یەکەی جێنده‌ری
"یەکەی جێنده‌ری" ده‌ورێكی گرنگ ده‌بینێت له پشتگیریکردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی یونامی سه‌باره‌ت به جێندەر و ژنان و ئاشتی و ئاسایش. به‌م شێوه‌یه‌ش، كاری ئەم یەکەیە به‌گوێره‌ی كارە سەرلیستەکانی نێرده‌كه و رێبازه‌كانی بڕیاری ژماره ٢٥٢٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ و بنەماکانی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی دواترسهبارهت به ژن و ئاشتی و ئاسایش و سیاسەتەکانی بەشی کاروباری سیاسی و بونیاتنانی ئاشتی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان دەبارەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش(WPS) ره‌نگڕێژ ده‌كرێت. نێردەی یونامی لە جێبەجێکردنی ئەجێندای ژنان و ئاشتی و ئاسایش (WPS) ڕێبازێک پەێڕەو دەکات تیایدا ڕەچاوی ڕەهەندە جێندەرییەکان دەکات ، ئەمەش ئەوە دەگەینێت ئەم کارە تەنها بەرپرسیارەتی یەکەی جێندەری نیە ، بەڵکو بەرپرسیارەتی هەموو کارمەند و فەرمانبەرێکی نێردەکەیە بە سەرکردایەتیشەوە.
ئەم یەکەیە بە چڕی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ڕێکخراوەکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاژانس و بەرنامە و سندوقەکانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بە تایبەتیش لەگەڵ ڕێکخراوی ژنانی ەنەتەوە یەکگرتووەکان كار ده‌كات بۆ پەرەپێدانی به‌شداریی ژنان له پرۆسەی سیاسی و داکۆکیکردن لە نوێنەرایەتیکردن و بەرەوپێشچوونیان لە گشت ئاستەکانی بڕیاردان.
ئه‌م به‌شه شێوازێكی چوار ره‌هه‌ندی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به‌كار ده‌هێنێت به تایبه‌تیش له :
- داكۆكیكردن
- راوێژ و هاوكاریی ته‌كنیكی
- دروستكردنی هاوبهشكاری
- راهێنان
یەکێک لە چالاكییه به‌رچاوه‌كانی ئه‌م به‌شه به پشتگیریی هاوبهشكارهكانی بریتی بوو لە لێکؤڵینەوەیەک دەربارەی پێداویستی و ئالنگارەکانی بەردەم ژنانی عێراقی لە ژیانی سیاسییاندا، ئەم لێکۆڵینەوە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای عێراقی ئازاد و کۆمسیۆنی ئابوری و کۆمەڵایەتی رۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا.تیمی ڕاوێژکاری ژنان سەکۆیەک بۆ کۆمەڵێکی جۆراوجۆر لە ژنانی عێراق فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی بتوانن فشاری ڕاستەوخۆ بکەن و داوای بەرەوپێشبردنی ئەجێندای ژنان و ئاشتی و ئاسایش بکەن لە عێراق.