نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن
نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ڕاوێژی ستراتیژی و پشتیوانی تەکنیکی پێشکەش بە نێردەکە و سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات؛ پلان بۆ چالاکی و هەڵمەتەکانی پەیوەندیکردن دادەڕێژێت و ئەنجامیان دەدات بە ئامانجی ئاشناکردنی کۆمەڵگەی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارە دەرەکی و ناوخۆییەکان لە ڕۆڵی یونامی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتەکە و بەهێزکردنی تێگەیشتنی عێراق لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. بە تایبەتیتر، نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژیەکان و ڕاگەیاندن لەگەڵ میدیا و خەڵکدا کاردەکات بۆ پەرەپێدان و هاریکاریکردن سەبارەت بە جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ئەرکی پێسپێردراوی نێردەکە.
جگە لەوەش، نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژیەکان و ڕاگەیاندن پەیوەندی لەگەڵ میدیای ناوخۆیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان و چاڵاکوانانی تۆڕی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان و نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکانی حکومەت و نوێنەرانی ڕۆژنامەوانی باڵیۆزخانەکانی وڵاتان دەبەستێت بۆ دەستەبەرکردنی هاریکاری بنیاتنەر لەگەڵ ئەم لایەنانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی دەستڕاگەیشتنی نێردەکە بە خەڵکی و ڕوونکردنەوەی کار و هەڵوێستی خۆی لەسەر هەندێك بابەت.
نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن ڕابەرایەتی چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیامەکانی نێردەکە دەکات لە عێراق، و هەروەها پاڵپشتی بەشە سەرەکییەکانی یونامی و هەروەها ئەندامانی تیمی وڵاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە چالاکییەکانی دەستڕاگەیشتنیان. بۆ گەیشتن بە لایەنی مەبەست (دانیشتووان و میدیای عێراقی و دەسەڵاتدارانی عێراق و میدیای نێودەوڵەتی و وڵاتانی بەخشەر و ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان)، نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژیەکان و ڕاگەیاندنی یونامی توانای وتەبێژەکەی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ میدیا و چاودێری و شیکردنەوەی میدیا و بەرهەمی مەڵتیمیدیایی نووسینگەکە (فۆتۆ و ڤیدیۆ) و میدیای دیجیتاڵی و دەستڕاگەیشتن و بڵاوکراوەکان و ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بەکاردەهێنێت. نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن بەشداری لە پەیوەندییە میدیاییەکان و کەسانی کاریگەر و گروپەکانی گەنجان و ڕۆژنامەنووسان دەکات و هەڵمەتی داکۆکیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدات.
نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن پەرە بە بوونی یونامی لە بواری میدیای دیجیتاڵیدا بە زمانی ئینگلیزی و هەروەها دوو زمانە سەرەکییەکەی عێراق (عەرەبی و کوردی) دەدات لە ڕێگەی وێب پۆرتاڵێك و سەکۆی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا کە بریتین لە X (پێشتر تویتەر بوو)، مێتا فەیسبووک، مێتا-ئینستاگرام، یوتیوب و فلیکەر، بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی میدیای دیجیتاڵی بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر و هەمەچەشنی بینەران.
وەك هاوسەرۆکی گروپی پەیوەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و گروپی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و و بەڕێوەبردنی سکرتاریەتەکەی، نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن پشتگیری لە دروستکردن و جێبەجێکردنی هەڵمەتەکانی سەرتاسەری وڵات دەکات کە یونامی و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سندوق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدا بەشدارن بۆ پێشخستنی چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و نیشاندانی بە شێوازی "یەك نەتەوە یەکگرتووەکان". نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن ڕاوێژی پەیوەندییە ستراتیژییەکان پێشکەش بە تیمی وڵاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی یونیتادیش دەکات، لەسەر داوای خۆیان، وەك ڕاوێژ لەمەڕ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی میدیا و کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی و یارمەتیدان لە پێداچوونەوە و وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان.
هەروەها، نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن لەگەڵ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لەگەڵ سەکۆکانی سۆشیال میدیاش کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی زانیاری هەڵە و زانیاری ناڕاست و وتاری ڕقوکینە و هاندانی توندوتیژی.
نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن بەڕێوەبەرێکی هەیە، کە هاوکات وتەبێژی نێردەکەشە، کە لە لایەن جێگری بەڕێوەبەر/ وتەبێژ پاڵپشتیدەکرێت و ١٨ ستافی نێودەوڵەتی و نیشتمانیشی هەیە.
جگە لە بارەگا سەرەکییەکەی لە بەغدا، ستافی نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن لە هەولێر و کەرکوکیشدا هەن.
زانیاریی زیاتر سەبارەت بە چالاکییەکانی یونامی لەم لینکانە بەردەستە:
https://www.facebook.com/UnitedNationsIraq |
https://www.twitter.com/UNiraq |
https://www.instagram.com/unami_iraq |
https://www.youtube.com/@UN_Iraq |
https://www.flickr.com/photos/uniraq |