لێدوانی ڕۆژنامەوانی

حكومەتی عێراقی و یونیسێف، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، هاوبەشی دەكەن لە چاكسازی كردن لە پاراستنی كۆمەڵایەتی دا بە هاوكاری و پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپا

٢١ ئەیلوول ٢٠٢١

پێكەوە لە گەڵ وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها وەزارەتی بازرگانی، هەر سێ ئاژانسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان  ڕێبەرایەتی هەوڵە دراوەكان دەكەن بۆ چاكسازیكردن لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا. 

خێزانە هەژارەكان لە عێراق دا، پاڵپشتی دەكرێن لە ڕێگەی پرۆگرامەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە كە لە لایەن پرۆژەكەوە پارەدار دەكرێت، بە ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێكی گشتگیرتر و بەردەوام تر.

بەغداد، 21 ئەیلول 2021 – ئەمڕۆ پرۆگرامێكی نوێی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕاگەیەنرا  ودەستیپێكرد، لە لایەن وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها وەزارەتی بازرگانی عێراقی، لە گەڵ سندوقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNICEF)، بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) و هەروەها ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی (ILO)، بۆ چاكسازیكردن لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی و هەروەها كاریگەرێتی وەڵامدانەوەی، بۆ ڕاتەكانە بەردەوامەك ئابووریی- كۆمەڵایەتییەكان. یەكێتی ئەوروپا بەشداری پارەداركردنی پرۆژەكەی كرد بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرنامە چوار ساڵییەكەی پاراستنی كۆمەڵایەتی، بە ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێكی بەردەوام  و گشتگیرتر بۆ خەڵكانی پێویستدار و هەژار.

 وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها وەزارەتی بازرگانی ڕێبەرایەتی كاركردن دەكەن لە سەر ستراتیژیەتی كەمكردنەوەی هەژاری و پلانی وەڵامدانەوەی كۆڤید – 19، بە تەنیشت چاكسازییەكان لە ئاستی جێبەجێكردنی پرۆگرام، بە سەرنجدان و تیشكخستنە سەر پاراستنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، سیستەمی دابەشكردنی گشتی بەشە خۆراك و هەروەها دەستەبەری كۆمەڵایەتیی. 

بۆ پاڵپشتییكردن و پشتگیری ئەم هەوڵانە، UNICEF و ILO و هەرەها WFP لە نزیكەوە كاریان لە گەڵ هەر سێ وەزارەتەكەدا كرد، بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ خێراكردنی چاكسازی لە پاراستی كۆمەڵایەتیدا. لە ژێر ڕۆشنایی ئەم بەرنامەیەدا، كە یەكەمین و بەرفراوانترین بەرنامەی لەم جۆرەیە لە عێراق دا، UNICEF و ILO  و هەرەها WFP پاڵپشتیی وەزارەتەكان دەكەن لە ماوەی 2021 – 2025، بۆ دروستكردن و بنیاتنانی ستراتیژییەتی عێراقی بۆ پاراستنی كۆمەڵایەتی و هەروەها جێبەجیكردن و بڵاوكردنەوە و فراوانكردنی نەخشە ڕێگایەكی چاكسازی، كە چەقی بایەخی منداڵان و پلانی پاراستنی كۆمەڵایەتی بێت، پەیوەست بە كاركردن و هەروەها دروستكردنی سیستەمێكی تۆماری یەكگرتووی نیشتمانی، كە پاڵپشت بێت، بە سیستەمی دابەشكردنی گشتی.  

هەروەها ئامانج لە پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی ، گەشەپێدانی ستراتیژییەتی نیشتمانی و نەخشە رێگایەكیشە، بۆ فراوانكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، لە نێویشیدا گرتنەوە و لەخۆگرتنی كرێكارە نا فەرمییەكان، لە گەڵ پاڵپشتیكردنی ئەو كرێكارانەی كە هەژارترینن و لە ئابوورییەكی نا فەرمیدا كاردەكەن و هەروەها سووكتركردنی شوێنەوەارەكانی كۆڤید – 19. ئامانجی پرۆگرامەكە، گەشتنە بە، پاراستنێكی كۆمەڵایەتی گشتگیر و كارا ولێهاتوو، كە خەڵكانی هەژار و بارودۆخ لاواز بگرێتەوە و ڕێڕەوێك پێشكەش بكات بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ، گرتنەوەی ئابوورییانە و باشكردن و بەهێزكردنی توانای ڕووبەڕووبوونەوە و نەچەمانەوە تاكو هاتنی ساڵی 2025. 

ئەو گروپە هەژار و بارودۆخ لاوازانەی كە بایەخی لە پێشینەیان پێدەدەرێت، بریتین لە منداڵان، گەنجان، ژنان، بەتەمەنەكان، خەڵكانی خاوەنپێداویستیی تایبەت، ئاوارەكان و هەروەها ئەو كرێكارانەی كە لە كەرتی كاری نا فەرمیدا كار دەكەن. پرۆگرامەكانی گواستنەوەی پارەی نەختینەییش بۆ منداڵان و ژنان پەرەی پێدراوە لە بەستنەوەی بە خزموتگوزارییە سەرەكییەكانەوە. هەموو دەستپێشخەریەكان چڕ دەبنەوە لە سەر بە دیجیتاڵكردنی سیستەمی گستی دابەشكردن، كە دەبێتە هۆی سیستەمێكی باشتری داتای هاووڵاتییان و دامەزراندنی تاك تۆماری بۆ خەڵكانی شایستە و خاوەن ماف.   

لە ڕاگەیاندنێكی هاوبەش دا نوێنەری  هەر سێ وەزارەتەكە بەڕێزان، ماهیر جەوهان، خاتوو عەبیر ئەلچەلەبی و وەلید ئەلموسەوی ڕایانگەیاند:

“ئێمە سوپاسگوزارین بۆ پاڵپشتیی و پشتگیری لە لایەن یەكێتی ئەوروپا، UNICEF و WFP و هەرەها ILO. وەزارەتەكانمان پابەندن بەو چاكسازییانە و پێكەوە لە سایەی ئەم پرۆگرامەدا كاردەكەین، بۆ باشتركردنی گوزەران و ژیانی ئەو عێراقییانەی كە خاوەن زۆرترین هەژارین “.

هەر یەكە لە بەڕێزان، شیما سین گۆپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق و عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ڤیلی ڤاریۆلا،  لە ڕایانگەیاندنیكی هاوبەشدا ووتیان:

“پەتای كۆڤید – 19 بووە هۆی لە دەستدانی بەرچاو لە كار و داهات دا، بووە هۆی قورستر كردنی زیاتری بارودۆخی خێزانە هەژارەكان لە دابینكردنی پێویستییە سەرەتاییەكانی خۆراك و دەستڕاگەشتن بە چاودێری تەندروستی و پەروەردە و فێركردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان دا، كە دەبنە مایەی زیاتر كردنی مەترسییەكانی دوورخستنەوە و پەراوێزخستنیان چاكسازیكردن لە پاراستنی كۆمەڵایەتیدا، یارمەتی چارەسەركردنی هەژاری و بارودۆخی لاوازیی دەدات، سەرەڕای پشتگیریی كردنی خەڵكی لە كاتی شۆك و راتەكانەكان دا، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بۆ تەمەنی پیری و بەساڵاچوون“. 

هەر سێ ئاژانسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیری وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها وەزارەتی بازرگانی دەكەن لە دروستكردن  و بەرهەمهێنانی بەڵگەیی دا، لەوانەش هەڵسەنگاندن و ڕووپێویی لە پاراستنی كۆمەڵایەتی، خەرجییە گشتییەكانی حكومەت بۆ پاراستنی كۆمەڵایەتی و شیكاری فرە ڕەهەندی هەژاریی، نەبوون و ناسەقامگیری ئاسایشی خۆراكیی و هێزی كار و هەرەها دەستڕاگەشتنی خێزانەكان بە پاراستنی كۆمەڵایەتی. هەر بۆیە پرۆگرامی پاراستنە كۆمەلایەتییەكە، بنچینەیەك پێكدەهینێت بۆ بنیاتنانی رێبازێكی ڕاوەستاو لە سەر بنەمای بەڵگەییبوون لە چاكسازركردن لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتی دا، كە پشت ئەستوور بێت بە سیاسەتەكان و توانا دەزگاییە بەهێزەكان و هەروەها هەماهەنگی  كارا و كاریگەر. ئەم چاكسازییانەش بە تایبەت گرنگ و پڕ بایەخن لە چوارچێوەی پەتاكەدا(كۆڤید – 19).

ئەلسادق ئەلعەدیلی

بەرپرسی میدیا و راگەیاندن | یەکێتی ئەوروپا لە عیراق
Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان
Nisreen Bathish

نه‌سرين به‌تحێش

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
راوێژكارى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

EU
European Union
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت