بەبۆنەی "ڕۆژی جیهانیی زەویی دایک"ەوە، ئێمە جەخت لەسەر پەیوەندیی هەرە گرینگی مرۆڤایەتی دەکەینەوە لە پەیوەندیمان لەگەڵ جیهانی سروشتیدا.
ئێمە سوود لە هەوا دەبینین بۆ هەناسەدان و لە ئاو بۆ خواردنەوە و لە خاکیش بۆ دابینکردنی خۆراک.
بێگومان، تەندروستیی مرۆڤایەتی بەندە بە تەندروستی زەوی دایکەوە هەرچەندە ئێمە لەوە دەچێت کە لەسەر تێکدانی مکوڕ بین. لە لایەکی ترەوە، کارەکانمان دەبنە مایەی وێرانکردنی دارستانەکان و جەنگەڵەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئۆقیانووسەکان و دەریاکان و رووبارەکان و دەریاچەکان.
جۆراوجۆریی بایۆلۆژی بەرەو داڕمان دەچێت بەو پێیەی یەک ملیۆن جۆر لەسەر لێواری لەناوچوونن. بۆیە پێویستە ئێمە ئەم شەڕە بێ مانا و بەردەوامە لەگەڵ سروشتدا بوەستێنین بەتایبەتی کە ئێمە ئامراز و زانیاری و چارەسەریشمان لەبەر دەستدایە. ئێمە لەپێناو کەمکردنەوەی دوکەڵی دەردراو و بەرزەوتکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهانی بۆ ١،٥ پلەی سیلیزی،
پێویستە بەشێوەیەکی خێراتر و قووڵتر کاری ژینگەیی خێرا بکەین. ئێمە هەروەها پێویستمان بە وەبەرهێنانی هەمەلایەنانە هەیە لە پەیڕەوکردن و بووژانەوە بە تایبەتیش بۆ وڵات و کۆمەڵگا هەژارەکان کە کەمترین کاریان بۆ دروستکردنی قەیرانەکان کردووە.
ئیکۆ سیستەمی تەندروست، هەر لە ئۆقیانووسەکان و ڕووبارەکانەوە تا دارستانەکان و دەشتە فراوانە رووتەنەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زۆر گرینگن. دەبا کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مێژوویی جۆراوجۆریی بایۆلۆژیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سی لە سەدی زەوی و ئاو بە هاتنی ساڵی ٢٠٣٠ پارێزراو دەبن.
لە هەر هەنگاوێکیشدا، حکومەت پێویستە پێشەنگ بێت و دەزگا و دەستە و کۆمەڵگەی مەدەنیش بە دڵنیاییەوە رۆڵی گرینگیان هەیە.
لە کۆتاییدا، پێویستە لە زانیاری و سەرکردایەتی و ژیریی "خەڵکی رەسەن" ەوە فێر بین کە خاوەنی ئەزموونێکی ژینگەیی پڕ لە ژیریی هەزاران ساڵەن و خاوەنی چەندین چارەسەریشن بۆ قەیرانە جیهانییەکانی ژینگە و جۆراوجۆری بایۆلۆژی.
من لە ڕۆژی جیهانیی زەویدا، داوا لە هەموو خەڵک دەکەم لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ هەڵبڕینی دەنگیان لە قوتابخانە و شوێنی کارکردن و کۆمەڵگا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بۆ داواکردن لە سەرکردەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ سروشت ئاشت بن.