لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەهاوكاریی بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی یارمەتی هەزاران خێزانی هەژار و کەم دەرامەت لە عێراق دەدات

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠

بەغداد- بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، بە خۆشحاڵییەوە كۆمەکێكی بەخشندە و دڵفراوانی بە بڕی 16.8 ملیۆن دۆلاری لە نووسینگەی هاوكارییە مرۆییەكانی سەر بە ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (USAID/BHA) وەرگرت ئەم کۆمەکە، ڕاستەوخۆ پاڵپشت دەبێت بۆ هاوكاریی خۆراكیی بۆ خێزانە ئاوارە و پەنابەرەكان و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی نیشتمانی (PDS) بۆ بەشە خۆراك.

ئەم كۆتا كۆمەكە، ((USAID دەكاتە گرنگترین و بەبایەخترین لایەنی کۆمەکبەخش بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە ساڵی 2020 دا، كە پاڵپشتیی زیاتر لە 280000 ئاوارەی عێراقی و 76000 پەنابەری سوری دەكات لە ڕێگەی یارمەتیی پارەی كاش و پسولەوە، كە هاوکاردەبێت بۆ ئەوەی پێویستییە خۆراكییە هەنووكەییەكانیان دابین بکەن. ئەم پشتگیرییە نوێیە لە كاتێكدا دێت كە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19 و بەربەستە پەیوەستە كانی تایبەت بە دەست گەشتن بە خۆراك، هەندێك لە خێزانە عێراقییە زۆر لاواز و مەترسی لەسەرەکانی رووبەرووی سەختی كردوەتەوە.

جۆن كاردیناس، بەڕێوەبەری نێردەی ((USAID ڕایگەیاند، " ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بەردەوامە لە پشتگیریكردنی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP بۆ ئەوەی هاوكاریی بنچینەیی بۆ بەردەوامیدان بە ژیان بۆ خەڵكانی زیان لێكەوتووی قەیرانەكان لە عێراق دا دابین بکات، لەوانەش ئاوارە ناوخۆییەكان و پەنابەران " . هەروەها ووتی: " ئەم كۆمەكە ، لە تێپەڕاندنی ئەم كاتە سەخت و دژوارەدا، یارمەتیی خیزانەكان دەدات ، كە پێویستییەكان بەهۆی كۆڤید – 19ەوە زیادیان كردووە " .

لە هەمان كات دا، بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی (PDS) لە گەڵ وەزارەتی بازرگانی دا، بە ئامانجی زیاتر كاریگەربوونی سیستەمی بەشەخۆراك ، هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە خۆراكی دروست، لە كاتی شیاودا بگاتە خەڵكی گونجاو. ناساندنی ئەپڵیكەیشنە نوێیەكەی مۆبایلی زیرەكی “تەموینی” ( بەشە خۆراكەكەم) ، بواری خێزانەكان دەدات كە داتا و زانیارییەكانیان نوێ بكەنەوەو بەڵگە پشتگیرەكان لە ماڵی خۆیانەوە بنێرن بۆ سیستەمەكە ؛ بەمەش سەردانیكردنی ناپێویستی ئۆفیسەكانی PDS كەمدەكرێنەوە. لە دوور مەودادا، ئامانج لە “سیستەمی دابەشكردنی گشتی ئەلیکترۆنی " و “تەموینی” بۆ ئەوەیە كە ، 8 ملیۆن خێزانی عێراقی بگرێتەوە.

عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی:

"ئێمە سوپاسی خەڵك و حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین بۆ پاڵپشتییەكانیان لە یارمەتیدانی خێزانەكان لە عێراق دا، کە هاوکاربوون بۆ دەستەبەركردنی خۆراكی رۆژانە خەڵک"." لە ماوەی پەتاكەدا خەڵكانێكی زۆر پەنایان بردە بەر میكانیزمە نێگەتیڤەكانی خۆگونجاندنی وەك خواردنی خۆراكی هاوکار دەبێت بۆ دابین كردنی پێویستییەكانی خێزان لەم كاتەدا سەختەدا." ,USAID/BHA كەمتر یان قەرزكردنی خۆراك یان پارە، ئەم پاڵپشتییەی

دواترین شیكارییەكانی " وێنەی برسێتی " WFP نیشانی دەدات كە لە هەفتەی ڕابردووەوە ، زیاتر لە 75000 خێزان پەنایان بردووەتە بەر میكانیزمە نێگەتیڤەكانی خۆگونجاندن و هەروەها 2.7 ملیۆن كەس لە عێراق دا، خۆراكی پێویستیان نییە بۆ خواردن. WFP زۆر بە خێرایی و بەپەلە، پێویستی بە 20.7 ملیۆن دۆلاری زیاترە بۆ ئەوەی بتوابێت لە شەش مانگی داهاتوودا، هاوكاریی خۆراكیی ژیان ڕزگاركەر بۆ هاوکاریی خێزانەکان دابین بکات.

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت