نووسینگەى هەماهەنگیى گەشەپێدان
نوسینگەى هەماهەنگیى گەشەپێدان لە ژێر چاودێرى نوسینگەى جێگرى نوێنەرى تایبەت/ ڕێکخەرى نیشتەجێ / و ڕێکخەرى کاروبارى مرۆیى لە عێراق پاڵپشتی جێگرى نوێنەرى تایبەت/ ڕێکخەرى نیشتەجێ / و ڕێکخەرى کاروبارى مرۆیى دەکات لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و ئەم کارانەش ئاوێتەی ئەرکە پێسپێردراوەکانی تری یونامی دەکات. ئەم نوسینگەیە پاڵپشتى رَێکخستنى نێوان ئاژانسەکانى نێو سیستەمى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە ڕێگاى داڕشتن و پێداچونەوەى میکانزمى ڕێکخستن و پلان و سیاسەتى کارکردنى پرۆگرام و پلانى ستراتیژى و ئیدارەدانى ئۆپەراسیۆنەکان و ڕێنمایى سیاسەتى کار ، بەڕێوەبردنى زانیارى و بەرگرى لێکردن و پەیوەندیکردن ، لە کاتێکدا لە خەمى، بەهێزکردنى کارى نەتەوە یەکگرتووەکان و باشکردنى بەرنامەکانیدایە لە پێناو بە دەستهێنانى ئەنجامەکان.
هەروەها بەرپرسیشە لە پاڵپشتیکردنى حکومەتى عێراق لە ڕێگاى بەیەکتر گەیاندنى هەڕەمى و پە یوەندى نێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتى عێراق بۆ جێ بەجێ کردنى پلانى گەشەپێدانى نیشتمانى ، چاودێریکردنی هەموو سیاسەتە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەى پلاندانان و ئاسانکارى ڕێکخستنى نێوان نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانى ترى و چاڵاکى ڕێکخراوەکان لە میانى بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتووەکان و چوارچێوەى ستراتیژى داڕێژراو و پشتگیرى پەیوەندیەکان لەگەڵ لایەنە پارە بەخشەکان و حکومەت و هاوکارانى تر لە پێناو ئەولەویەتى گەشەپێدان و بنیاتنانەوەدا.
نوسینگەى هەماهەنگیى گەشەپێدان، پاڵپشتى هەماهەنگى زانیارى بە نێردە ى نە تە وە یە کگرتووەکان و ئاژانسەکانى ترى دەبەخشێت ، دەسەڵاتە حکومیەکان و هاوبەش و هاوکارانى گەشەپێدان لەو پارێزگایانەى کە بە پێشینە ناسراون . هەروەها پشتگیرى ئەو ئاژانسانەش ئەکات کە بارەگاى هەمییشەییان لێرە بوونى نى یە بۆ پێکەوە کارکردنیان لەگەڵ هاوکارە جۆراوجۆرەکان بە وەزارەتەکانیشەوە ، لە پاڵ ئاژانسەکانى ترى نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى .
نوسینگەى هەماهەنگیى گەشەپێدان پشتگیرى هەوڵەکانى سەقامگیرى دەکات لە ناوچە ئازادکراوەکان و پاڵپشتى گەڕانەوەى خۆویستى و بە سەلامەتى ئاوارە نێوخۆییە کان دەکات و ئاسانکارى بۆ چاڵاکیەکانى دووبارە بەگەڕخستنەوەو ئەجێنداى گەشەپێدانى حکومەت دەکات و هەماهەنگى ڵەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومى و ریکخراوەکانى سەر بە کۆمەڵگە و هاوبەشانى پارە بەخش دەکات لە پێناو دڵنیابوون لە هەماهەنگیکردن بۆ گەیاندنی کۆمەکەکان لەسەر ئاستى پارێزگاو قەزاو شارەکان، ئەم نوسینگەیە کارەکانى لە بەغدا و ئەنبار و کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا و هەولێر و نەجەف و واست و قادسیە و موسەناو بەسرە بەڕێوەدەبات.