نووسینی : مارتین دەلهویسن، بەرپرسی هەماهەنگی بۆ کەرکوک و نەینەوا
فەرمانگەی پاڵپشتی گەشەپێدان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)
لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، نووسینگەی یونامی لە کەرکوك یادی ڕۆژی جیهانی ئاشتی کردەوە بە هەڵمەتێکی چاندنی دار بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەربارەی کەشوهەوا و تیشک خستنە سەر ئەو هەنگاوە بچووکانەی دەتوانرێت بهاوێژرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
بەڕێز ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوك بە وەکالەت بە سوپاسەوە یەکەم نەمامی چاند، وتی: "پارێزگاری کەرکوك پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە ئیلهامبەخشەی یونامی کرد و خۆشحاڵ بوو بە بەشداریکردن لە گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە پارێزگاکەدا". دواتر بەشداربووانی چالاکییەکە کە بریتی بوون لە کەسایەتییە بەڕێزەکانی پارێزگا و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵسان بە چاندنی ١٥٠ نەمامی تر.
لە لایەن خۆیەوە مارتین دەلهویسن، بەرپرسی هەماهەنگی بۆ کەرکوک و نەینەوا ، سوپاسی پارێزگار ئەلجبووری کرد بۆ ئەم پشتگیرییە، ئاماژەشی بەوەدا کە "پارێزگاری کەرکووک چالاکانە سەرقاڵی دامەزراندنی "کەلتور بۆ ئاشتی" بووە، و ساڵی ٢٠٢٢ بیستەهەمین ساڵیادی بەرنامەی کردارییە لە سەر کەلتوری ئاشتی. بەم پێیە گونجاوە کە تەوەری ئەمساڵ بۆ ڕۆژی جیهانی ئاشتی: "کۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی و بنیاتنانی ئاشتی" تیشک بخاتە سەر ئەوەی چۆن پارێزگاری کەرکوك شوێنی چەندین گروپی فرە نەتەوە و و فرە کەلتورە،کە پاشخانی ئایینی جیاوازیان هەیە".
هەڵمەتی نەمام چاندن لە پارێزگاکە کە بەم دواییە لەلایەن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت دەستیپێکرد، زیاتر هێمای ئەوەیە کە چۆن پێکهاتە فرە جۆرەکان یەکدەگرن بۆ ناشتنی جیاوازییەکانیان و پێکەوە ژیان لە ئاشتی وسازان".
هەروەها لەم رۆژەدا چەندین چالاکی تر ئەنجامدران کە بریتی بوون لە نمایشکردنی کارە هونەرییە زیندووەکانی سەر بەربەستە دیوارە کۆنکریتییەکان کە لەلایەن نیگارکێش فاتیمە فازڵ و گروپی هونەرمەندانی سەرشەقام (NYN). وێنە کێشان بە بەکارهێنانی ئامرازی جیاواز بۆ بڵاوکردەنەوەی پەیامەکانی ئاشتی هۆکار بوو بۆ گرتنە خۆی تابلۆ دیوارییەکانی ئەم خاتوونە لە پڕۆژەی هونەر بۆ ئاشتی یونامی.
خاتوو فاتیمە فازل خۆشحاڵ بوو بە نمایشکردنی کارەکانی و هاوبەشیکردن لەگەڵ یونامی لە پڕۆژە داهێنەر ئامێزەدا ، ئەو بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی لێهاتوویی و خولیای خۆی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پێویستیی دەستبەجێی پاراستنی هەسارەکەمان و هەروەها گەیاندنی پەیامی ئاشتی و هیوا.
چالاکیەکانی ڕۆژەکە بە یاری تۆپی پێی "وەرزش بۆ ئاشتی" لە نێوان تیمەکانی نەتەوە جیاوازەکاندا ، کە یەکگرتوون بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەشی قبوڵکردن و هاوڕێیەتی و هاودەنگی ،کۆتایی هات.
وەك لە بڕیاری ژمارە A/RES/36/67ی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٨١دا هاتووە، ڕۆژی نێودەوڵەتی ئاشتی دەرفەتێك بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەڕەخسێنێت کە پابەندبن بە ئاشتی لە سەرووی هەموو جیاوازییەکەوە و بەشداری بکەن لە بەکەلتورکردنی ئاشتی.