نوێترين
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
راگەیاندنی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی
بۆ زانیاری زیاتر
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پەیامی بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە بەبۆنەی رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
بۆ زانیاری زیاتر
چیڕۆک
٠٣ ئەیلوول ٢٠٢٥
وتاری دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق ، لە ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە خوێندکارە سەرکەوتووە یەکەمەکان
بۆ زانیاری زیاتر
نوێترين
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکی نیشتمانین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتوان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کاریان لەسەر دەکات.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦
The United Nations’ Continued Engagement in Iraq after UNAMI
Following the conclusion of the mandate of the United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) on 31 December 2025, the United Nations continues its work in Iraq under the leadership of the United Nations Resident Coordinator, in close partnership with the Government and people of Iraq.This marks a new phase of cooperation between Iraq and the United Nations, reflecting Iraq’s transition toward long-term sustainable development. The United Nations’ engagement is guided by the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (2025–2029), signed with the Government of Iraq on 25 December 2025. The Framework serves as the UN’s strategic roadmap for supporting Iraq’s national priorities and advancing the Sustainable Development Goals (SDGs). The United Nations Country Team in Iraq, comprising 26 UN agencies, funds and programs, will continue to support Iraq through policy advice, institutional and capacity development, and technical assistance, in line with national plans and priorities and aligned with Iraq’s Vision 2030. Key areas of cooperation include improved access to education, health and social services; economic growth; environmental protection and climate action; and good governance and the rule of law.The United Nations remains committed to supporting the Government and people of Iraq in advancing inclusive and sustainable development, working toward a future of shared prosperity for all Iraqis.
1 of 3
ڤيديۆ
٠٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦
A Message from the UN Resident Coordinator on the Sustainable Development Cooperation Framework (2025–2029)
A new chapter of partnership begins.
On 25 December, the United Nations and the Government of Iraq signed the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (2025–2029), marking a transition toward a development-focused partnership aligned with Iraq’s national priorities and the Sustainable Development Goals.
🔗Read the press release
On 25 December, the United Nations and the Government of Iraq signed the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (2025–2029), marking a transition toward a development-focused partnership aligned with Iraq’s national priorities and the Sustainable Development Goals.
🔗Read the press release
1 of 3
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٥
Government of Iraq and United Nations Sign the Sustainable Development Cooperation Framework for the Period 2025–2029
Today, the Government of Iraq and the United Nations in Iraq signed the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (UNSDCF) for the period 2025 to 2029. The Cooperation Framework was signed by H.E. Dr. Muhammad Ali Tamim, Deputy Prime Minister and Minister of Planning on behalf of the Government of Iraq, and Mr. Ghulam Mohammad Isaczai, UN Resident and Humanitarian Coordinator on behalf of the United Nations. Under this Cooperation Framework, 25 United Nations’ agencies, funds and programmes will provide technical assistance in support of Iraq’s national priorities and plans aligned with Iraq’s vision 2030 and the Sustainable Development Goals. It reflects a shared vision to advance progress in key areas such as education, healthcare, job creation, climate action, and good governance. It also emphasizes the importance of ensuring no one is left behind, with a special focus on vulnerable groups.The UNSDCF focuses on four key strategic priorities that align with Iraq’s National Development Plan 2024-2028 and Vision 2030:Better Access to Education, Health, and Social Services: Ensuring all Iraqis, especially women, children, and displaced families, have access to quality services and social protection system.Jobs and Economic Growth: Creating opportunities for employment, empowering youth and women, and supporting sustainable and green economic initiatives.Protecting the Environment and Fighting Climate Change: Helping Iraq manage its natural resources, adapt to climate change, and reduce disaster risks.Good Governance and Rule of Law: Strengthening public institutions, promoting fairness and justice, and advancing peace and social cohesion. Speaking at the event, Dr. Tamim added: “This partnership reflects Iraq’s dedication to building a brighter future for its people. With the support of the United Nations, we can focus on achieving meaningful progress that benefits all Iraqis. The new framework will allow us to combine resources and expertise, and programmes to achieve our goals and deliver on the 2030 Agenda for Sustainable Development.”“Signing the Framework is a natural and honorable transition of the relationship between the United Nations and the Republic of Iraq. It reflects an orderly and responsible departure from support to political stability to the stage of consolidating sustainable development partnership between Iraq and the organization”, Said Dr. Al-Hassan in his speech.The UNSDCF marks a significant shift in the UN’s engagement in Iraq - from humanitarian response to long-term sustainable development - as the country moves beyond post-conflict recovery and builds on the achievements of the United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) over two decades of presence.“This agreement marks a new chapter in our partnership with Iraq following the departure of UNAMI and phase out of our humanitarian activities. The new Cooperation Framework will focus on providing integrated and high-quality technical expertise and policy advice to support Iraq’s socio-economic development and accelerate the achievement of the Sustainable Development Goals,” Mr. Isaczai said at the event.Under the joint leadership of the UN Resident Coordinator’s Office and the Ministry of Planning, this Cooperation Framework was developed through a consultativeprocess involving government entities, donor partners, civil society actors, and representatives from the private sector. Implementation, monitoring, and reporting of the UNSDCF will be guided by a High-Level Joint Steering Committee co-chaired by the Ministry of Planning and the UN Resident Coordinator, bringing together government institutions and UN agencies to review progress annually and ensure the framework remains on track. Implementation will be supported by a dedicated Partnership Fund, alongside a resource mobilization strategy to secure the necessary funding.
1 of 3
چیڕۆک
٠٣ ئەیلوول ٢٠٢٥
وتاری دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق ، لە ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە خوێندکارە سەرکەوتووە یەکەمەکان
پایە دارانخانمان و بەڕیزانسڵاو و ڕەحمەتی خواتان لێ بێتلێرە ، لەم سەکۆیەوە سڵاوتان لێ دەکەم و سوپاسی یەکە بەکەشتان دەکەم بۆ ئامادە بوونتانڕێگام پێ بدەن ئەمڕۆ ، تۆزێک لە پرۆتۆکۆلی دیپلۆماتی دەر بچم و بە ناوی ئێوە سڵاوێک پێشکەش بەو خوێندکارە سەرکەوتووانە بکەم کە لە کاروانی خوێندیاندا نایاب و کۆششکەر و زیرەک بوون . و لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە هاتوون بۆ ئێرە ، من بەو قوتابیانەی لێرە و بە ئەوانەش کە نەیانتوانیە بەشدار بن دەڵێم " ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن ، ئەم ئاهەنگێڕانەی ئەمڕۆ ئاهەنگێڕانە بە بۆنەی سەرکەوتن و بەشداریتان لێرە مایەی شانازییە بۆ عێراق ".ڕێزلێنان لە قوتابیە سەرکەوتووەکان لە گشت پێکهاتەکان بە پێکهاتەی کەمینەکانیشەوە وەکو شەبەک و کریستیان و ئێزدی و کاکەیی و بەهائی و زەردەشتی و سابیئە مەندائییەکان و ئەوانی ترێش ، بنەمای گشتگیریی دەچەسپێنێ و پەیامیێکی ڕوون و ئاشکراش دەربارەی یەکێتی عێراق و یەکسانی دەرفەتەکان دەگەیەنێت . لەهەمووش گرنگتر تیشک خستنە سەر ئەوانەیە کە لە بارودۆخی سەخت و دژواردا سەرکەوتن و توانیان نمونەی ئیلهام بەخش پێشکەش بکەن و بیسەلمێنن کە خۆڕاگڕی توانای هەیە سەرکەوتن دروست بکات . پایەداران ، وەزیر و ڕاوێژکارانی هێژامیوانە بەڕێزەکانئامادە بوونتان لێرە ، رێزلێنانێکە بۆ خۆی و سوپاسی یەکە بەکەتان دەکەم بۆ ئامادە بوون و تەرخانکردنی کات و ئەرکەکاانی بۆ ئەوەی لەم بۆنەیەدا لەگەڵمان بێت ، ئەمەش بەڵگەشە لەسەر پێزانینتان بۆ بەهرەکانی گەنجانی عێراق.گردبوونەوەی ئەمڕۆمان ئاهەنگێڕانە بۆ عێراق ، عێراقی ئایندە و عێراقی سەرکەوتن خوێندکارانی ئازیز ، زانست کاروانێکی بەردەوامە ، بەخشینیش بە نیشتمان چاکەیەکی لە بن نەهاتووە و عێراقیش پێویستی بە توانا و بیری ئێوەیە . بەرەو پێش بڕۆن و هیچ دەرفەتێکی فێربوون و سەرکەوتن لەدەست مەدەن ، تا بەشدار بن لە خزمەتکردنی جڤاک و نیشتمانتان . داواتان لێدەکەم خواست و ویستەکانتان بە ئاراستەی سوود گەیاندن بە خۆتان و نیشتمانتان بێت .ئەم ئاهەنگە ، لە سروشتی خۆیدا ئاهەنگێکی هێمادارە و پێزانین بە ناوی هەمووان بۆ هەمووان دەردەبڕێ. لە کۆتاییدا دەڵێم : با هەموومان بە بۆنەی دەستکەوتەکانی ئەم خوێندکارانە ئاهەنگ بگێڕین و بێگومان ئەوان دەبنە مایەی مسۆگەربوونی ئایندەیەکی گەش بۆ ئەم وڵاتە دێرینە – عێراق – بۆ ئەوەی بە ساغیی و دەوڵەمەندی و سەرکەوتویی و شکۆداری بمێنێتەوە . بەرەوە پێشەوە و بەو پەڕی تواناکانتان هەنگاو بنێن و بەردەوام ببنە سەرچاوەیەکی شانازی بۆ جڤاک و نیشتمانەکەتان . لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەم گردبوونەوە نایابە دەنەوێنم .سوپاستان دەکەم
1 of 5
چیڕۆک
٠١ ئەیلوول ٢٠٢٥
وتاری دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی ئەلنوور لە موسڵ
جەنابی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق،وەزیرە بەڕێزەکان و میوانە خۆشەویستەکان،بەیانیتان باش،من زۆر خۆشحاڵم کە ئەمرۆ لەگەڵ ئێوەدام لە شاری دێرینی موسڵ کە دەیەوێت لە ڕێگەی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی ئەلنوورەوە بە هەموو جیهان بڵێت کە ویست بۆ ژیان بەسەر کەلتووری مردن و هیوا بەسەر بێهیواییدا هەر سەر دەکەوێت.لە ڕاستیدا بینینی ئەم شاکارە کە بە درێژایی چەندین سەدە گەواهیدەری لێبووردەیی و گەشانەوەی شارستانیی ئیسلامی بووە مایەی خۆشحاڵییەکی زۆرە کە گەڕایەوە بۆ سەردەمە زێڕینییەکەی خۆی بۆ ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە هیوایەک بۆ زانست و ئاشتی.ئەم دەسکەوتە هەرگیز بەدەست نەدەهات گەر بڕیاری شێلگیرانەی خەڵک و حکومەتی عێراق و پشتگیریی بەخشندانەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو و هەوڵی بێوچانی رێکخراوی یونیسکۆو لەژێر دروشمی'گیانی موسڵ ببووژێننەوە' نەبووایە کە بۆ هەمووتان ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینمان هەیە."چەند ساڵ لەمەوبەر، ئێمە لێرە وێرانکارییەکانی ئەم شارەمان بینی کە بەهۆی قێزەونترین تاوانی سەدەوە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجام درابوو. ئەوان ویستیان شوناسی ئەم شارە پڕ لێبووردەییە بسڕنەوە و شارستانییەکەشی لەناو بەرن بەڵام بێ ئاگا بوون لەوەی کە خەڵکی عێراق بە هەموو پارچەکانییەوە بەیەکەوە دەبنە یەک جەستە بۆ رزگارکردنی ئەم زەوییە پیرۆزە و شارستانییە مرۆییەکەی. لە راستیدا، رۆڵەکانی عێراق بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو قوربانییەکی زۆریان داوە و خەڵکی موسڵیش مکوڕی و خۆتەرخانکردنیان نیشاندا شانبەشانی عێراقییە پاڵەوانەکان توانییان ئەم داستانە هەمیشەلەیادە تۆمار بکەن بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکانیان.ئێمە ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە ئاهەنگ بە نۆژەنکردنەوەی ئەم مزگەوتە و کلێسەی ئەلتاهرەی دراوسێی دەگێڕین هەروەها ئاهەنگ بە بووژانەوەی گیانی عێراقیشەوە دەگێڕین. ئەمە رەمزی گەڕانەوەی ژیان و رەتکردنەوەی توندڕەویی و گەڕانەوەی بەهای پێکەوەژیانیشە کە سیمای ئەم وڵاتەن. من بە ئاشکرا دەڵێم کە: موسڵ گەڕایەوە و دەشگەڕێتەوە. من داوای هەڵگرتنی بەربەستەکانیش لەسەر موسڵ و خەڵکەکەی دەکەم.من دەمەوێت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق بکەم لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و ناوخۆییدا لە نەینەوا و هەروەها لە هەوڵەکانی جەنابی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ رۆڵی بەرجەستە و گرینگی لەم رووەوە. ئێمە دەسخۆشی لەو سەرکەوتنە دەکەین کە لە فەراهەمکردنی سەقامگیری و ئارامی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی شەڕدا بەدەست هاتووە.خوشک و برایانی خۆشەویست،کردنەوەی ئەم شاکارە ئەوەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە دەرفەتە متبووەکانی عێراق بەهێزترینن و ئەم دەرفەتانەش دەگۆڕێن بۆ ئەو دەسکەوتانەی کە داوا لە هەر هەموومان دەکات، وەک هاوبەشکارانی جیهانی و برادەرانی عێراقی، بۆ ئەوەی درێژە بە وەستانمان لەگەل عێراق و خەڵکە خۆشەویستەکەیدا بدەین. من دەمەوێت لەم سەکۆیەوە وەک هەمیشە پشتگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات بکەمەوە و هەروەها مانەوەشمان وەک هاوپەیمانێکی بەهێز لەگەڵ خەڵکی عێراق لە هەوڵییان بۆ شکۆ و ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
دەبا ئەم رۆژە ببێتە لاپەڕەیەکی تازە بۆ دروستکردنەوەی بەهایەکان و پاراستنی شکۆ لەسەرتاسەری عێراقدا لەم پەڕییەوە بۆ ئەو پەڕی. زۆر سوپاس
دەبا ئەم رۆژە ببێتە لاپەڕەیەکی تازە بۆ دروستکردنەوەی بەهایەکان و پاراستنی شکۆ لەسەرتاسەری عێراقدا لەم پەڕییەوە بۆ ئەو پەڕی. زۆر سوپاس
1 of 5
چیڕۆک
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
گرتەیەکی ڤیدیۆیی مایەی نیگەرانییە کە تێیدا دیلەکان دوای گرتنیان مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا دەکرێت
گرتەیەکی ڤیدیۆیی مایەی نیگەرانییە کە تێیدا دیلەکان دوای گرتنیان لە پێکدادانەکەی ئەمدواییەی سلێمانی لە کوردستانی عێراقدا مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئێمە بانگەوازەکەمان بۆ رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و هەڵسوکەوتی شیاو لەگەڵ ئەوانەی کە لەم جۆرە رووداوانەدا بە دیل دەگیرێن دووپات دەکەینەوە.
1 of 5
چیڕۆک
١٩ ئاب ٢٠٢٥
وتاری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق - بیست و دووەمین ساڵیادی بۆردومانی هۆتێل کەناڵ
خاوەنشکۆ، جەنابی سەرۆك،بەڕێز جەنابی وەزیر،سوپاس پێزانینمان هەیە بۆ ئامادەبوونتان لەم بۆنە خەمگینەدا. هەم ماییەی سەربەرزییە بۆ ئێمە و هەم نیشانەی خەمخۆریتانە کە ئەمڕۆ لێرە بەخێرهاتنتان بکەین لە کاتێکدا کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوە و بیرکردنەوە.میوانە بەڕێزەکان، هاوکاران، هاوڕێیان،بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هۆتێل کەناڵ بە ڕیتمەکانی کاری ڕۆژانە زیندوو بوو. تەلەفۆنەکان زەنگیان لێدا، کاغەزەکان دەنگیان دەهات و گفتوگۆی بەپەلە لە بابەتێکەوە بۆ بابەتێکی تر دەڕۆیشت. لە چرکەیەکدا ئەو ڕۆژە ئاساییە نەما. یەك تەقینەوە ڕۆتینی گۆڕی بۆ کارەسات.ئەو ڕۆژە بیست و دوو هاوکار و هاوڕێمان لەدەستدا، لەنێویاندا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ. زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون. ئەمڕۆ هەندێك لە ڕزگاربووان لەگەڵمانن. ئێمە لێرە بە هاودەنگی لەگەڵ ئەوان و بنەماڵەکانیان وەستاوین.ئەو ڕۆژە وەرچەرخانێکی مێژووی بوو بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان. هێرشێکی بە ئەنقەست و بەرفراوان بوو بۆ سەر ڕێکخراوەکەمان. برینێك بوو بۆ کۆمەڵگای مرۆیی و لێدان بوو لە خەڵکی عێراق کە ئەوکاتەش ئازارەکانیان بێئەندازە بوو.لە ساڵی 2009 ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 19ی ئابی وەك ڕۆژی جیهانی مرۆیی دەستنیشان کرد. ئەمە ڕۆژێکە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی لەژێر ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی لە بەغدا و لە قەیرانەکانی تردا لە شوێنەکانی تردا گیاننیان لەدەستداوە.تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٣٩٠ کرێکاری مرۆیی کوژراون، کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٣١% زیادی کردووە و زۆربەیان هاوکارانی نیشتمانین. زۆرترین ژمارەی کوژراوان لە غەززە و سودان بووە. ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ ئازایەتیان و پابەندبوونمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەیاندنی فریاگوزاری و هیوا بەخشین بەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی. وەك سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لێرەدا لەم یادەوەرییەدا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگی ئایاردا ئاماژەی پێکردووە، و منیش وەریدەگرم: "19ی ئاب بۆ هەمیشە لە ڕۆژێکی ترسناك و کارەساتێکی خەیاڵنەکراوەوە لێرە لە عێراق گۆڕا بۆ ڕۆژێکی جیهانی یادکردنەوەی ڕێزلێنان بۆ هەموو مرۆڤدۆستان - لە ناوەوە و دەرەوەی ڕێکخراوەکە". خاوەنشکۆ، جەنابی سەرۆك،هاوکارانی خۆشەویست،یادی ئەمساڵ مانای تایبەتی هەیە. دواهەمین یادکردنەوە دەبێت وەك یونامی. لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵ، ئەرکی نێردەکەش کۆتایی دێت. بەڵام ئەو بەهایانەی ئەمڕۆ ڕێزیان لێدەگرین بە یونامی کۆتایی نایەت.نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن شانبەشانی گەل و سەرکردایەتی و حکومەتی عێراق و وەك هەمیشە بە ڕێنمایی بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکات. ئێمە لە ڕاپەڕاندنی کارەکانماندا سوپاسگوزاری خۆڕاگریی گەلی عێراقین بۆ ئەو متمانەیەی کە بە ئێمەیان داوە، تەنانەت لە سەختترین کاتەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣شدا. هەرچییەکمان دەستکەوت، پێکەوە وەك هاوبەش بەدەستمان هێنا. پێشکەوتنەکانیش لە سەرەتا و لە کۆتاییشدا هی عێراق و گەلی عێراقە.با ئەمڕۆ ئەو بیست و دوو کەسە لەبیر نەکەین کە گیانیان لەپێناو خزمەتکردندا بەخشی و ئەو ڕزگاربووە ئازا و هاوکارانەی کە تا ئێستاش لە سەختترین شوێنەکانی جیهان خزمەت دەکەن، هەروەها بۆ گەلی عێراق کە قوربانییەکی زۆریان لە پێناو وڵاتەکەیاندا داوە. بۆ بنەماڵەکانیان، کە قورسترین بارگرانی هەڵدەگرن، ئێمە لەگەڵ ئێوەدا وەستاوین.با یادی ئەوان ڕێنیشاندەری خزمەتەکەمان بێت.با کارەکانمان شایەنی قوربانیدانیان بێت تا دوا ڕۆژی ئەرکەکەمان.سوپاس.
1 of 5
چیڕۆک
١٩ ئاب ٢٠٢٥
نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ٢٢ هەمین ساڵیادی تەقینەوەکەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی بەغدا دەکاتەوە
بە دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەوانەی کە گیانی خۆیانیان لە پێناو ئاشتی و گەشەپێدانی عێراق بەخت کرد، عێراق و خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵات یادی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردەوە کە لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ دا لە بەغدا ڕوویدا. لەو ڕێوڕەسمەدا، بەڕێز جەنابی دکتۆر لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراقیش کەوتە گەڵ بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، و ڕزگاربووان و کارمەندانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان کە یادی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی ئەو تەقینەوەیان دەکردەوە لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا. لەو تەقینەوەیەدا، ٢٢ لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سێرجیۆ دی میلۆی نوێنەری ئەوسای سکرتێری گشتیشەوە لەو گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ١٥٠ی تریش برینداربوون. ئەندامانی بەشی پاسەوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش نمایشێکیان بەم بۆنەوە رێکخست لەگەڵ خوولەکێک بەبێدەنگی وەستانیش بۆ رێزگرتن لە قوربانیان و ئەو تەقینەوە کارەساتبارە. شایانی باسە، جەنابی سەرۆک کۆمار و بەڕێز ئەلحەسان و رزگاربووان و کارمەندانی یونامی تاجە گوڵینەیان دانا. لە ڕێوڕەسمێکیش لە دواتردا، بەڕێز ئەلحەسان تاجە گوڵینەی لە یادگەی هێرشەکە و لەشوێنی راستەقینەی خۆی لە ئوتێل کەناڵی بەغدای پایتەختی عێراق دانا کە پێشتر بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و ئێستاش بنکەی شیاندنەوەیە. هەروەها ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و بەسڕەش ئەنجام دران.بەڕێز ئەلحەسان لەمبارەیەوە و لە وتارەکەیدا وتی "دەبا ئەمڕۆ یادی ئەو ٢٢ کەسە بکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لەگەڵ رێزگرتن لە ڕزگاربوە قارەمانەکان و کارمەندانی تری نەتەوە یەکگرتووەکان کە تائێستاش کە لە ناوچە پڕ مەترسییەکانی جیهاندا کار دەکەن و هەروەها خەڵکی عێراقیش کە قوربانییەکی زۆریان بۆ وڵاتەکەیان داوە. لای خۆشیەوە، نوێنەری رزگاربووان وتی "لە کاتێکدا کە ئێمە ئەم یادە دەکەینەوە، بەڵێنی خۆمان تازە دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە ڕێبازەکەی سێرجی دی ملیۆ و ئەو هاوپیشانەشی کە باوەڕیان پێی بوو. ئازایەتی ئەوان ئێمە هان دەدات و هەروەها ئی ئەو رزگاربووانەش کە سەرەڕای زیان و مەترسی لەسەر کارەکانیان هەر بەردەوام بوون.شایانی باسە، ئەمە دوا یادکردنەوەی یونامییە بەو پێیەی کە لە ٣١ی مانگی دوانزەی ئەمساڵدا دادەخرێت و کارەکەشی بۆ زیاتر لە ٢٠ ئاژانسی تایبەتمەند و فەند و بەرنامە دەگوازرێتەوە. بەڕێز ئەلحەسان هەروەها وتی "دەبا کارەکانمان لە ئاستی قوربانییەکانی ئەوان دابێت تا دواهەمین رۆژی ئەرکی پێسپێردراومان. نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەر رۆشنایی بنەمایەکانی دەستوورەکەیدا هەر بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن لەگەڵ خەڵک و سەرکردایەتی و حکومەتی عێراق دەمێنێتەوە شانبەشانی ڕێزگرتنی زۆریشمان بۆ هەڵسانەوەی خەڵکی عێراق و سوپاسی ئەو متمانەیەشیان دەکەین کە بە ئێمەیان هەیە هەتتا لە ڕۆژە سەختەکانی دوای ساڵی ٢٠٠٣ ش. هەرچی بە دەستمان هێناوە لە ئەنجامی بە یەکەوەبوون بووە وەک هاوبەشکار. پێشکەوتنەکەش هەر بۆ عێراق و خەڵکەکەی دەگەڕێتەوە." کارەساتی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ بە تەواوی شێوازی کارکردنی بواری مرۆیی گۆڕی، واتە ڕێزلێگرتن گۆڕا بۆ هێرشکردن، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی رۆژی جیهانیی مرۆیی. بەڕێز ئەلحەسان وتی" تەنها ساڵی پار ٣٩٠ کارمەندی بواری مرۆیی گیانیان لەدەستداوە کە دەکاتە ٣١% ڕێژەی هەڵکشان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٣ کە زۆربەیان کارمەندی نیشتیمانی بوون و رێژەی هەرە زۆریش لە غەززە و سودان بووە. ئێمە دان بە ئازایەتییان دا دەنێین و پابەندبوونیشمان بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ خەڵکی هەرە پێویست تازە دەکەینەوە."وتارەکەی نوێنەری سکرتێری گشتیی لەم لینکەی خوارەوە لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەستە:Arabic EnglishKurdish
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
راگەیاندنی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی
لای خۆمانەوە، متمانەی خۆمانمان بۆ کاری کۆمیسیۆن و ئەندامەکانی دەربڕی و داوای ئەوپەڕی هەوڵمان لێ کردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەمەبەستی بەرژەوەندی و سەقامگیری و ئایندەی عێراق.
هەروەها هیوامان بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانیش خواست لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە پێناوی پەیڕەوکردنی مافی دەستووریی خۆیان لە ناردنی کەسی شایستە بۆ پەرلەمان کە بتوانێت خزمەتی عێراق بکات.
هیوادارین کە ئەم وڵاتە ئەزیز و خۆشەویستە هەنگاو بەرەو سەقامگیری و گەشەکردنی زیاتر بنێت. لە راستیدا، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بە توانای وا بەڕێوەی بەرن کە بتوانن خواستەکانی گەل بهێننەدی دوور لە گیانی تایەفەگەری و خزمخزمێنێ و دروشمی بێ ناوەرۆک. بەهای زۆر بۆ دەنگەکانتان دابنێن.خوای گەورە هەموو لایەکمان لە بەرژەوەندیی عێراق سەرکەوتوو بکات
هەروەها هیوامان بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانیش خواست لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە پێناوی پەیڕەوکردنی مافی دەستووریی خۆیان لە ناردنی کەسی شایستە بۆ پەرلەمان کە بتوانێت خزمەتی عێراق بکات.
هیوادارین کە ئەم وڵاتە ئەزیز و خۆشەویستە هەنگاو بەرەو سەقامگیری و گەشەکردنی زیاتر بنێت. لە راستیدا، عێراق شایستەی ئەوەیە کە سەرکردەی بە توانای وا بەڕێوەی بەرن کە بتوانن خواستەکانی گەل بهێننەدی دوور لە گیانی تایەفەگەری و خزمخزمێنێ و دروشمی بێ ناوەرۆک. بەهای زۆر بۆ دەنگەکانتان دابنێن.خوای گەورە هەموو لایەکمان لە بەرژەوەندیی عێراق سەرکەوتوو بکات
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پەیامی بەڕێز دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە بەبۆنەی رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ئەمساڵ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) پێش داخستنی لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دا بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش و لەسەر داواکاریی حکومەتی عێراق و دوای ٢٢ ساڵ لە خزمەتی بەردەوام و پشتگیری عێراق لە هەنگاونانی بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئەم یادە دەکاتەوە. ئاژانس و فەند و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراقدا درێژە بە کارەکانیان دەدەن بەگوێرەی بنەما پیرۆزەکانی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرووی هەمووشیانەوە گەشەپێدانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و بەدەستهێنانی گەشەپێدانێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەرتاسەری عێراقدا بەشێوەیەک کە بتوانێت خۆشگوزەرانیی خەڵکی عێراق پەرە پێ بدات و بەهێزی بکات.بەم بۆنەیەوە، خوازیارین کە هەموو کەس رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان بەخۆشی و ئاسوودەیی بەسەر بەرێت کە پڕبێت لە هیوا و بڕیار بۆ درێژەدان بە کارکردن بۆ هێنانەکایەی جیهانێک کە زیاتر دادپەروەر و مرۆییانە بێت.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٢ ئاب ٢٠٢٥
راگەیاندراوی یونامی سەبارەت بە رووداوەکانی سلێمانی
یونامی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان بەدوور بگرن لە هەر کارێک کە ژیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە و ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرن و لە دابینکردنی پرۆسەی دادگاییکردنی ڕەوا و بێلایەنانە بەگوێرەی بڕگەکانی دەستوور دڵنیا بنەوە.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢١ ئاب ٢٠٢٥
یونامی نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر سزادانی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی لە هەرێمی کوردستان ، دەربڕی
نیگەرانیی یونامی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رەنگە ئەو سزایەی بەسەر بەڕێز شێروان شێروانی سەپێندراوە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی زێدەڕۆیی درابێت . نێردەی یونامی لەو باوەڕەدایە، کە دادگای کەتنەکان لە بنەسڵاوە هۆکاری قەناعەتپێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەگوترێت (زەرفی موشەدەد) پێشکەش نەکردووە .شایانی باسە ئەم بڕیارە مایەی تێهەڵچوونەوەیە و ، یونامی - کە لە دانیشتنەکەی 19ی ئاب ئامادە بوو - بەردەوام دەبیت لە بەدواداچوونی ئەم کەیسە .هەروەها یونامی ئاماژە بە پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پاراستنی سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات کە دڵنیایی بدەن لەوەی کە گشت ڕیوشوینە دادگاییەکان بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوا و بەگوێرەی پێوەرە نیشتمانیی نێودەوڵەتییەکان بەرێوە بچێت.
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٠ ئاب ٢٠٢٥
بەیاننامەی بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای ، هەماهەنگیکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە عێراق، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی
لە ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی ، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین لە ئاست ئازایەتی و خۆنەویستیی و قوربانیدانی کارمەندانی بواری مرۆیی لە هەر شوێنێک ، لەگەڵ ئەوانەش دەوەستین کە خزمەتیان دەکەین . ئەم وتەیەم ، بە بۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی ، بۆ هەموو ئەوانە تەرخان دەکەم کە تا ئێستا لە دۆخی ئاوارەیی دەژین لە عێراق. عێراق ئەمڕۆ پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆوە بینیووە ، بەوپێیەی زیاتر لە پێنج ملیۆن کۆچبەر ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان یان بۆ گواستنەوە بۆ شوێنێکی تر یانیش لەگەڵ جڤاکە خۆجێیە نوێیەکاندا تێکەڵبوون. ئەمەش لە ڕێگەی تواناکانی گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوە و هەروەها لە میانەی کاری هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشیکاران لە بواری مرۆییدا بەدەست هاتووە .سەرەڕای ئەوانەش، هێشتا هەزاران کەسی ئاوارە ، کە ژیان لە کەمپەکانی ئاوارەیی یانیش لە شوێنە نیشتەجێ نافەرمییەکان و یانیش لە شارەکاندا لەسەرتاسەری وڵات بەسەر دەبەن ، چاوەڕیی ڕێگا چارەن بۆ بونیاتنانەوەی ژیانیان بە شکۆمەندیی و سەقامگیریی . چارەسەرەکانی پەیوەست بە ئاوارەیی نێوخۆیی هەر بە چەقی کردە مرۆیی و گەشەپێدانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەمێنێتەوە . ئێمە لەوە تێگەیشتووین کە بونیاتنانەوەی ژیان تەنها پێویستی بە گەڕانەوەیەکی فیزیکی نیە بەڵکو پێویستی بە هێنانەدی سەقامگیریی و شکۆمەندیی و بە تواناکردنی گەڕاوەکان هەیە. بۆ ئەم مەبەستە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خێزانەکان شوێنێکی نیشتەجێبوونی سەلامەت و گونجاو وەدەست دەهێنن وهەروەها ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی ماڵ و موڵکەکانیان یانیش وەرگرتنی قەرەبوویەکی دادپەروەرانە دەدۆزنەوە لەگەڵ فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆیان.لەم ڕۆژەی جیهانیی کاری مرۆییدا نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی شێلگیرانە بۆ جێبەجێکردنی نەخشەی ڕێگایەکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەیی درێژخایەن لە عێراقدا.لە میانەی ڕێزگرتن لە ئەوانەی لەدەستماندان و دانپێدانان بە ئەوانەی خزمەتیان دەکەین و پابەندبوون بە تەواوکردنی کارەکان ، ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆیی دەکەینەوە. بەم ڕۆحەوە، بەرەو پێش هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی هەموو ئاوارەیەک بتوانێت بە شکۆمەندیی و سەقامگیریی و هیواوە ژیان بگوزەرێنێت .
1 of 5
نوێترين سهرچاوهكان
1 / 11
سەرچاوەکان
٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
سەرچاوەکان
٢٨ شوبات ٢٠٢٣
1 / 11