لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا بە پارەدانی زیادە هاریكاری دەكات، بۆ پاڵپشتیكردنی هەزاران خێزانی ئاوارە كە لە بەردەم مەترسیدان، لە عێراق

٠٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

عێراق- كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR)، ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشوازی لەو هاریكارییە زیادە خۆبەخشانەیە دەکات کە بڕی 13.36 ملیۆن یۆرۆیە، لە لایەن حکومەتی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵەوە، بۆ دابینکردنی هاوكاری مرۆیی زۆر پێویست و پاراستنی ئەو خێزانە پەنابەرە سورییانەی لە بەردەم مەترسیدان، لە عێراق.

ئەم پارەدانەی دوایی، کۆی هاریكارییەكانی ئەڵمانیای بۆ دانیشتوانی ئاوارە لە عێراقدا، دەگەیەنێت بە 21.4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵی 2020.

 

تەشەنەكردنی نەخۆشیی جیهانیی، هاوتا لەگەڵ قەیرانی ئابووریدا، بەشێوەیەکی بەرچاو تەنگەژە داراییەكانی لەسەر زیاتر لە 243 هەزار پەنابەری سووری زیاد کردووە، کە ئێستاكە لە عێراقدا دەژین. بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ڕێگری لە کۆڤید-19 (COVID-19)، زۆرێک لە پەنابەران -چ بە فەرمی یان بە شێوەی وەرزی یان ڕۆژانە دامەزرابوون- شاهیدی خراپبوونی بژێوی ژیانیان بوون، ئەمەیش وای كردووە كە بەبێ هاوکارییە مرۆییەكان نەتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکانیان دابین بکەن.

ئەم هاریكارییە دڵفراوانانەیەی ئەڵمانیا، یارمەتی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) دەدات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی بەرنامەکانی پاراستنی ژیان و یارمەتیدان، لەوانە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی كە لەبەردەم مەترسیدان، لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم خزمەتگوزاریانە دەستێوەردانەکانی پاراستنی زۆر پێویست لەخۆ دەگرێت، لەوانە یارمەتیی یاسایی، خزمەتگوزارییەكانی پاراستنی منداڵ، ڕێگریکردن و بەرپەرچدانەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز و پاراستن لەسەر بنەمای کۆمەڵگە.

هەروەها كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) لە ڕێگەی هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵپشتی كردنیانەوە، لە بنکەكانی چاودێریی سەرەتایی تەندروستی کە لە کامپدا دامەزراون، دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی چاودێریی سەرەتایی تەندروستی بە خۆڕایی بۆ ئاوارەکان دابین دەكات. وێڕای ئەوەیش، كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) بەردەوامە لە یارمەتیدانی پەنابەران بۆ جێبەجێکردنی پێویستیيە بنەڕەتیيەکانیان، لە ڕێگەی دەستێوەردانە جۆراوجۆرەکانی نەختینە، لەوانە پاڵپشتیی وەرزی، یاریدەدەری نەختینەی فرە مەبەست و یاریدەدەری نەختینەی کۆڤید-19 (COVID-19).

دکتۆر ئۆلیێ دیێل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، ڕایگەیاند:"ئێمە چاو لە هاریكارییەكی متمانەپێکراو و سەرکەوتوو لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) دەکەین، کە گرنگترین هاوبەشی مرۆڤدۆستانەمانە لە عێراق، بۆ ماوەی چەند ساڵێکە." هەروەها، وتی:"پشتیوانیمان لە چالاکییەکانی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) ، بە شێوەیەکی بەرچاو هاوکار بووە بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی پەنابەران، ئاوارە ناوخۆییەکان، گەڕێنراوە زیانلێكەوتووەكان و هەروەها کۆمەڵگا خانەخوێکانیان لە عێراق. ئامانجی ئێمە وەك خۆی دەمێنێتەوە، کە دەتوانن سوود لەو پاراستن و پشتیوانییە مرۆڤدۆستانانە وەربگرن کە پێویستیانە. لەم کاتە سەختانەدا، پێویستمان بە هەوڵی هاوبەش و بەکارهێنانی هەماهەنگی هەموو ئەو سەرچاوانەی لە بەردەستدایە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانی ئاوارەبوونە بە هەموو ڕووەکانیەوە."

دوای نۆ ساڵ لە دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان لە سوریا، پەنابەرانی سوریا بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە دژوارەكان لە عێراق و ناوچەكانی تر. لەگەڵ ئەو بارودۆخە ناهەموار و نادیارەی ئێستادا ، کۆمەڵگەی ئاوارەکان لە هەموو کات زیاتر پێویستییان بە پاڵپشتییە. ئەڵمانیا لە ڕێگەی ئەم پارەدانەوە، جارێکی دیکە ئەوە پیشان دەدات کە پابەندە بە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە نیازمەندن، هەروەها سەرچاوەی پێویست بۆ كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری پەنابەران (UNHCR) دابین دەکات، تاوەكو بەردەوام بن لە گەیاندنی ئەم یارمەتییانە.

نوێنەری بریكاری كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (UNHCR) ، خاتوو فلیپا كاندلەر، وتی:

"لەگەڵ تێپەڕینی هەر ڕۆژێک، دۆخی ژیانی خێزانە ئاوارەکان لە عێراقدا زیاتر دژوار دەبێت، ئەم هاریكارییە بەردەوام و دڵفراوانانە و نەرمونانەیە، بەڕاستی هێڵی ژیانە، کە ڕێگە بە پەنابەران دەدات پاڵپشتیی خێزانەکانیان بکەن و، بە شکۆوە پێداویستیەکانیان دابین بكەن." هەروەها ڕایگەیاند:"بەردەوامیی پشتگیری لە لایەن بەخشەرانی وەک کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ، بۆ خێزانە پەنابەرەکان لە عێراق زۆر بە گرنگی دەمێنێتەوە."

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت