نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی
چوارچێوەیەکی یەکخراو و پلانی بەڕێوەبردنی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ عێراق کە بریتییە لە چەندین پەیوەندیی دەسنیشانکراویش وەك کاری لەپێشینە بۆ گەشەپێدانی ناوبانگی نەتەوە یەکگرتووەکان وەك هاوبەشکارێکی بێلایەنی خەڵکی عێراق و هەروەها بۆ پتەوکردنی دیالۆگ لە چەندین پرسی گرینگ بۆ کۆمەڵگای عێراقی. ئەرکی سەرەکیی نووسینگەی رایگەیاندنی یونامی پێشکەشکردنی راوێژ و پلان و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی پەیوەندییەکانە بۆ کۆمەڵگای عێراقی و پەیوەنددارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتن لە ڕۆڵی یونامی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵات و هەروەها تێگەیشتنی باشتری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق. لەلایەکی ترەوە، ئەرکی ئەو نووسینگەیە گەشەپێدانی رۆڵی "نێردە" کەشە لە هاوکاریکردنی عێراق لە بەدەستهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی و لە چارەسەری کێشەی سنووری ناوخۆیی و لە بەهێزکردنی دامودەزگای حکومی و لە پاراستنی مافی مرۆڤ و لە یارمەتیدانی خەڵکی بێ دەرەتان و لە ئەنجامدانی چاکسازیش لە بوارەکانی یاسا و دادوەریدا.
هەروەها نووسینگەکە رۆڵی پێشەنگ دەبینێت لە جێبەجێکردنی ستراتیژی یەکخراوی رایگەیاندنی گشتیی "نێردە" کە و چالاکییەکانی راگەیاندنی گشتیی و خۆگەیاندنە خەڵک لە عێراق بەگرتنەخۆی یادکردنەوەی ڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پشتگیریکردن لە کارە ڕاستەقینەکان و ئەندامانی تیمی وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چالاکییەکانی خۆگەیاندنە خەڵکیان. نووسینگەکە بە مەبەستی گەیشتن بە دانیشتوانی عێراق و راگەیاندن و دەسەڵاتەکانی عێراق و راگەیاندنی جیهانی و ولاتانی کۆمەکبەخش و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، توانای "وتەبێژ" و پەیوەندییەکان لەگەڵ راگەیاندن و چاودێریی رایگەیاندن و وێنە و ڤیدیۆ و تۆڕی کۆمەڵایەتی و چالاکیی خۆگەیاندنە خەڵک و بڵاوکراوە و چاپەمەنی و ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاردەهێنێت.
یونامی لەبەر رۆشنایی رۆڵی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە هەمبەر پێشهاتەکانی جیهانی عەرەبی و هەروەها کاریگەرییەکەشی لەسەر ئەو پێشهاتانە، لە تویتەر و فێیسبووك و یوتیووب پەرە بە ئامادەگیی خۆی دەدات و ستراتیژی تۆڕی کۆمەڵایەتیش جێبەجێ دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی لەلایەن بەرپرس و وتەبێژی نووسینگەکەوە بەڕێوە دەبرێت کە ئەویش لەلایەن جێگری وتەبێژ و ١٥ کارمەندی ناوخۆیی و بیانییەوە یارمەتی دەدرێت.
نووسینگەکە لقیشی لە هەر یەکە لە بەغدا و هەولێر و کەرکوك هەیە دواتر لقێکی لە موسڵیش دەبێت.
زانیاریی زیاتر سەبارەت بە چالاکییەکانی یونامی لەم لینکانە بەردەستە:
https://www.facebook.com/UnitedNationsIraq | |
https://www.twitter.com/UNiraq | |
https://www.youtube.com/user/UNIraqVideos |