لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی ‌هەڵمەتی ‌هشیاری پەتای کۆڤید-١٩ لە هەرێمی کوردستانی عێراق

٢٣ ئاب ٢٠٢٠

هەولێر، عێراق، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هاریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆنترۆلکردنی لە هەریمی کوردستان ڕاگەیاند.

Kurdistan Region of Iraq embraces a major COVID 19 awareness campaign

 

هەڵمەتەکە نۆ ڕۆژ دەخایەنیت و لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە سولەیمانی دەستی پێکرد و ئەو شارەی کە ژمارەی تووشبووانی بە پەتاکە لە قۆنەغەکانی سەرەتادا ڕوو لە ‌هەڵکشان بوو لە بەر چەندین هۆکار بە تایبەتێش نزیکی لە وڵاتی ئێران و فراوانی سنوورەکەی لەگەڵی.

ڕێکخراوەکە ، کۆمەڵگە خۆجێییەکان بەشداری پێدەکات ئەمەش لە میانەی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٢٥٠ خۆبەخش بۆ گەیشتن بە ٨٠٠٠٠٠ کەس لە ١٠ ناوچەی بە ئامانج کراو بە کەمپەکانی پەناهەندە و ئاوارەکانیش لە ناوچەکانی عەربەت و کەلار.

هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەکو ناوچەکانی تری عێراق و جیهان کاریگەری پەتای کۆڤید-١٩ لەسەرە و بارگرانییەکی زۆریشی خستۆتە سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ژیان ڕزگار کردن لە هەرێم کە تا ئێستاش میوانداری زیاتر لە 700.000 هەزار ئاوارەی نێوخۆیی و 220.000 هەزار پەناهەندەی سوریی دەکات.

لەم بارەیەوە دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل مونعیم ، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوەکە لە عێراق وتی" بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئالنگاریی دروست کردووە لە سەر سیستەمە تەندروستییەکان و تواناکانی بۆ گرتنە خۆی هەڵکشانە زۆرەکانی ژمارەی تووشبووان لە گشت وڵاتان . ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەسەڵاتی تەندروستی لە سەرئاستی فیدڕالی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان بە وردیی و لە نزیکەوە چاودێری بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکە لە عێراق دەکەن. هەر لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ڕێکخراوەکە هەوڵەکانی بۆ بە هاناوەچوونی پشتگیریکردنی وەزارەتی تەندروستی فیدڕال و ‌هەرێم چڕکردۆتەوە لە ڕێگای بە هاناوەهاتنیان بە پێشکەشکردنی کەرەستە و کۆمەکی پزیشکی خێرا و جێبەجێکردنی ‌هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی یەک لە دوای یەک لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتدا بە مەبەستی ڕێگرتن و سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەو نەگەیشتنی بە شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ئاوەرە و پەناهەندەکان"

هەڵمەتەکەی ئێستا چەند چالاکییەک لە خۆوە دەگرێ وەک پەخشکردنی کۆمەڵێک پەیامی دەنگی لە ڕێگای چەند وێستگەیەکی ڕادیۆی کوردی و هەروەها دانانی چەندین شاشەی جوڵاو بۆ پێشاندانی کۆمەڵێک کورتە ڤیدیۆی فێرکاری ڕێکخراوەکە و وێنەی جوڵاو (کارتۆنی) کە جەخت لە بەکارهێنانی دەماک و خۆبەدوورگرتن و خاوێنی دەستەکان دەکەنەوە وێڕای دانانی چەندین کوشک لە دەروازەی بازاڕە خۆجێیەکان و شوێنە گشتییە سەرەکییەکان و شەقامە جەنجاڵەکان بۆ دابەشکردنی بڵاوکراوەکانی هۆشیاریی وەکو نامیلکە و پرۆشور وهەروەها پاکێجی خۆپاراستنی تایبەت بە هەڵمەتەکە کە بریتیە لە سێ دەمامک و تی شێرتێکی تایبەت و کاسکێتێک دەدرێتە ئەو پیادانەی کە بێ هیچ کەرەستەیەکی خۆپاراستن دەسوڕێنەوە.

