لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سەکۆیکارێک لە موسەننا: "گەنجانی عێراق، پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"

٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

به‌غداد، سەماوە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ :- لەژێر سەرباسی" گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"، ٢٩ گەنج لە ژن و پیاوی پارێزگای موسەننا بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەییدا کرد لە ٢٢-٢٧ی ئەم مانگە بۆ تاوتوێکردنی رۆڵیان لە ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕووی کۆمەلگایەکانیان دەبنەوە.

ئەمە حەڤدەهەمینە لەو زنجیرە سەکۆیکارانەی کە لەلایەن یونامی بە هاوکاریی "لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران" و "ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی" یەوە ئەنجام بدرێت و سێهەمینیشە کە بەهۆی کۆڤید ١٩ وە لەڕێگەی هێلی ئەنتەرنێتەوە بێت.

١٥ ژنی گەنج و ١٤ پیاو لەسەرتاسەری پارێزگایەکەدا ئامادەی سەکۆیکارەکە بوون و ئامرازی کارلێک کردنیان بەکار هێنا بۆ تاوتوێکردنی چەندان پرس، کە ئەوان بە گرینگ ناوزەدیان کرد. پرسەکانیش بریتی بوون لە بەهێزکردنی بەتواناکردنی سیاسییانەی گەنج و بەهێزکردنی رۆڵیشیان لە پڕۆسەی بڕیارداندا و بەهێزکردنی توانای ئابووریی گەنج و باشکردنی هەلی بەکاربردن و وەبەرهێنان و گەشەدان بە کەرتی گەشتیاری لە موسەننا و زاڵبوون بەسەر کێشەی نێوان هۆزەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا.

لە دانیشتنی کۆتاییش لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، بەشداربووان هەلی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئالیس وۆلپۆل، دید و بۆچوونیان لەگەڵ یەکتردا هاوبەش بکەن و دەرئەنجامەکانیش بە بەرپرسانی ناوخۆیی بگەیەنن وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری موسەننا، بەڕێز سامی نیعمە و ئەندام پەرلەمان، عەدنان ئەلئەسەدی و "بەرپرسی گەنج و وەرزش لە موسەننا" و نوێنەرانی "لێژنەی پێکەوەژیان و سەقامگیریی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیران."

خاتو وۆلپۆل هانی ئامادەبووانی دا بۆ دەربڕینی رایەکانیان و هەروەها هاوبەشکردنی بیروبۆچونیشیان لەسەر ئەوەی کە چۆن بتوانن بەسەر ئەو گیروگرفتانەی کە ڕوبەڕووی عێراق دەبنەوە زاڵ بن بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی هەڵبژاردنی داهاتوودا.

ئەو لەمبارەوە وتی "خەڵکی گەنج، کە ساڵی رابردوو ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانیان کرد بۆ چاکسازیی نیشتمانی، بوونە مایەی دروستبوونی گۆڕانکاریی بنەڕەتیی سیاسیی و کۆمەڵایەتی. نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریتان دەکات لە داواکارییەکانتان بۆ چاکسازیی ڕاستەقینە و گەشەکردنی درێژخایەن. ئەو وزە بزوێنەرەی کە گەنجان هەیانە لە چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا هەرگیز نابێت نادیدە بگیرێت. "

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت