان تەنیوە ، بێشکەی چەندین شارستانییە.
چەندین شوێنەواری کەلتووری گرینگ بوونەتە مایەی دەوڵەمەندکردنی مێژوو و ئێستای عێراق. شوێنەواری "ئوور"، لە باشووری عێراق یەکێکە لە شوێنەوارە هەرە بەناوبانگەکان.
لەمبارەوە، لە سەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ باشووری عێراق کە سەردانی شوێنەواری "ئوور" یشی کرد کە بەڵگەی رابردوویەکی دەوڵەمەندە و بە قەد سامانی نەوتەکەی ئەمڕۆی گرینگە. خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، وتی "گەڕان بەناو شوێنەوارێکدا کە تەمەنی هەزاران ساڵە تووشی سەرسوڕمان و حەپەسانت دەکات. لەڕاستیدا هەموو کەس پێویستە سەردانی ئێرە بکات."
شارەزایی تەواو و هەوڵەکانی گەشەپێدان دەتوانن ببنە مایەی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران و هەروەها رەخساندنی هەلی کار و هێنانی داهات بۆ یارمەتیدانی ئابووریی عێراق بۆ خۆڕزگارکردن لە پشتبەستنی تەواوی بە داهاتی هایدرۆکاربۆن.
خاتو پلاسخارت هەروەها وتیشی"عێراق خاوەنی چەندین سامانی زۆروزەوەندە کە تائێستاش لەبواری گەشتوگوزاریدا وەک پێویست سوودیان لێ نەبینراوە. شایانی باسە کە دەسەڵاتە نیشتمانی و خۆماڵییەکان و هەروەها کۆماری عێراقیش هان دەدرێن لەسەر شانازی کردنیان بە کردنەوەی ئەم شوێنانە بەڕووی گەشتیاران و سەردانکەراندا."