نوێترين
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٣ ئازار ٢٠٢٥
یونامی نیگەرانی خۆی لە ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر کرێکارانی سوری لە عیراق دەردەبڕێت، دەستخۆشی لە کارە دەستبەجێ و بەپەلەکانی حکومەتی عیراقیش دەکات
بۆ زانیاری زیاتر
چیڕۆک
١١ ئازار ٢٠٢٥
عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی پێکهێنانی کۆمەڵێکی ڕاوێژکاریی لە بواری ژینگە و گۆڕینی کەش و هەوا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیس بوون و ئاڵنگارییە بەردەوامەکان
بۆ زانیاری زیاتر
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٨ ئازار ٢٠٢٥
راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراق بەبۆنەی "ڕۆژی جیهانیی ژنان" وە بۆ ساڵی ٢٠٢٥
بۆ زانیاری زیاتر
نوێترين
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام له عيراق
ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بانگەوازێکی نیشتمانین بۆ کارکردن لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی ژینگە و کەشوهەوای گۆی زەوی و هەروەها بۆ دڵنیابوونیش لەوەی کە دانیشتوان لە هەموو شوێنێک لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەندن. ئەمانە ئەو ئامانجانەن کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کاریان لەسەر دەکات.
بڵاوکراوە
١٠ تەمووز ٢٠٢٤
United Nations in Iraq | Annual Results Report 2023
The United Nations Country Team (UNCT) in Iraq, composed of 23 UN Agencies, Funds and Specialized Programmes, is dedicated to supporting Iraq’s journey towards achieving the Sustainable Development Goals (SDGs). Guided by the principle of Leaving No One Behind, the UNCT, under the leadership of the Deputy Special Representative of the UN Secretary-General and Resident and Humanitarian Coordinator, employs evidence-based actions and specialized expertise to enhance the lives and livelihoods of all Iraqis, with a particular focus on the most vulnerable and marginalized communities.
The operational blueprint of the UNCT is encapsulated in the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (UNSDCF) 2020–2024, which lays out the shared development objectives of the UN in Iraq. This framework is pivotal, outlining five strategic priorities ranging from achieving social cohesion, protection and inclusion to promoting natural resource management and climate change resilience. The overall aim is to achieve inclusive and sustainable economic growth and efficient institutional services.
Integrating the humanitarian, development and peace nexus within its collective work, the UNCT is aligned with Iraq’s Vision 2030, the Kurdistan Regional Government’s Vision for the Future and the National Development Plan, among other strategic documents. This synergy ensures that the UN’s efforts are harmonized with national priorities and strategies, marking a transition from humanitarian assistance to sustainable development and peacebuilding, firmly rooted in the commitment to leave no one behind., filtered_html
The operational blueprint of the UNCT is encapsulated in the United Nations Sustainable Development Cooperation Framework (UNSDCF) 2020–2024, which lays out the shared development objectives of the UN in Iraq. This framework is pivotal, outlining five strategic priorities ranging from achieving social cohesion, protection and inclusion to promoting natural resource management and climate change resilience. The overall aim is to achieve inclusive and sustainable economic growth and efficient institutional services.
Integrating the humanitarian, development and peace nexus within its collective work, the UNCT is aligned with Iraq’s Vision 2030, the Kurdistan Regional Government’s Vision for the Future and the National Development Plan, among other strategic documents. This synergy ensures that the UN’s efforts are harmonized with national priorities and strategies, marking a transition from humanitarian assistance to sustainable development and peacebuilding, firmly rooted in the commitment to leave no one behind., filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
پەیامی د. محمد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان
کە خەڵکی ئەم هەرێمە ڕۆژی هەینی و یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بەکارهێنانی مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەڕلەمانی نوێی هەرێمی کوردستان.هەڵبژاردن نوێنەرایەتییەکی سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە بۆ چوار ساڵی داهاتوو.هەڵبژاردن دیموکراسی بەهێز دەکاتەوە و بیرۆکەی نوێ دەخاتە ناو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی خەڵك.ئەم هەڵبژاردنە زۆر پێویستە. ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بێ پەڕلەمانە. ئەم هەڵبژاردنە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە.هەڵبژاردنەکان بڕگەیەکی گرنگن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکەدا.دوای وەرگرتنی پۆستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی یونامی، یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەرێمێکی جیاوازە لەوەی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بوو.زۆر سەرسام بووم بەو پەرەسەندن و ئەو پێشکەوتنانەی کە تا ئێستا بینیتم.دڵنیام کە ڕەنگە هێشتا چەندان ئاڵنگاریی لەبەردەم هەرێمەکەدا هەبێت.بەڵام کوردستان لەسەر ڕێگای ڕاستە بەرەو ئایندەیەکی باشتر.ئێستا دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی ئەو ڕێگایە.بانگەشەی هەڵبژاردن لەم هەفتەیەدا کۆتایی هات. گردبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بە گشتی ئاشتیانە بوون. ئەمە ڕۆحیەتێکی ڕاستەقینەی پرۆسەیەکی دیموکراسییە.هانی نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر دەدەین کە مافی دەنگدانیان هەیە لەم بەشەی عێراق واتە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە کە بێنەوە دەرەوە و دەنگ بدەن.هەرچەند گرنگیی بەکارهێنانی ئەم مافە دووپات بکەینەوە هێشتا کەمە، کە زۆرێك لە کوردەکان باجی قورسیان داوە بۆ ئەوەی ئەم مافە بۆ نەوەکانی داهاتوو پارێزراو بێت.سوپاسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ هەموو کارە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف بێت.یونامی لە ڕێگەی شارەزایی و ئامۆژگاری تەکنیکی تیمی هەڵبژاردنەکانی خۆیەوە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات.کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕێوشوێن و میکانیزمی داناوە بۆ چارەسەرکردنی هەر سکاڵا و هەر کێشەیەك ئەگەر هەبێت.هەروەها هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیش بەشداری لە پرۆسەی چاودێریکردن دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا.ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنین بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە ١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەمدا.وابکەن کە دەنگەکانتان ببیسترێن و بۆچوونەکانتان ئەژمار بکرێن. دەنگ بدەن!زۆر سوپاس., filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥
Remarks of the Special Representative of the Secretary-General and Head of UNAMI
Remarks of the Special Representative of the Secretary-General and Head of the United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) Dr. Mohamed Al Hassan, during Iraq Energy Conference – Baghdad, 28 January 2025 , filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٣
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق ئامادەی هاوشێوەکاریی ڕۆژی هەڵبژاردن بوو
ئەمڕۆ خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، بەشداریی لە ھاوشێوەکردنی پرۆسەکانی ڕۆژی ھەڵبژاردن کرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەچوو.
ھاوشێوەکردنەکە نمایشێکی گشتگیری ھەموو ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی لەخۆگرتبوو کە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا بەکاردەهێنرێن، وەك ئامێری پشتڕاستکردنەوەی دەنگدەران، سکانەری ژماردنی دەنگەکانی بنکەکانی دەنگدان، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان و کامێراکان. ئەم ھاوشێوەکردنە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئامادەی تەکنیکیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پیشاندا، کە بڕیارە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراوی لە ساڵی ٢٠٢٣، یونامی هەڵدەستێت بە پێدانی ڕاوێژکاری و هاریکاریی و پشتیوانیکردن لە کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق. یونامی چاودێریی یاخود ووردبینی هەڵبژاردنەکانی ١٨ی کانوونی یەکەم ناکات، لەبەرئەوە لەو پێگەیە نیە کە بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.
, filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، ستایشی ئەنجامدانی یەکەم سەرژمێری دانیشتوانی عیراقی لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا کرد، جەختی لەسەر گرنگیی ئەو سەرژمێرییە بۆ پلان و پڕۆژەکانی گەشەپێدانی داهاتوو لە وڵاتدا کردەوە.ئەمەش لەکاتی سەردانێکدا بوو بە هاوەڵیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانان، کە تیایدا سەرۆك وەزیران و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاریی تێروتەسەلیان لەبارەی پڕۆسەکەی ئەمڕۆ و سبەی و شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و نوێکردنەوە وەرگرت. لە کۆنگرەکەدا د.محەمەد تەمیمی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان، ئامادەبوو.دکتۆر ئەلحەسان ستایشی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە و هەوڵە گەورەکانی حکومەتی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە کرد و وتی: "ئەمە قۆناغێکی مێژووییە بۆ عێراق، ئەوەی ئەمڕۆ شاهیدی بووین هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتووی عێراق، ئەم سەرژمێرییە ئامانجی گەشەپێدانە. پێشکەوتنی دەوڵەتان بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە سەرژمێرییەوە. ئەو کارە پیشەییانەی ئەمڕۆ بینیمان متمانە بە پرۆسەکە و جددیەتی لە جێبەجێکردنیدا پشتڕاست دەکاتەوە بە هاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی UNFPA."دکتۆر ئەلحەسان هەوڵەکانی ئەو کارمەندانەی کە لە گەڕەکەکان کاردەکەن و ئامۆژگاری و هاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی UNFPA بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەرز نرخاند. داواشی لە هەموو لایەک کرد بەشداری بکەن و هاوکار بن لە پێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی. بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم سەرژمێرییە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و دابەشکردنی یەکسانی سەرچاوەکانە لە نێوان ناوچە جیاوازەکاندا و پلاندانانە لەسەر بنەمای پێوەرە زانستی و مۆدێرنەکان. بەناوی منەوە و بەناوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بۆ عێراقێکی باشتر.", filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
١١ ئازار ٢٠٢٥
عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی پێکهێنانی کۆمەڵێکی ڕاوێژکاریی لە بواری ژینگە و گۆڕینی کەش و هەوا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیس بوون و ئاڵنگارییە بەردەوامەکان
بەغدا، 11ی 2025 – وەزارەتی ژینگەی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆیان دەربارەی پێکهێنانی کۆمەڵێکی ڕاوێژکاریی لە بواری ژینگە و گۆڕینی کەش و هەوا کرد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییە ژینگەییەکان بە پیسبوونی هەوای شارە گەورەکانی عێراقیشەوە. ئەم کۆمەڵە ڕاوێژکارییە دەبێتە سەکۆیەک بۆ هەماهەنگیکردن لە نێوان کۆششە نیشتمانییەکان و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها بۆ دەستنیشانکردنی کارە هەرە لەپێشینەکانی بواری ژینگە و پتەوکردنی هاوبەشییکردنی جیهانی. ئەم گفتوگۆیانە لە کۆبوونەوەیەکی دوێنێی نێوان دکتۆر هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق و غولام ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و مرۆیی لە عێراق ، ئەنجامدرا. نوێنەرانی چەندین ڕێکخراوی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانی وەک بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) و بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) و نوێنەری بانکی نێودەوڵەتیی و برپرسانی باڵای وەزارەتی ژینگە لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوون.کۆمەڵی ڕاوێژکاریی لە بواری ژینگە و گۆڕینی کەش و هەوا لە شارەزایانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و ئەکادیمییانی زانکۆ و پەیمانگاکانی توێژینەوە لە عێراق و نوێنەرانی گەنجان و نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی ژینگە و دام و دەزگا پەیوەندارەکان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت پێکدێت., filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
١٢ ئازار ٢٠٢٥
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی مێزگردێک ڕێکدەخات بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان 2025
هەولێر، 6ی ئازاری 2025- ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) مێزگردێکی لە شاری هەولێر سازکرد بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان 2025. لە چالاکییەکەدا 18 کەس (11 ئافرەت و 7 پیاو) بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و UN WOMEN و UNFPA بەشداربوون. بەشداربووان پابەندبوونیان نوێکردەوە بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان لەژێر تەوەری ئەمساڵدا "بۆ هەموو ئافرەتان و کچان: ماف. یەکسانی. تواناسازی" و گفتوگۆیان دەربارەی دەستکەوت و ئاستەنگ و ڕێوشوێنە پێویستەکان کرد بۆ خێراکردنی پێشکەوتن لە بەدیهێنانی توانای ڕاستەقینەی ئافرەتان و کچان و هەروەها بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی کاریگەریان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، لەوانەش بواری پەروەردە و تەندروستی و حوکمڕانی و بڕیاردان. بەشداربووان جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دامودەزگاکانی سەروەری یاسا و دادپەروەری کردەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژی و دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە. هەروەها باسیشیان لە پێویستی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ئافرەتان کرد لە بەرەوپێشبردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەرەنگاربوونەوەی ووتاری ڕق و کینە لە دژی ئافرەتان و جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر پاراستنی ئافرەتانی سەر بە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتییان.ئەم چالاکییە دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و گفتوگۆ لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکان، ئەمەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هەوڵە بەکۆمەڵەکان بۆ بەهێزکردنی ئافرەتان و کچان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. #رۆژی_جیهانی_ئافرەتان , filtered_html
1 of 5
چیڕۆک
٢٧ شوبات ٢٠٢٥
یونامی کەرنەڤاڵێکی کەلتووری بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاریی عەرەب بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ساز دەکات
بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن رێکخراوی گەشتیاریی عەرەبەوە وەک پایتەختی گەشتیاریی عەرەب بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەسنیشانکرا. بۆ ئاهەنگگێڕانیش بەم بۆنەیەوە، ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) کەرنەڤاڵێکی کەلتووری لە بارەگای خۆی لە بەغدا ساز کرد کە بووە مایەی پێشکەشکردنی نمایشێکی کەلتووری لە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ. لە کەرناڤەڵەکەدا، دکتۆر موحەممەد مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دکتۆر ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری و چەندین وەزیر و نوێنەرانی دیپلۆماسی و بەرپرسانی عێراق و باڵیۆزی وڵاتان ئامادە بوون.هەروەها، لەلایەکی ترەوە، پارێزگاری بەغداش بازاڕێکی رێکخست بۆ نمایشکردنی بەرهەمە هونەری و کارە دەستییەکان کە گوزارشتیان لە دەوڵەمەندیی عێراقیان بە شوێنەوار و پیشەگەری دەخستە ڕوو. , filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
١٧ شوبات ٢٠٢٥
نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی عێراق دەکات بۆ راگەیاندنی سیاسەتی پاراستنی نیشتمانی بۆ خەڵکی مەدەنی
ئەمڕۆ دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ راگەیاندنی سیاسەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی بەسەرپەرشتی جەنابی موحەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق کە لەلایەن "لێژنەی هەمیشەیی نیشتمانی بۆ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییەوە رێکخرا بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ"ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی" بە هاوکاریی رێکخراوی" پاکس".شایانی باسە، بەڕێز قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و چەند پیاوماقوڵێک لەو کۆنفرانسەدا ئامادە بوون.بەڕێز ئەلحەسان لە وتەیەکدا ستایشی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێڕاگەیاندن سەبارەت بە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ راگەیاندنی "سیاسەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی".جەنابی نوێنەر وتی "ئێمە لەم دەسپێشخەرییە لەگەڵ ئێوەین و لەو باوەڕەشداین کە بە ڕاستی کاتی ڕاگەیاندنی هاتووە. بەدڵنیاییەوە هەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەم نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک پێشکەش بە عێراق دەکەن بۆ ئەوەی چی باش بێت بۆ ئەم وڵاتە. "وێڕای جەختکردنەوەی لەسەر گرینگیی داڕشتنی سیاسەتی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی لێپێچینەوە بەرپرسکردنی ئەنجامدەران هەروەها لەسەر پێویستبوونی ئەنجامدانی ئەو سیاسەتە لە ڕێگەی یاسای دادپەروەرانە و شەفافییەوە لەپێناو هێنانەکایەی دادپەروەری، دکتۆر ئەلحەسان وتی"ئێمە شانازی بە کارکردنمان شان بە شان لەگەڵ ئێوە دەکەین بەرەو عێراقێک کە هەم لەناوخۆدا و هەمیش لەگەڵ دراوسێکانیدا سەقامگیر و بەهێز و شکۆدار و خۆشگوزەران بێت.", filtered_html
1 of 5

چیڕۆک
٠٣ شوبات ٢٠٢٥
وتەی دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق، لە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی "وێستگە- المحطة"
خانمان، بەڕێزان ئێوارەتان باش شانازییە بۆ من ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم بۆ ئاهەنگێڕان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی " المحطة".تێڕوانینی ئیلهام بەخش و بەهێزتان : عێراقێکی خاوەن ئابووری گەشەسەندوو و گشتگیر و بە هێز کە بە وزە و داهێنان و سەرکردایەتی گەنجە داهێنەرەکانی سەرپەرشتی دەکرێت.لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی باوەڕمان وایە کە ئایندەی عێراق ڕووناکتر و سەقامگیرترە ئەمەش تەنها لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە گەنجەکان دەتوانرێت بەدیبهێنریت - لە ئێوە – نەوەی بونیاتنەری گۆڕان ، گۆڕانکاری بۆ باشتر و چاکتر."المحطة" دەستپێشخەرییەکی ناوازەیە و دەڕوانێتە ئایندە و جڤاکی بیرمەندان و داهێنەران و ئارەزوومەندان بەیەکەوە گرێ دادات. لە ناخەوە دڵخۆشم بە زانینی ئەوەی ئەم شوێنە دەرفەت بە گەنجەکان دەدات توانای مێشکی داهێنەرانەیان ئازاد بێت و هەروەها پشتگیری و سەرچاوەکانی پێویست بۆ بیرۆکە داهێنەرەکانیان و پڕۆژەکانی ئایندەیان بەدەست بهێنن.ئەم شوێنە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر توانای مێشکە عێراقییەکان و لەسەر باوەشکردنەوە بۆ داهێنان و لەسەر ویست و خواست و کۆششە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە پێشوەچوونی عێراق بەرەوە ئایندەیەکی گەش. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، "المحطة" ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە پەرەپێدانی ئابووری عێراق لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەستپێشخەرییە ناوخۆیییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشە و دەرفەتەکان.بە کورتی، ئەمە کلتورێکی نوێیە لە عێراق ڕێچکەی کردوو ە و دەبێت پشتگیری بکرێت و باوەشی بۆ بکرێتەوە .