بەغدا، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢- ساڵێك لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون. بەداخەوە ئەم هەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا هێنا و بێهیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا.
گەڕان
بەغدا – لە ١٠ی تشرینی یەکەم دا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ڕزگاربووان-ی سەر بەوەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق ڕێککەتننامەیەکیان لەگەڵ ڕێکخراوی (IOM) دا واژۆکرد کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدییە (YSL) کە لە ٢٠٢١ دەرچووە.
14ی تشرینی یەکەم 2022
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی
14ی تشرینی یەکەم 2022
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی
هەولێر، عێراق: سیستمی دادپەروەری تاوانکاری لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە هۆی چەندین ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی لاواز بووە و. لەم دواییانەدا، سەرهەڵدان و کەوتنی داعش فشارێکی بەرچاوی خستۆتە سەر شوێنەکانی چاکسازی و گرتووخانەکان کە پێشتر خۆیان ئالنگارییان هەبووە. ئەرکی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) ستراتیژی چاکسازی دادپەروەری تاوانکاری لەخۆدەگرێت کە چاکسازی پۆلیس، خزمەتگوزاری داواکاری گشتی، دادوەری، دەستڕاگەیشتن بە بەرگری یاسایی و یارمەتی یاسایی، دادپەروەری ئاشتکردنەوە، چاکسازی زیندان و بەدیلەکانی زیندانیکردن لەخۆدەگرێت.
هەولێر، 24ی تشرینی یەكەم 2022- نەخۆشخانەی بەحرکە ئەمرۆ بە فەرمی کرایەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا. ئەم نەخۆشخانەیە تایبەت دروستکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی هەوکردن دەبن لە رێگەی هەوا و نەخۆشی هەناسەدانیان هەیە.
بەسرە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ – ئەمڕۆ دوو ئەندامی عێراقی لە تیمێكی جێبەجێکار کە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکیی مین کاردەکەن، لە ڕووداوێکدا لە شوێنی پاککردنەوەی تەقەمەنی بوونە قوربانی لە شەت ئەلعەرەب لە نزیك بەسرە لە باشووری عیراق کوژران و سێیەمیشیان بریندار بوو .