قەیرانی ئاو لە عێراق : هەوێنی گۆڕانکاری
گەڕان
ئەمڕۆ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستبەکاربوونی محەمەد ئەلحەسەنی بەڕەگەز خەڵکی سەڵتەنەی عومان وەك نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕاگەیاند. بەرێز ئەلحەسەن شوێنی خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارتی هۆڵەندی دەگرێتەوە، کە سکرتێری گشتی سوپاسگوزارە بۆ پابەندبوونی و سەرکردایەتیکردنی یونامی لە ماوەی ڕابردوودا.
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران پێشوازی لە حکومەتی سویسرا دەکات لە بەخشینی ئەم دواییەی ٩٤٠ هەزار فرانكی سویسری (نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی). ئەم بەخشینە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرنامەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بۆ پشتگیریکردنی ئاوارە و پەنابەران و ئەو کەسانەی کە مەترسی بێدەوڵەتییان لەسەرە لە عێراق.
بەغداد، 30 تەموزی 2024 :- ئەمڕۆ لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەغداد، حکومەتی عێراق و تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەی لێژنەی تەکنیکیی هاوبەشی سەبارەت بە "چوارچێوەی هاریکاریی گەشەپێدان بۆ 2025-2029" ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا، گەورە بەرپرسان و راوێژکارانی تەکنیکیی ئاژانس و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامودەزگا نیشتمانییەکان بەشدار بوون بۆ پێشکەشکردنی کورتەیەکی تێروتەسەل لەسەر پێکهاتە و ناوەرۆکی ئەو "چوارچێوە" یە بەگرتنەخۆی کارەلەپێشینە ستراتیژییەکان و دەرخەرە بەدەستهاتووەکانیشەوە. کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بۆ ئەو پێشڤەچوونەکرد کە لە داڕشتنی چوارچێوەکە بەدی هاتووە لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆی گەرمیش کە بووە مایەی پێدانی زانیاریی زیاتر بۆ دیکۆمێنتەکە و بڕیاردانیش لەسەر شێوازی بەرەو پێشەوە هەنگاونان. شایانی باسە، کە "چوارچێوە" کە شێوازی هاوبەشکاری لەنێوان حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەنێوان ساڵەکانی 2025 تا 2029 دەسنیشان دەکات.

جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
پایەداران ،
خانمان ، بەڕێزان