لە میانەی ئامادەکارییە لۆجیستییەکانی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە شاری سولەیمانی ، چاومان بە چەند کەسێک کەوت و باسیان لە ئەزموونە تاڵەکانی خۆیان لەگەڵ نەخۆشی کۆڤید-١٩ کرد . ئەحمەد سەدر کە برا بچوکەکەی دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بە هۆی ئەم نەخۆشیە گیانی سپارد وتی " زۆرێک لە خەڵکی ، یەکێکی لە خانەوادەکەی یانیش هاوڕێیەکی یانیش دراوسێیەکی یانیش خۆشەویستێکی بە هۆی ئەم نەخۆشیە لە دەستداوە و هەندێکیش دوای چەند ‌هەفتەیەک لە چەشتنی ئازاری تا و کۆکە و هەناسە تانگی ئەم نەخۆشیەیان پەڕاندوە و چاک بوونەتوە. بەڕاستی ئەزموونێکی خراپ بوو ، هیوادارم کەس تووشی نەبێت."

بارودۆخەکە بۆ لانا ڕەشاد زۆر ترسناک بوو ، ئەو لە پێنجەمین مانگی سکپڕیی بوو کاتێک تووشبوونی بە کۆڤید-١٩ ڕاگەیەندرا. لانا دەڵێت " بە هۆی خوشکەکەم توشی ئەم نەخۆشیە بووم ، ئەو ئێوارەیەک سەردانی کردم بێ ئەوەی بزانێت توش بووە. خوشکەکەم تەندروستی باش نەبوو ، بەڵام ئەو وای دەزانی تەنها ماندووبونێکە لە دەرەنجامی کاروباری ناوماڵ. لانا باس لە بەسەر هاتی خۆی دەکات پێش مانگێک و دەڵێت" خوشکم و مێردەکەی بۆ هەناسەدانی دەسکرد لە نەخۆشخانە هێلدرانەوە و منیش توشی سەرئێشەیەکی قورس و کۆکەیەکی بەردەوام و هەوکردنی قوڕگ و نیشانەکانی تربووم ، هەستم کرد بابەتەکە کۆتایی هاتووە و منیش دەمرم."

لە شەقامی مەولەوی ناوەراستی سولەیمانی چاومان بە خانەوادەیەکی شەش کەسی کەوت کە تازە و دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە چاک ببوونەوە ، بۆیە سەباح موسا کە یەکێکە لە ئەندامنی خێزانەکە خەڵکی ئاگادار دەکاتەوە لە توش بوون بەم نەخۆشییە بۆ ئەوەی خۆیان و خۆشەویستانیان لە بە تەمەنەکان بپارێزن و دەڵێت " ئەگەر ئێمە پابەند باین بە داخستن و خۆدوورگرتن ئەوا تووشی ئەم دەردەسەرییە نەدەهاتین . نەخۆشییەکە هەقیقەت و ڕاستییە و درۆ نییە وەک چەند کەسێک لەو بڕوایەدان. "

چەندین چیڕۆکی تاڵی هاوشێوە هەن کە دەتواندرا ڕێگە لە ڕوودانی بگیردرێت ئەویش لە ڕێگای پابەندبوون بە ڕێنمایی ئاسان وەک بەستنی دەماک و خۆ بە دوورگرتن. لەم بارەیەوە دکتۆر سامی عەبدولرەحمان دەڵێت " خەڵکی لە مەترسی ڤایرۆسەکە گەیشتووە ، ئەم نەخۆشیە ڕاستییە و دەتواندرێت لە ڕێگای گرنگیدان بە پاک و خاوینی و خۆبەدوورگرتن و دەمامک بەستنی بە زۆرە ملێی ڕێگەی لێبگیردرێت- ئەوانەش ئەوەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەڕێگای پایەمەکان و هەڵمەتەکانی هۆشیاری بانگەشەی بۆ دەکات."

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوە دەکەن هەڵمەتەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە هۆشیارکردنەوەی دانیشتوانی کوردستان لە سەر گرنگی بەستنی دەمامک لە دەرەوەی ماڵەکانیان و لە شوێنە جەنجاڵەکان و هەروها پابەند بوون بە خۆبەدوور گرتن و خاوێنکردنەوەی هەردوو دەست بە بەردەوامی.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سوپاس و پێزانینی خۆی بەرامبەر حکومەتی کوێت و نووسینگەی کۆمسێۆنی ئەوروپی بۆ یارمەتی مرۆیی (ECHO)دەر دەبڕێت بۆ ئەو بەشدارییە سەخییانەی کردیان لە پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی ئەم هەڵمەتە . هەروەها ڕێکخراوەکە سوپاسی هاوبەشە جێبەجێکارە خۆجێیەکەی "کۆمەڵەی پزیشکی یەکگرتووی عێراق بۆ بەهاناوەچوون و گەشە پێدان" دەکات لە هەمبەر هەوڵەکانی لە جێبەجێکردنی هەڵمەتەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

به‌ڕا عه‌فيف شه‌بع

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت