هاوكاريى هه‌ڵبژاردن
بڕيارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى ژماره ٢٥٧٦ ( ٢٠٢١) ئه‌ركى دابینکردنی تیمێکی تۆکمە و کارامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کارمەندی زیاترەو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووی عێراق بە رووماڵکردنی چه‌ندى بكرێت پانتاییەکی زۆری وڵات به يونامى سپاردووه. ئه‌نجومه‌نى ئاسايش هه‌روه‌ها داوا له يونامى ده‌كات گه‌ر بكريت بۆ يارمه‌تيدانى چاودێرانی لایەنی سێیەم کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بانگهێشت کراون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى پەیامناردن بۆ فێرکردن و وشیارکردنەوە و هەروەها پێدانی دوا زانیاری بە دەنگدەرانی عێراق لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن لەپێش هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا. يونامى درێژه به پێدانى راوێژ و يارمه‌تيى ته‌كنيكى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌دات کە لەلایەن عێراقییەکان خۆیانەوە بەڕێوەدەچێت و هەر بۆ ئەوانیشە و هەروەها ئەنجامدانی راپرسیش.
نووسينگهى هاوكاريى هه‌ڵبژاردنى يونامى له ساڵى ٢٠٠٤ دامه‌زراوه بۆ ههماههنگيكردنى هه‌موو هاوكارييه‌كان هه‌ڵبژاردنى يونامى و ئاژانسه‌كانى تر‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق وه‌ك تيمێكى يه‌كگرتووى هاوكارى. له ئێستادا يونامى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى نه‌ته‌و يه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (يو ئين دى پى) پرۆژه‌يه‌كى هاوكاريى هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌روه‌ها يارمه‌تيى تهكنيكيش دابين ده‌كات بۆ ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى داهاتووى عيراق. له‌لايه‌كى تره‌وه، يونامى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تى پڕۆژه (يونۆپس) يارمه‌تى ده‌دات له‌سه‌ر ئاماده‌كارييه‌كان به شێوه‌يه‌كى قۆناغبه‌ند بۆ هێنانى شاره‌زاى زياترى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ڵمه‌تى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ پهيامناردنيش.
نووسينگهى هاوكاريى هه‌ڵبژاردنى يونامى راوێژى ستراتيژى و ته‌كنيكى پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌و داموده‌زگا عيراقييانهى كه له چالاكييه‌كانى هه‌ڵبژاردندا به‌شدارن به تايبه‌تيش ئى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها ده‌زگا حكووميهكانى تر. ئه‌و هه‌روه‌ها كاريش ده‌كات بۆ گه‌شه‌دان به به‌شداربوونى به‌رهه‌مدار و چڕوپڕى پهيوهنددارانى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ راگه‌ياندن و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌پێناو ئاسانكردنى پرۆسه‌يه‌كى گشتگر و درێژخايه‌ن و بێگه‌رد .
يونامى هه‌روه‌ها ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى مانگانه له‌سه‌ر ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردن و ته‌واوى پرۆسه‌كه‌ش. تكايه کلیک لێره بکە بۆ به‌رده‌ستبوونى راپۆرتى مانگانه‌ى يونامى له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كان.
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان: https://www.ihec.iq
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دهزگايهكه ئه‌ركى چاودێريكردن و رێكخستن و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێسپێردراوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى راپرسيش له عيراق. كۆميسيۆن له ساڵى ٢٠٠٧ دامه‌زراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى كۆميسێونى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى پێشوو له عيراق كه ئه‌ويش له ساڵى ٢٠٠٤ دامه‌زرابوو.
به‌مه‌به‌ستى هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، عيراق ياساى تازه‌ى هه‌ڵبژاردنى له ٥ ى كانونى يه‌كه‌مى ٢٠١٩كه بووه مايه‌ى گۆڕانگاريى گه‌وره له ئه‌رك و پێكهاته‌ى كۆميسيۆندا. ياسا نوێیەکە رێگه به دامه‌زراندنى ٩ كۆميسارى تازه ده‌دات كه هه‌رهه‌موويان دادوه‌رى شاره‌زا و به ئه‌زموونن و له‌سه‌ر بنه‌ماى تيروپشك بۆ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى باڵاوه (٥ ئه‌ندام) و ئه‌نجومه‌نى شورا (٢ ئه‌ندام) و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه (٢ئهندام) ناوزه‌د كراون. ياسايه‌كه هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى به‌رپرسي تازه‌ش بۆ پێگه به‌رز و مامناوه‌نده‌كان ده‌كاته ئه‌رك له پێكهاته‌ى تازه‌ى كۆميسيۆندا.
ئه‌و ٩ كۆميسارهى ئێستا كه له ده‌زگاى دادوهرييهوه هاتوون به‌گرتنه‌خۆى يه‌ك ژنيش له ١٣ى مانگى كانونى دووه‌مى ٢٠٢٠ دا ده‌ست به‌كاربوون. ماوه‌ى كارى ده‌سته‌ى كۆميساران ٤ ساڵه كه تازه ناكرێته‌وه كه له رۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى سه‌رۆك كۆمار بۆ دامهزراندنيانهوه هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و ده‌سته‌يه سه‌رۆك و به‌رپرسى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن و جێگرى سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌رپرسى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردنيش بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵ داده‌مه‌زرێندرێت و ئهركهكهشى بريتيه له جێبه‌جێكردنى سياسه‌ته‌كان وه‌ك به‌رپرسى يه‌كه‌مى ئيداره‌دانى هه‌ڵبژاردن.
کلیک لێره بکە بۆ بينينى ليستى ناوى ئه‌ندامانى كۆميسيۆنى باڵا و ده‌سته‌ى كۆميساران
كۆميسيۆنى باڵا باره‌گاى له به‌غدا و باره‌گاى هه‌رێمى له هه‌رێمى كوردستان ( هه‌ولێر) و نووسينگهشى له ١٨ پارێزگاى عيراقدا هه‌يه. (١٩بارهگا به‌وپێيه‌ى له به‌غدا له به‌رى كه‌رخ و رسافه ٢ باره‌گا هه‌يه). كۆميسيۆن نزيكه‌ى ٤٠٠٠ كارمه‌ندى هه‌يه له‌سه‌رتاسه‌رى نووسينگهكانيدا له‌گه‌ڵ چه‌ندان كارمه‌ندى تر كه به‌شێوه‌ى كاتيى دامه‌زراون بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
کلیک لێره بکە بۆ بينينى نه‌خشه‌ى پارێزگايهكانى عيراق كه نووسينگه‌كانى كۆميسيۆنيان تێدايه.
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عيراق و ياساى تازه‌ى كۆميسيۆنى ژماره ٣١ ى ساڵى ٢٠١٩ ش ، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌سه‌ر كۆميسيۆن و ده‌سته‌ى كۆميساراندا هه‌يه. كارمه‌ندانى كۆميسيۆن كار به‌گوێره‌ى ياساى خزمه‌تى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەران لە ١٠ مانگى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢١
وابڕياره عيراق له ١٠ى مانگى تشرينى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختەی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌نجام بدات و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌گوێره‌ى ياساى ژماره ٩ ى ساڵى ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له ٢٠ ٣ ئه‌ندام كه له رێگه‌ى ٨٣ بازنه‌ى پارێزگايهكاندا پێك دێت به‌گوێره‌ى سيسته‌مى ئه‌ليكتڕۆنى تازه له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنى ٩كورسيش بۆ پێكهاته‌كانى كريستان (٥ كورسى) و يهزيدى (١كورسى) و سهبايى مهندايى (١كورسى) و شه‌به‌ك (١كورسى) و كوردى فه‌يلى (١كورسى).
سيسته‌مى هه‌ڵبژاردن له عيراق بريتيه له سيسته‌مى تاكانه‌ى ده‌نگدان كه ناتوانرێت تهحويل بكرێت و سيسته‌مێكى پلوراليشه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى بازنه‌ى ههمهكورسى به‌نده. لێره هه‌ر ده‌نگده‌رێك يه‌ك ده‌نگ بۆ يه‌ك پاڵێوراو ده‌دات به‌ڵام له‌هه‌ر بازنه‌يه‌ك له يه‌ك كورسى زياتر هه‌يه كه ده‌نگى بۆ بدرێت. له‌م سيسته‌مه ئه‌و پاڵێوراوه كورسى به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه زۆرترين ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌ستوور چه‌ندان بڕگه‌يه‌ك تێدايه كه پارێزگارى له‌و كورسييانه ده‌كات كه بۆ پاڵێوراوى مێيينه ته‌رخان كراوه كه رێژه‌كه‌ى له‌سه‌دا بيست و پێنجه وه‌ك نزمترين تێكڕاى كورسييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. له‌م سيسته‌مه ههڵبژادنهى ئێستاشدا له‌كۆى ٨٣ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا ، له هه‌ر بازنه‌يه‌ك كورسييهك بۆ پاڵێوراوى مێيينه ته‌رخانكراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاڵێوراوى مێيينهى زياتر توانيان بايى ئه‌وه‌نده ده‌نگه بهێنن كه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وه له‌م كاته‌شدا ژماره‌ى ئه‌ندامانى مێيينه له په‌رله‌مان له‌و نزمترين ژماره‌يه تێده‌په‌ڕێت كه ده‌ستوور ديارى كردووه.