لێدوانی ڕۆژنامەوانی

تەندروستیی و ئاو و پەروەردە و ژینگە پرسی سەرەکیی بوون کە لە سەردانەکەی هەماهەنگیکاری نشینگەدا بۆ بەسڕە بە زەقی باس کران

٠٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠

بەغدا، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠:- دوێنێ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەماهەنگیکاری نشینگە و مرۆیی، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، سەردانی بەسڕەی کرد و پابەندبوونی درێژخایەن و پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ حکومەتی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانەی ئێستایدا، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ ەوە هەیە، دووپات کردەوە.

شایانی باسە، لەو سەردانەدا، نوێنەری نشینگەیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق، خاتو زینە عەلی ئەحمەد، و نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لە عێراق، هامیدە رەمەزانی لاسێکۆ یاوەری خاتو ئێرینا بوون.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری بەسرە، بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، خاتو ئێرینا باسی ئەو ئاڵنگارییانەی کرد که روبەڕووی خەڵکی بەسرە دەبنەوە وەک دابینکردنی چارەسەری پزیشکیی تەواو لە سەردەمی ئەم پەتای کۆڤید-١٩ ەدا و پێویستبوونی هاندانی خوێندنی بەردەوام بە تایبەت بۆ کچان. ئەو هەروەها چاوی بە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش کەوت و پشتگیریشی بۆ پاراستنی زیاتری ژینگە و ڕەخساندنی درێژخایەنی هەلی کار و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دووپات کردەوە.

ئەو لەمبارەوە وتی "لەڕاستیدا نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەریی ئەرێنیی باشی لە پارێزگای بەسرە دروست کردووە هەر لە دابینکردنی ئاوی خاوێن و دامەزراندنی ژێرخانی تەندروستیی تۆکمە تا دەگاتە بەهێزکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی بەسرە بەڵام هێشتا زیاتریش پێویستە."

ئەو زیاتر وتی"ئێمە هەرگیز ناتوانین نکوڵی لەو ڕاستییە بکەین کە کۆڤید-١٩ بووەتە مایەی دروستبوونی چەندان ئاڵنگاری بۆ کۆمەڵگایەک کە هەر خۆی پێشتریش بە دەست نەبوونی خزمەتە بنەڕەتییەکانەوە ناڵاندوویەتی. لە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پارێزگار و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا شتێک بە زەقی هەستی پێدەکرا کە ئەویش ئارەزووی هەموو خەڵک بوو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئاوڕ لە پێویستییەکان دراوەتەوە و کۆمەلگا هەرە هەژارەکانی بەسرەش پارێزراون. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ پشتگیریکردن لەم هەوڵە."

خاتو سۆلۆریانۆ و خاتو عەلی ئەحمەد سەردانی نەخۆشخانەی فەیحایان کرد کە لەوێدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان بەمدواییە بنیاتنانی قاوشێکی ٢٠ قەڵەوێڵەیی هاوێری تەواوکرد کە دەتوانێت خزمەتی چارەسەری ژیان رزگارکردن پێشکەش بە ١٩ نەخۆشی کۆڤید-١٩ بکات لەگەڵ دروستکردنی ژینگەیەکیش بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر مامەڵە لەگەڵ کێیسەکاندا بکەن.

لەلایەکی ترەوە، ڕێکخراوی جیهانیی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانیش دروستکردنی قاوشەکە و دابینکردنی کەلوپەل و هەندێ ئامێری پزیشکی لە ئەستۆ گرت و فەڕەنساش ئامێرەکانی هەناسەدانی دەسکرد.

ئەو هەروەها بە یاوەریی خاتو لاسێکۆ سەردانی دەزگای چارەسەری ئاوی قورسی ئاوەڕۆی لە ناو شاری بەسرە کرد کە لە لایەن یونیسێفەوە بە هاوبەشکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی شارەکە و لەسەر ئەرکی ئاژانسی جیهانیی ئوسترالیا بۆ گەشەپێدان بەشێوەیەکی

سەرکەوتووانە نۆژەن کراوەتەوە و لە سایەی ئەم نۆژەنکردنەوەیەشدا ٧٥٠ هەزار لە خەڵکی بەسرە لە ئاوی پاک و خاوێنی خواردنەوە بەهرەمەند بوون و بەمەش لەو نەخۆشییانە پارێزران کە لە ئاوەوە سەرچاوە دەگرن.

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت