نوێترين
چیڕۆک
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
راگەیاندنی رۆژنامەوانیی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاری کەربەلا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بۆ زانیاری زیاتر
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات
بۆ زانیاری زیاتر
چیڕۆک
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات
بۆ زانیاری زیاتر
نوێترين
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکی نیشتمانین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتوان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کاریان لەسەر دەکات.
بڵاوکراوە
١٠ تەمووز ٢٠٢٤
United Nations in Iraq | Annual Results Report 2023
The United Nations Country Team (UNCT) in Iraq, composed of 23 UN Agencies, Funds and Specialized Programmes, is dedicated to supporting Iraq’s journey towards achieving the Sustainable Development Goals (SDGs). Guided by the principle of Leaving No One Behind, the UNCT, under the leadership of the Deputy Special Representative of the UN Secretary-General and Resident and Humanitarian Coordinator, employs evidence-based actions and specialized expertise to enhance the lives and livelihoods of all Iraqis, with a particular focus on the most vulnerable and marginalized communities.
The operational blueprint of the UNCT is encapsulated in the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (UNSDCF) 2020–2024, which lays out the shared development objectives of the UN in Iraq. This framework is pivotal, outlining five strategic priorities ranging from achieving social cohesion, protection and inclusion to promoting natural resource management and climate change resilience. The overall aim is to achieve inclusive and sustainable economic growth and efficient institutional services.
Integrating the humanitarian, development and peace nexus within its collective work, the UNCT is aligned with Iraq’s Vision 2030, the Kurdistan Regional Government’s Vision for the Future and the National Development Plan, among other strategic documents. This synergy ensures that the UN’s efforts are harmonized with national priorities and strategies, marking a transition from humanitarian assistance to sustainable development and peacebuilding, firmly rooted in the commitment to leave no one behind.
The operational blueprint of the UNCT is encapsulated in the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (UNSDCF) 2020–2024, which lays out the shared development objectives of the UN in Iraq. This framework is pivotal, outlining five strategic priorities ranging from achieving social cohesion, protection and inclusion to promoting natural resource management and climate change resilience. The overall aim is to achieve inclusive and sustainable economic growth and efficient institutional services.
Integrating the humanitarian, development and peace nexus within its collective work, the UNCT is aligned with Iraq’s Vision 2030, the Kurdistan Regional Government’s Vision for the Future and the National Development Plan, among other strategic documents. This synergy ensures that the UN’s efforts are harmonized with national priorities and strategies, marking a transition from humanitarian assistance to sustainable development and peacebuilding, firmly rooted in the commitment to leave no one behind.
1 of 5

چیڕۆک
١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
پەیامی د. محمد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان
کە خەڵکی ئەم هەرێمە ڕۆژی هەینی و یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بەکارهێنانی مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەڕلەمانی نوێی هەرێمی کوردستان.هەڵبژاردن نوێنەرایەتییەکی سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە بۆ چوار ساڵی داهاتوو.هەڵبژاردن دیموکراسی بەهێز دەکاتەوە و بیرۆکەی نوێ دەخاتە ناو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی خەڵك.ئەم هەڵبژاردنە زۆر پێویستە. ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بێ پەڕلەمانە. ئەم هەڵبژاردنە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە.هەڵبژاردنەکان بڕگەیەکی گرنگن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکەدا.دوای وەرگرتنی پۆستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی یونامی، یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەرێمێکی جیاوازە لەوەی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بوو.زۆر سەرسام بووم بەو پەرەسەندن و ئەو پێشکەوتنانەی کە تا ئێستا بینیتم.دڵنیام کە ڕەنگە هێشتا چەندان ئاڵنگاریی لەبەردەم هەرێمەکەدا هەبێت.بەڵام کوردستان لەسەر ڕێگای ڕاستە بەرەو ئایندەیەکی باشتر.ئێستا دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی ئەو ڕێگایە.بانگەشەی هەڵبژاردن لەم هەفتەیەدا کۆتایی هات. گردبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بە گشتی ئاشتیانە بوون. ئەمە ڕۆحیەتێکی ڕاستەقینەی پرۆسەیەکی دیموکراسییە.هانی نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر دەدەین کە مافی دەنگدانیان هەیە لەم بەشەی عێراق واتە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە کە بێنەوە دەرەوە و دەنگ بدەن.هەرچەند گرنگیی بەکارهێنانی ئەم مافە دووپات بکەینەوە هێشتا کەمە، کە زۆرێك لە کوردەکان باجی قورسیان داوە بۆ ئەوەی ئەم مافە بۆ نەوەکانی داهاتوو پارێزراو بێت.سوپاسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ هەموو کارە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف بێت.یونامی لە ڕێگەی شارەزایی و ئامۆژگاری تەکنیکی تیمی هەڵبژاردنەکانی خۆیەوە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕێوشوێن و میکانیزمی داناوە بۆ چارەسەرکردنی هەر سکاڵا و هەر کێشەیەك ئەگەر هەبێت.هەروەها هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیش بەشداری لە پرۆسەی چاودێریکردن دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا.ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنین بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە ١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەمدا.وابکەن کە دەنگەکانتان ببیسترێن و بۆچوونەکانتان ئەژمار بکرێن. دەنگ بدەن!زۆر سوپاس.
1 of 5

چیڕۆک
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥
Remarks of the Special Representative of the Secretary-General and Head of UNAMI
Remarks of the Special Representative of the Secretary-General and Head of the United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) Dr. Mohamed Al Hassan, during Iraq Energy Conference – Baghdad, 28 January 2025
1 of 5

چیڕۆک
١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٣
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق ئامادەی هاوشێوەکاریی ڕۆژی هەڵبژاردن بوو
ئەمڕۆ خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، بەشداریی لە ھاوشێوەکردنی پرۆسەکانی ڕۆژی ھەڵبژاردن کرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەچوو.
ھاوشێوەکردنەکە نمایشێکی گشتگیری ھەموو ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی لەخۆگرتبوو کە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا بەکاردەهێنرێن، وەك ئامێری پشتڕاستکردنەوەی دەنگدەران، سکانەری ژماردنی دەنگەکانی بنکەکانی دەنگدان، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان و کامێراکان. ئەم ھاوشێوەکردنە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئامادەی تەکنیکیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پیشاندا، کە بڕیارە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراوی لە ساڵی ٢٠٢٣، یونامی هەڵدەستێت بە پێدانی ڕاوێژکاری و هاریکاریی و پشتیوانیکردن لە کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق. یونامی چاودێریی یاخود ووردبینی هەڵبژاردنەکانی ١٨ی کانوونی یەکەم ناکات، لەبەرئەوە لەو پێگەیە نیە کە بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.
1 of 5

چیڕۆک
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، ستایشی ئەنجامدانی یەکەم سەرژمێری دانیشتوانی عیراقی لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا کرد، جەختی لەسەر گرنگیی ئەو سەرژمێرییە بۆ پلان و پڕۆژەکانی گەشەپێدانی داهاتوو لە وڵاتدا کردەوە.ئەمەش لەکاتی سەردانێکدا بوو بە هاوەڵیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانان، کە تیایدا سەرۆك وەزیران و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاریی تێروتەسەلیان لەبارەی پڕۆسەکەی ئەمڕۆ و سبەی و شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و نوێکردنەوە وەرگرت. لە کۆنگرەکەدا د.محەمەد تەمیمی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان، ئامادەبوو.دکتۆر ئەلحەسان ستایشی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە و هەوڵە گەورەکانی حکومەتی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە کرد و وتی: "ئەمە قۆناغێکی مێژووییە بۆ عێراق، ئەوەی ئەمڕۆ شاهیدی بووین هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتووی عێراق، ئەم سەرژمێرییە ئامانجی گەشەپێدانە. پێشکەوتنی دەوڵەتان بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە سەرژمێرییەوە. ئەو کارە پیشەییانەی ئەمڕۆ بینیمان متمانە بە پرۆسەکە و جددیەتی لە جێبەجێکردنیدا پشتڕاست دەکاتەوە بە هاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی UNFPA."دکتۆر ئەلحەسان هەوڵەکانی ئەو کارمەندانەی کە لە گەڕەکەکان کاردەکەن و ئامۆژگاری و هاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی UNFPA بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەرز نرخاند. داواشی لە هەموو لایەک کرد بەشداری بکەن و هاوکار بن لە پێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی. بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم سەرژمێرییە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و دابەشکردنی یەکسانی سەرچاوەکانە لە نێوان ناوچە جیاوازەکاندا و پلاندانانە لەسەر بنەمای پێوەرە زانستی و مۆدێرنەکان. بەناوی منەوە و بەناوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بۆ عێراقێکی باشتر."
1 of 5

چیڕۆک
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
راگەیاندنی رۆژنامەوانیی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاری کەربەلا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سڵاوتان لێبێت و بەزەیی و میهرەبانی خواتان لەسەر بێت. چۆنن? هیوادارم ئەمڕۆ بێزارمان نەکردبن. ئێوە هەردەم لەگەڵ ئێمە لە کەرتی راگەیاندن سنگ فراوانن و هاوبەشکارن لە گەیاندنی پەیامەکانمان. بۆیە سوپاسەکانمان هێشتا هەر کەمن.ئەمڕۆ ٩ی مانگی موحەڕەم من لە سەردانێکدام بۆ پارێزگای کەربەلای پیرۆز کە لە ڕاستیدا دەمێکە پلانم بۆ دانابوو. هەروەکوو ئێوە پێشتر ڕاهاتوون لەسەر سەردانەکانمان بۆ شارەکانی عێراق، بەرنامەکە بەزۆری لە ڕێگەی پارێزگارەوە دەست پێدەکات و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە بەو شێوەیە ئەنجاممان دا.ئەمە ئەو شێوازەیە کە ئێمە هەموو کات پەیڕەوی دەکەین. من لەگەڵ برام و هاوەڵم جەنابی پارێزگار بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی ئەم پارێزگایە گەشەکردووە کۆبوومەوە. ئێمە باسمان لەو شێوازانە کرد کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگای کەربەلا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە بواری گەشەپێدانی درێژخایەن لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا. من هەروەها گوێبیستی دید و بۆچوونی بووم سەبارەت بە باشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی ئەم بەشەی عێراق و هەروەها پلانیشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە بەغدا بۆ گەشەپێدانی چەندین کەرت بەتایبەت کەرتەکانی داهاتووی پەیوەست بە زیرەکیی دەسکرد و تەکنۆلۆژیای دیژیتاڵی کە تێیاندا ئەم پارێزگایە هەر پێشتر پێشەنگ بووە. ئێمە هەروەها تاوتوێی چەند بوارێکیشمان کرد وەک هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کە چەندین بەرنامەی هاوبەشمان هەیە کە ئەگەر خوا حەز بکات بەردەوام دەبن و بەرەو پێش دەچن.کەربەلا شایستەی ئەمەیە. هەر ئەمرۆ و کەمێک پێش ئێستا، من لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی کۆبوومەوە، جەنابی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی خوا بیپارێزێت. لە دانیشتنێکدا، ئێمە جەختمان لەسەر ئەو رۆڵە مێژووییە کردەوە کە دەسەڵاتی ئاینی لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نیشتمانی و پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراق و گەشەپێدانی کەلتووری لێبووردەیی و پێکەوەژیاندا دەیبینێت. پەیامی من بۆ خەڵکی عێراق بەم پارێزگایە پیرۆزەشەوە ئەوەیە کە ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ بینیمان لە کەربەلا وێنەیەکی پڕاوپڕی یەکڕیزی و هاوپشتیی عێراقە. ئەوەی بینیمان ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی مانای ئینتیمای نیشتیمانییە لەسەرووی هەموو بوارەکانی ترەوە. ئەو سەقامگیرییەی کە لە عێراقدا بەدەستهاتووە هەرگیز بە رێککەوت نەبووە و بگرە لە ئەنجامی قوربانیی گرانبەها و پێکەوەیی بووە. ئێمە ئەوپەڕی سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق دەخوازین. سەردانی مەیدانی بەزۆری دەرفەتێکە بۆ زانینی هەستی راستەقینەی شەقامی عێراقی. شایانی باسە، هەڵبژاردنی ئەم کاتە تایبەتە بۆ سەردانەکەم لە رۆژانی پیرۆزی مانگی موحەڕەمدا نیشانەی ئاشکرای ڕێزگرتنمانە بۆ پیرۆزیی هەستی خەڵکی عێراق و هەروەک چۆن دەرخەری ئەو راستییەشە کە پەیامی نەمری ڕاستی بەردی بناغەی هەر ئاشتییەکی ڕاستەقینەیە. زۆر سوپاس
1 of 5

چیڕۆک
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات
کەربەلا، ٥ی تەموزی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، سەردانی پارێزگای کەربەلای کرد و لەلایەن جەنابی بەڕێز نسەیف جاسم ئەلخەتابی، پارێزگاری کەربەلاوە پێشوازی لێکرا.لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ جەنابی پارێزگاردا، چەقی گفتوگۆیەکان لەسەر چەندین بابەت بوون وەک گەشەپێدان لە پارێزگایەکەدا و بەشداریی چالاکانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕێگەی ئاژانسە تایبەتمەندەکانییەوە. لای خۆیەوە، بەڕێز ئەلحەسان دەسخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە لەو پارێزگایەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها گرینگیشیان لەسەر ئاستی نیشتمانیدا.لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێز ئەلحەسان ئارەزوومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدان و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا بە پارێزگای گەشەکردووی کەربەلاشەوە. ئەو جەختی لەسەر گرینگیی درێژەپێدانی هاوکاری کردەوە لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدا.دکتۆر ئەلحەسان هەروەها متمانەی خۆی لەسەر توانای عێراق دەربڕی سەبارەت بە بەرەوپێشچوون بۆ قۆناغی تازەی گەشەپێدان و هەروەها سەبارەت بە توانای زانستی و مرۆیی عێراق و خەڵکەکەشی هەم لە ناوەوە هەمیش لە دەرەوەی وڵاتدا.دەقی تەواوی وتەکانی بەڕێز نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لەم بەستەر (لینک) ەی خوارەوە بەردەستە: https://youtu.be/__fpGS1fLsg
1 of 5

چیڕۆک
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی کۆدەبێتەوە
کەربەلا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، لەگەڵ جەنابی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی، نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی لە شارەکە کۆبوویەوە.تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق و چەندین پرسی تری خاوەن بەرژەوەندیی دوولایەنە لەگەڵ جەختکردنەوەش لەسەر ئەو رۆڵە مێژووییەی کە دەسەڵاتی ئاینی لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نیشتمانی و گەشەپێدانی کەلتوری و ئاشتی و لێبوردەیی لەنێوان خەڵکی عێراقدا بە هەموو جیاوازییەکانەوە دەیبینێت. بەڕێز ئەلحەسان کورتە باسێکی لەسەر ژمارەیەک پرۆژەی مرۆیی و خێرخوازی لەلایەن دەسەڵاتی ئایینییەوە پێدرا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای کەربەلا لە هەموو کەرتەکانی وەک پەروەردە و خزمەتی تەندروستی و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکاندا. لای خۆیەوە، بەڕێز ئەلحەسان دەسخۆشی کرد لەم پڕۆژانە و هەروەها لەو دەستپێشخەرییانەش کە لە کۆمەڵگاوە سەرچاوە دەگرن لەگەڵ باسکردنی کاریگەریشیان ژیان و خۆشگوزەرانیی دانیشتووانی پارێزگایەکە.
1 of 5

چیڕۆک
٠٥ حوزەیران ٢٠٢٥
نوسینەوەی ئایندەیەکی باشتر: توانا دیجیتاڵییەکان بۆ گەنجان لە موسڵ، عێراق
لە هەوڵێكدا بۆ چارەکردنی بێکاریی گەنجان لە عێراق، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی (یونیدۆ) پرۆژەی 'تواناکان لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بۆ بەهێزکردنی کارپەیداکردن لە عێراق' کە لەلایەن حکومەتی نەمساوە تەمویل دەکرێت دەست پێ کرد. ئەم پرۆژەی پەنابەرانی گەنج و کەسانی ئاوارەی ناوخۆیی و ئاوارە گەڕاوەکان و کۆمەڵگا خانەخوێکانیش دەکاتە ئامانج. لە نیسانی ٢٠٢٥، راهێنانێکی ١٢ رۆژی لە شاری موسڵ، نەینەوا، ٢٠ بەشداربووی لە خۆی کۆکردەوە بە مەبەستی راهێنانیان لەسەر تواناکانی تایبەت بە کۆدسازی (نوسینەوەی کۆد) و، زانستەکانی پەیوەست بە رۆبۆت و، شارەزاییەکانی تایبەت بە پێشەنگی کار و پرۆژە. پرۆگرامی راهێنانەکە ووردە ووردە بەشداربووانی بە بابەتە ئاڵۆزەکان ئاشنا کرد، ئەمەیش بە جۆرێك کە هاوسەنگیی نێوان تێگەیشتنی تیۆری و ئەزموونی کرداری بپارێزێت. بەشداربووان فێری ئاردوینۆ بوون، کە سەکۆیەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ پرۆژە ئەلیکترۆنییەکان بەکار دەهێنرێت و، بە سادەیی و گونجانی لە بەکارهێنانی زۆردا دەناسرێت. هەروەها فێری زمانەکانی سی/سی پڵەس پلەس (C/C++)ی تایبەت بە پرۆگرامسازی کران کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پەرەپێدانی نەرمەکاڵادا (سۆفتوێردا) بەکار دەهێنرێن. نۆ وانەی یەکەمی راهێنانەکە بنچینەکانی کۆدسازی (نوسینەوەی کۆد) و پرۆگرامسازی لە خۆ گرتبوو و، بەشداربووان هەندێك ئاشنیاییان لەسەر بنەماکانی ماتۆڕ و، کۆنترۆڵکردنی جووڵەی رۆبۆت و، بەکارهێنانی یەکەکانی دەرهاوێشتە و، شاشەی کریساڵیی شل (LCD) پەیدا کرد. هەر یەکە لە ئەو وانە تەکنیکییانە جەختیان دەخستە سەر ئەزموونکردن و بەهێزکردنی باوەڕبەخۆبوونیان لە لۆجیکی پرۆگرامسازی و، چارەسەرکردنی ئەلیکترۆنی و، بەکارهێنانە بنەڕەتییەکانی کایە میکانیکی و ئەلیکترۆنییەکان. بۆ تەواوکردنی رەوتە تەکنیکییەکەی، سێ رۆژی کۆتایی چڕکرابوون لەسەر پەرەپێدانی توانا و شارەزاییە كارییەکان. مەبەستی ئەم وانانە وەها بوون کە دەیانویست عەقڵییەتی پێشەنگی و خاوەندارێتیکردنی کار و پرۆژە بچەسپێنن و، ئەو ئامرازە بنچینەییانە پێشکەش بە بەشداربووان بکەن کە پێویستن بۆ خەمڵاندن و، پلاندان و، بەڕێوەبردنی کار و پرۆژە بچوکەکان. ئامانجەکە ئەوەبوو یارمەتی بەشداربووان بدرێت تا لە رۆڵی خاوەن و پێشەنگانی کار و پرۆژە تێبگەن سەبارەت بە پەرەپێدانی ئابوری و هاندنانیان بۆ ئەوەی بە ووردی بیر بکەنەوە سەبارەت بە دەستپێکردن و هێشتنەوەی کارەکانی خۆیان لە رێگەی پەیوەستکردنی توانا و شارەزاییە تەکنیکییەکان بە دەرفەتە ئابورییەکانی جیهانی راستەقینەوە. هەروەها ئەم وانانە هەندێك کاتیشیان بۆ بنچینەکانی هەڵگرتنی تۆماری دارایی و، ئامادەکردنی بودجە و، پێشبینیکردنی قازانجەکان تەرخان کردبوو. سەنا مەشکور، راوێژکاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازی و رێکخستنی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکنی عێراق، ستایشی پرۆگرامەکەی کرد و جەختی لە گرنگیی خاوەندارێتی و پێشەنگیی کار و پرۆژە بۆ ئەو گەنجانە کردەوە کە رووبەڕووی تەحەدا و ئاڵنگاریی گەورە بوونەتەوە لە دەستپێکردنی کار و پرۆژەکانی خۆیان. "تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی تا دێت پێویستتر دەبێت بۆ ئیلهامبەخشین بە پێشەنگانی کار و پرۆژە تاکو تەبەنیی داهێنان و گەشەکردن و بەردەوامیی بکەن،" خاتوو سەنا وەهای باس کرد. بەشداربووان پێشکەوتنی بەرچاویان لە ماوەی راهێنانەکەدا بە خۆوە بینی. زەهرا لوئەی، تازە دەرچوویەکی کۆلێژی زانستەکانی سەر بە زانکۆی موسڵ و مامۆستایەکی تایبەت، بە ئەو ئامانجەوە بەشداریی لە راهێنانەکەدا کرد کە کارێکی تەواو دەوام (فول تایم) بۆ خۆی دەستەبەر بکات. ئەگەرچی لە زانکۆ فێری تیۆریی کۆدسازی بووە و حەزی کردووە بە فێرکردنی قوتابییەکانی لەبارەی ئەم بابەتەوە، بەڵام ئەو پێشتر گرفتی هەبوو لە بەستنەوەی بنەماکانی کۆدسازی بە بەکارهێنانە کردارییەکانەوە. لە پاش تەواوکردنی ئەم راهێنانەوە، باوەڕبەخۆبوونی خۆی نیشان دا سەبارەت بە تواناکانی بۆ فێرکردنی پرۆژە کردارییەکان و پەرەپێدانی ئەو چارەسەرانەی لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا پێشنیار دەکرێن. لە خستنەڕووی ئەزموونی خۆیدا، زەهرا وەهای باس کرد، "هەرە بەسوودترین بەشی راهێنانەکە بریتی بوو لە پرۆژەکە، کە تێیدا ئێمە هەستەوەرمان بۆ رادەی شێ و، پلەی گەرمی و، دەنگ و، دوکەڵ دانا. ئێستا من دەتوانم بێ هیچ یارمەتییەك پارچەکانی پێکەوە بنێم."زەهرا باوەڕی وەهایە کە پێویستە گەنجانی بێکار بە دوای دەرفەتە نوێیەکانی ناو تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکاندا بگەڕێن. ئێستا کە ئاشنا بووە بە پێکهاتەکانی پێشەنگیی کار و پرۆژەی تایبەت بە پرۆگرامەکە، ئەو دەیەوێت نوسینگەیەکی وانەووتنەوەی تایبەت بکاتەوە و کاری مامۆستاییە سەرپێییەکەی بگۆڕێت بۆ کارێك کە جێگیرتر و بەردەوامتر بێت. ئەوەیشی ووت کە، "وانەکانی تایبەت بە پێشەنگی کار و پرۆژە ئەو توانایەیان بە من بەخشی کە پێویستییەکانی خۆم و کڕیارانیش دەستنیشان و چارە بکەم؛ ئەمەیش بە بەکارهێنانی شارەزایی و لێهاتووییم لە تەکنەلۆژیا و ئەو دەرفەتە ئابورییانەی بەردەوام دونیای دیجیتاڵیدا لە پەرەسەندندایە."عێراق لە ئێستادا دەستوپەنجەی لەگەڵ تەحەدا ئابورییە گەورەکانی وەك رێژەی بەرزی بێکاری و، برسێتیی بەربڵاو و، سنورداریی دەرفەتەکانی کار نەرم دەکات. هەروەها وڵات رووبەڕووی ناسەقامگیری ئەمنی و ناجێگیریی سیاسیی بەردەوام بووەتەوە کە دونیای ئابوری هێندەی تر ئاڵۆز دەکەن. گەنجانی خوار تەمەنی ٢٤ ساڵ رێژەی ٥٧.٩٪ی دانیشتوانی عێراق پێك دەهێنن. بێکاری خەمێکی گەورەی ئەم پێکهاتە دیمۆگرافییەیە، بە تایبەتتریش بۆ ئافرەتانی گەنج. بە گوێرەی رێکخراوی کاری نێودەولەتی (ILO)، رێژەی مەزەندەکراوی گەنجانی بێکار بریتی بووە لە ٢٧.٨٪ بۆ کوڕان و ٦٣.٣٪یش بۆ کچان. تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکان توانایەکی شاراوەی گەورەیان تێدایە بۆ دروستکردنی دەرفەتی کار و بەهێزکردنی توانای تێکەڵبوونی ئابوری. لە رێگەی پێشکەشکردنی دۆخی خوازراوە بۆ کارکردن، وەك دەوامی ئاسانتر و کارکردن لە دوورەوە، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بچوککردنەوەی ئەو بۆشاییە جێندەرییەدا. تا دێت زۆرێك لە گەنجانی عێراقی ئارەزووییان زیاتر دەبێت بۆ شوێنکەوتنی ئەو کارانەی لە تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیدا (ICT) هەن، لەبەر ئەوەی کە لە دەرفەتەکانی ئەم بوارە تێدەگەن. وەلید رائد، کە قوتابییەکی پەیمانگای تەکنیکیی موسڵە، بەشداریی لە ئەم راهێنانەدا کرد. پێشتر هیچ پاشخانێكی لەبارەی کۆدسازی نەبووە، بەڵام وەك ئەوەی خۆی باسی دەکات ئەو راهێنانە چەند ئاسۆیەکی نوێی بۆ کردەوە. بە هەڵچنین لەسەر ئەوەی کە فێری بووە، وەلید پرۆژەیەکی دیزاین و ساز کرد بۆ یارمەتیدانی کەسانی نابیست و گوێقورس، ئەمەیش لە رێگەی بەکارهێنانی چەند هەستەوەرێکی دەنگی و، زیرەکی دەستکرد و، شاشەیەکی کریستاڵی (LCD). "چێژم لە کاتەکانی ئەم راهێنانە وەرگرت، بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی کە نمونەی کردارییان بە تیۆرییەکانەوە دەبەستەوە. دیدگای منیان لەبارەی توانا و ئەگەرەکانی بواری تەکنەلۆژیا گۆڕی،" وەلید وەهای باس کرد. عەبدولکەریم ئەحمەد، کە لە راهێنانەکەدا مامۆستای پرۆگرامسازیی سی/سی پڵەس پڵەس (C/C++)ە، ستایشی پێشوەچوونی بەشداربووانی کرد و ووتی: "ئێمە باوەڕبەخۆبوونی بەشداربووانمان بە روونی دەبینی. تا لە کۆتایی راهێنانەکە نزیکتر دەبووینەوە، پەیوەندی و تێکەڵبوونیان لەگەڵ یەکدیدا باشتر دەبوو. بەشداربووان توانا و دەستپێشخەرییەکانی خۆیانیان خستەڕوو بۆ ئەوەی ئەو سەرچاوانەی دەرامەت پێشکەش بکەن کە بەردەوامتر و هەمیشەییترن."بە پێشکەشکردنی توانا و شارەزایی پێویست بە کەسانی گەنج، ئەم پرۆژەیەی نەمسا و یونیدۆ 'تواناکان لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بۆ بەهێزکردنی کارپەیداکردن لە عێراقدا' ئەوەی سەلماند کە هاندەرێکی بەهێزە بۆ لەخۆگرتنی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و جیگیرتر و، لە ئاکامیشدا بۆ بەشداریکردن لە باشبوون و خۆشگوزەرانی خەڵکی عێراق.
1 of 5
چیڕۆک
٢٨ ئایار ٢٠٢٥
وتەی نوێنەری تایبەتی سکرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) کۆنفرانسی بەگژداچوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر - خوولی دووەم
پایەدارانی بەڕێز خانمان ، بەڕێزان سڵاو و ڕەحمەتی خواتان لێ بێت شەرەفمەندم بە بەشداری بوونم لە کردنەوەی دووەم کۆنفرانسی بەگژداچوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر ، کە وێستگەیەکی گرنگە لە گەشتی عێراق بەرەو گواستنەوە بۆ دەوڵەتی یاسا و دامەزراوەکان ، و کارلێکی ئەرێنیە لەگەڵ هەوڵەکانی بەگژداچوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و وشککردنی سەرچاوەکانی پارەدارکردنی تیرۆر و پتەوکەدنی سیستەمەکانی پەیڕەوکردنی چوارچێوەکانی ڕێکخستن و بەڕێوەبردن لە کەرتی دارایی و بانکیدا.سەرەتا بە ستایشکردنی هەڵبژاردنی ناونیشانی ئەم خوولە "ئاڵنگارییەکانی بەردەم بانکە عەرەبییەکان لە پەیڕەوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێگاکانی دابینکردنی داواکاری بانکەکان " دەست پێدەکەم . ئەمەش دەڕبڕینی بەرزیی ئاستی هۆشیاری دامەزراوە دارایی و بانکییەکانە کە گەڕانەوەی متمانە و ڕاکێشانی هاوبەشییە نێودەوڵەتیەکان، پێویستی بە پابەندبوون بە بەرزترین پێوەرەکانی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی هەیە. خانمان ، بەڕێزان نەتەوە یەکگرتووەکان لەو باوەڕەدایە کە فەرمانڕەوایی باش و شەفافیەت و پەیڕەوکردنی چوارچێوە پەسەندکراوەکانی ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان، تەنها کۆڵەکە نین بۆ ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکرنی تیرۆر ، بەڵکو ئامرازیشن بۆ پتەوکردنی بونیاتنانی متمانە لە نێوان دەوڵەتان و دامەزراوەکان، بەتایبەتیش لە کەرتی دارایی کە شادەمارێکی سەرەکییە بۆ گەشەی ئابووریی.لەم چوارچێوەیەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێز لە هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق دەگرێت بۆ ڕابەرایەتیکردنی ئەم جووڵانەوە ئەرێنییە، و داوای بۆ بەهێزکردنی هاوبەشێتی دەکات لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەکانی وەک سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و گرووپی کاری دارایی (FATF) (FATF MENA) و لیژنەی بازل و لیژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا (ئێسکۆا) و هیتر – ئەمەش لە پێناو بونیاتنانی توانا نیشتمانییەکان کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی پێوەرەکان بۆ پێ بەپێ ڕۆێشتن لەگەڵ مەرج و شایستە جیهانییەکان.هاوبەشییەکی ئاوا - بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و (نا عەرەبی) ، کە توانیویانە متمانەی دامەزراوە نێودەوڵەتی و بانکە جیهانییەکانیان بەدەست بهێنن لە میانەی پەیڕەوکردنی چاکسازی ڕیشەییەوە - دەتوانێت عێراق تێکەڵ بە سیستەمی بانکی جیهانیدا بکات... بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی،بەرەو گەشەپێدانی ئابووریی بەردەوام،بکات.بەشداربووانی ئازیز کۆنفرانسی ئەمڕۆ سەکۆیەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و پیشاندانی پڕۆگرام و ئەپەکانی تەکنەلۆژیای دارایی و زیرەکیی دەستکرد وەک ئامرازی کرداریی بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکانی پەیڕەوکردنی چوارچێوەکانی ڕێکخستن و بەگژداچوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر. لە سایەی گۆڕانی خێرای دیجیتاڵیدا ، چیتر تەکنەلۆژیا هەڵبژاردە نییە، بەڵکو پێداویستییەکی بەپەلەیە و ئەگەر باش بەکاربهێنرێت ئەوا دەتوانێت شێوازە گوماناویەکان بدۆزێتەوە و وردی ڕێکارە چاودێرییەکان بەهێز بکات و و وەڵامدانەوەش بۆ مەترسییە دارایییەکان خێراتر بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ، پێویستە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی ئاوا سیستەمێکی یاسادانانی بەهێزی لەگەڵ بێت ؛ لەکاتێکدا دیجیتاڵکردن چەندەها ئەگەری بێ وێنە بەردەست دەکات ، بەڵام گوێڕایەڵی بۆ یاسادانان بە گەرەنتی سەرەکی بەردەوامیی گۆڕان و بە شەرعیەت بوونی دەمێنێتەوە.بە تەواوی چاکبوونەوەی عێراق و گەڕانەوەی بۆ بیننی ڕۆڵی ئەرێنییانە بۆتە پێداویستیەکی هەرێمیی و و نێودەوڵەتی... کاتی ئەوە هاتووە کە ڕابردوو وەلاوە نێین و ئەم گەوهەرەی ڕۆژهەڵات لە خۆڵ و تۆزی ڕابردوو پاک بکەینەوە . گەلی عێراق و سەرکردایەتییەکەی توانای ئەوەیان هەیە.سوپاستان دەکەم
1 of 5

لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات
لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ جەنابی پارێزگاردا، چەقی گفتوگۆیەکان لەسەر چەندین بابەت بوون وەک گەشەپێدان لە پارێزگایەکەدا و بەشداریی چالاکانەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕێگەی ئاژانسە تایبەتمەندەکانییەوە. لای خۆیەوە، بەڕێز ئەلحەسان دەسخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە لەو پارێزگایەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها گرینگیشیان لەسەر ئاستی نیشتمانیدا.لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێز ئەلحەسان ئارەزوومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدان و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا بە پارێزگای گەشەکردووی کەربەلاشەوە. ئەو جەختی لەسەر گرینگیی درێژەپێدانی هاوکاری کردەوە لەنێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدا.دکتۆر ئەلحەسان هەروەها متمانەی خۆی لەسەر توانای عێراق دەربڕی سەبارەت بە بەرەوپێشچوون بۆ قۆناغی تازەی گەشەپێدان و هەروەها سەبارەت بە توانای زانستی و مرۆیی عێراق و خەڵکەکەشی هەم لە ناوەوە هەمیش لە دەرەوەی وڵاتدا.دەقی تەواوی وتەکانی بەڕێز نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لەم بەستەر (لینک) ەی خوارەوە بەردەستە: https://youtu.be/__fpGS1fLsg
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠١ تەمووز ٢٠٢٥
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە دهۆك دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای پاراستنی کەمپەکانی ئاوارە ناوخۆییەکان دەکات و بە دوور گرتنیان لە هەر جۆرە پەلامارێک بەگرتنەخۆی کەمپی دەرکاریشەوە بۆ ئاوارە ناوخۆییە یەزیدییەکان. ئەو هەروەها داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانیش دەکات لە عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کە پێشێلکاری زەقی یاسا و مافەكانی مرۆڤن و هەروەها بۆ دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیش.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٥
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ د. محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، لەگەڵ د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا کۆبووەوە. لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا کۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشیان لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقدا تاوتوێ کرد و بە تایبەتی جەختیان لەسەر تەواوکردنی شایستە فەرمی و بەردەوامەکانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق کردەوە. هەروەها بابەتەکانی چاکسازی لە کەرتی دادپەروەری و پێشخستنی سەروەریی یاسا و باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن بەگوێرەی ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی کەسانی بێ سەروشوێنکراو و دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی زۆرەملێ کرا و هەروەها جەختیشیان لەسەر لە گرنگیی ئەوە کردەوە کە ئەو هاووڵاتیانەی کە بە تاوان سزا نەدراون، رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و زەوی و گوندەکانی خۆیان بەپێی یاسا و ڕێساکان، کە لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا بگونجێت - لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کەرامەت و یەکسانیی بۆ هەموو عێراقییەکان لەبەردەم یاسادا.نوێنەری تایبەت پاڵپشتیی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی دادپەروەری و یەکسانی و لێپرسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی پارێزبەندیی دووپاتکردەوە. هەروەها ستایشی پەیوەندی ئەرێنی نێوان وەزارەتی داد و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بە هیوای بەهێزترکردنی شەفافیەت و سەروەری یاسا.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٥
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران تاوتوێی بارودۆخی عیراق و ناوچەکەیان کرد
ئەمڕۆ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی کرد لە دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی.لە دانیشتنێکدا، هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی عیراق تەواوی ناوچەکەیان کرد.
بەڕێز ئەلحەسان سڵاوی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێ ڕاگەیاند و هەروەها گەیاندنی سوپاسی سکرتێری گشتیی بۆ هەڵوێست و سیاسەتی بەرپرسانەی عێراق لە پاراستنی وڵاتەکە لە تێوەگلانی لە شەڕی ناوچەکەدا. ئەو هەروەها دەسخۆشی لە پشتگیریکردنی عێراقیش کرد بۆ گفتوگۆ و هەوڵی دیپلۆماسی وەک هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشبردنی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان.
بەڕێز ئەلحەسان جەختی لەسەر گرینگیی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەش کردەوە لەگەڵ ستایشکردنیشی بۆ هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها دروستکردنی متمانەی دوولایەنە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکان و بەها پیرۆزەکان کە لە دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران ستایشی زۆری خۆی بۆ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتی دەربڕی لە داکۆکیکردن لەو راستی و دادپەروەری و بەها پیرۆزانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر دامەزراوە.
بەڕێز ئەلحەسان سڵاوی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێ ڕاگەیاند و هەروەها گەیاندنی سوپاسی سکرتێری گشتیی بۆ هەڵوێست و سیاسەتی بەرپرسانەی عێراق لە پاراستنی وڵاتەکە لە تێوەگلانی لە شەڕی ناوچەکەدا. ئەو هەروەها دەسخۆشی لە پشتگیریکردنی عێراقیش کرد بۆ گفتوگۆ و هەوڵی دیپلۆماسی وەک هەنگاوێک بۆ بەرەوپێشبردنی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان.
بەڕێز ئەلحەسان جەختی لەسەر گرینگیی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەش کردەوە لەگەڵ ستایشکردنیشی بۆ هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها دروستکردنی متمانەی دوولایەنە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکان و بەها پیرۆزەکان کە لە دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران ستایشی زۆری خۆی بۆ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتی دەربڕی لە داکۆکیکردن لەو راستی و دادپەروەری و بەها پیرۆزانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر دامەزراوە.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٢ نیسان ٢٠٢٥
کۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕێنیشاندەری پڕۆژەی پلانى گۆڕانکارییە جۆرییەکان (NAP) لە ھەولێر
بەشداریەکان تێکڕایان کرد بە چاودێریکردنی پێشکەوتنی فنی و دارایی، گەڕانەوەی راپۆرتی سێ پرۆتۆکۆل، هەڵسەنگاندنی نرخی لاوازبوونی ئاو و هەوراوە (CVI)، و گرتنەوەی هەڵبژاردەی گۆڕانکارییە جۆرییەکان لە عێراق. هاوکێشانی مەفاهیمی گۆڕانکارییە جۆرییەکان بۆ بەشی خوێندنی زانکۆ و قوتابخانە جیاوازییەکانیش تایبەت پێکرا.نوێنەران پێویستیان بە هاوکێشانی پلانى NAP و NDCs دیاری کرد، بۆ ئەوەی لە کۆپ30 (COP30) بە شێوەیەکی هاوبەش بڵاو بکرێنەوە. هەروەها باس لە پلانکردنی دارایی و دابینکردنی راپۆرتی کۆتایی بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی کرا.پێشنیارە گرنگەکان دەربڕاون بۆ بەهێزکردنی هاوکاری، بەردەوامییە فەرمی و دارایی و دروستکردنی پلانی جێبەجێکارییەکی هاوبەش بۆ پاش ساڵی 2025.
1 of 5
نوێترين سهرچاوهكان
1 / 11
سەرچاوەکان
٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
سەرچاوەکان
٢٨ شوبات ٢٠٢٣
1 / 11