لەم ساڵیادەدا، پیرۆزبایی لەکار و کۆششە ناوازەکانتان دەکەم . پشتگیریی و پاڵپشتییە چەسپاوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە داهێنەرانە دووپات دەکەمەوە ، ئەم دەستپێشخەرییانە عێراق بە خێرایی دەگێڕێتەوە بۆ پێگەی سروشتی خۆی لەنێو وڵانان، عێراقێکی دوور لەکاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕابردوو و ترس لە ئایندە . عێراقێکی ڕۆشن، کە لەلایەن گەنجەکانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت گرنگیشە بۆ زامنکردنی ئایندەیەکی رووناک بۆ نەوەکانی داهاتوو و تژی بێت لە دەرفەت و گەشە.لەم دەرفەتەدا ، سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم بۆ پشتگیریکردنی کارەکانی "المحطة"، و داوایان لێدەکەم و هانیشیان دەدەم کە پشتگیریی و دەستپێشخەریی زیاتر پێشکەش بکەن ، چونکە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر ئایندەی عێراق. پشتگیرییەکانتان زۆر گرنگ بووە بۆ سەرکەوتنی "المحطة "، و بەیەکەوە کار دەکەین بۆ دڵنیابوون لە درێژەپێدانی و پێشوەچوونی. جاری دیکە سوپاس. سوپاس بۆ بانگهێشتی ئەمڕۆم بۆ بەشداریکردن لەم ئاهەنگە لەگەڵتان، سوپاس بۆ بەڕێز وەدیع و بۆ هاوڕیان و هاوکاران., filtered_html
1 of 5

لێدوانی ڕۆژنامەوانی
١٣ ئازار ٢٠٢٥
یونامی نیگەرانی خۆی لە ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر کرێکارانی سوری لە عیراق دەردەبڕێت، دەستخۆشی لە کارە دەستبەجێ و بەپەلەکانی حکومەتی عیراقیش دەکات
یونامی دەستخۆشی لە بەڕێز محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، دەکات بۆ ئیدانەکردنی ئەم جۆرە هێرشانە و دەستخۆشی لە بڕیارەکەی حکومەتی عیراق دەکات بۆ پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە هێرشانە، کە بریتیە هێرش کردنە سەر شکۆی مرۆڤ و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا کارپێکراوەکانی عیراقە.نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) داوا لە هەموولایەك دەکات پابەندی یاسا بن و حیکمەت بەکاربهێنن و دووربکەونەوە لە قسەی ڕق و کینە و هەروەها سەقامگیری لە چوارچێوەی عیراقێکی ئەمیندا بهێننە کایەوە کە لەگەڵ نێوخۆ و دەوروبەریدا ئاشتی بپارێزێت., filtered_html
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٨ ئازار ٢٠٢٥
راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراق بەبۆنەی "ڕۆژی جیهانیی ژنان" وە بۆ ساڵی ٢٠٢٥
بەغدا، ٨ی ئاداری ٢٠٢٥ :- سەرباسی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی ژنان، کە بریتییە لە "خێراکردنی پێشکەوتن، مافەکان، یەکسانی، بەتواناکردن"، جەخت لەسەر رەخساندنی دەرفەت دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا هەموو ژنان و کچان بتوانن گەشە بکەن و بەشداری بکەن و سەرکردایەتی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خواستەكانیان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە و سەقامگیرانە و بە دەرفەتی رەخساوی یەکسانانەوە بەدی بهێنن. ئێمە لە کاتێکدا ئاهەنگ بۆ ئەم ڕۆژە دەگێڕین لە ساڵی ٢٠٢٥ دا، بە ڕێزەوە باس لە رۆڵی بەرچاوی ژنانی عێراق دەکەین کە بەدرێژایی مێژوو توانیویانە شوناسی نەتەوە بپارێزن و کەلتوورەکەشی دەوڵەمەند بکەن بەهۆی توانایان بۆ هەڵسانەوە و بڕیاری شێلگیرانە و قوربانیدان و دەسکەوتی بەرچاوەوە. لە راستیدا عێراق پێشکەوتنێکی گەورەی سەبارەت بە بەدەستهێنانی "ئامانجی گەشەپێدانی درێژخایەنی ژمارە ٥" بەدەستهێناوە بە داننان بە بە یەکسانیی نێوان ژن و پیاو و هەروەها بەتواناکردنی هەموو ژنان و کچان. لەلایەکی ترەوە سیستەمی کۆتا بۆ بەشداریی سیاسییانەی ژنان پەیڕەو کراوە و حکومەتی عێراقیش چەندین چوارچێوەی گشتگیر و هیوابەخشی بۆ بەتواناکردنی ژنان دروست کردووە بەگرتنەخۆی"ستراتیژ بۆ ژنانی عێراق" و بەم زووانەش "پلانی نیشتمانی کارکردن لەسەر ژن و ئاشتی و سەقامگیری" رادەگەیەنێت.هەرچەندە پێشکەوتن و دەسکەوتێکی زۆر لە عێراقدا بەدی هاتوون بەڵام هێشتا کاری زۆرتر لە بوارەدا ماوە وەک پێویستبوون بە دەرکردنی یاسایەک کە پاراستنی زیاتر بۆ ژنانی عێراق لە توندوتیژی مسۆگەر بکات و بەشدارییان لە هێزی کاردا زیاتر بکات و ڕێگەش بۆ نوێنەرایەتییان لە بڕیارداندا لە هەموو کایەکاندا خۆش بکات.هەر بۆیە ئێمە داوا لە هەموو دامودەزگا پەیوەنددارەکانی عێراق دەکەین کە ئەم دەسکەوتانە بپارێزن و پەرەیان پێ بدەن بە تایبەتیش بەشداریی ژنان لە کایە سیاسییەکاندا وەک بۆ نموونە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ دامودەزگاکانی عێراق بەگوێرەی چوارچێوە جیهانییەکان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان و کچان و دابینکردنی پاراستنیان و بەتواناکردنیان و گەیاندنی دەنگیان بۆ بەشدارییان لە رەنگرێژکردنی ئایندەی وڵاتدا.لەم رۆژەدا کە ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بەو پێشکەوتنانەی کە بەدیهاتوون، هانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەدەین کە دەسکەوتی زیاتر سەربار بکەن لەپێناو دروستکردنی ئایندەیەک کە تێیدا هەر ژن و کچێک لە عێراقدا توانای گەشەکردن و هەڵسانەوەی هەبێت و دەرفەتیشی بۆ ڕەخسا بێت., filtered_html
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٢٦ شوبات ٢٠٢٥
بنیاتنانی شارەزایی کارسازی بۆ پاڵپشتیکردنی کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەند و ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراق
هەولێر، عێراق (هەواڵەکانی رێکخراوی جیهانی کار) 26 شوباتی 2025 ڕێکخراوی جیهانی کار بە هاوکاری دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووری و گەشەپێدان ( (BMZ و ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) پشتیوانی لە پەرەپێدانی کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانی ئێستا و کارسازان دەکات لە عێراق لە ڕێگەی ڕاهێنانی شارەزایی کارگێڕییەوە. ئاژانسی GIZ پشتگیری لەم ڕاهێنانە دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی "پەرەپێدانی ئاسۆی خستنەسەرکار لەنێو ئاوارەکان و پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکان و بە تیشکخستنەسەر ئافرەتان و کەسانی کەم ئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت و گەنجان لە باکووری عێراق." هەروەها وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی پڕۆژەی "بەرەو دامەزراندنێکی زیاتر و باشتر لە ڕێگەی بەرزکردنەوە بۆ کەرتە تایبەتەکان لە باشووری عێراق - بە تیشکخستنەسەر بازرگانی سەوز" بەشدارە لە دابینکردنی بودجەی ئەم پرۆگرامە. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییە، فێرخوازانی هەڵبژێردراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بانکی ناوەندی عێراق، ژوورە پیشەسازیەکان، زانکۆکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی لاوان و وەرزش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە وەزارەتی بازرگانی، بانکەکان، و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداری لە راهێنانەکانی "دەست بکە بە بزنسەکەت و پەرەیپێبدە" لەلایەن رێکخراوی جیهانی کار. ئەم ڕاهێنانە پێشکەوتووەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کار، شارەزایی بە بەشداربووان دەبەخشێت تا بە شێوەیەکی بەردەوام پشتگیری لە خاوەنکاران بکەن لە رێگەی ئەم دوو پڕۆژەوە لە باکوور و باشووری عێراق. ئامانجی ڕاهێنانەکە پێشکەشکردنی پشتیوانی ئاست بەرزە بە خاوەنکارەکان کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە کارەکان بکەن یان ئەدای کارکردنیان بەرز بکەنەوە تاوەکوو دەرفەتی کارکردن بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان دروست بکەن.ئەم راهێنانە کۆمەڵەیەکی گشتگیرە لە کەرەستە و ئامرازەکانی ڕاهێنان بۆ کارە زۆر بچووک و مامناوەندەکان و خاوەنکارەکان بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی تواناکانی بەڕێوەبردنیان. ئەم راهێنانانە لە سێ بەشی جیاواز پێکهاتووە کە بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغە پێشکەوتووەکانی گەشەپێدانی بازرگانی داڕێژراون؛ لەوانە "بیرۆکەی کارەکەت دروست بکە"، "دەستپێکردنی کارەکەت" و "بزنسەکەت باشتر بکە."بەشەکانی ڕاهێنانی جیهانی لەگەڵ ژینگەی عێراق گونجێندراوە، لەوانەش مەشقی تایبەت بە کەرتەکان و توێژینەوەی کەیسەکان، و دەستیکرد بە گونجاندنی مادە سەرەکیەکانی ئەم راهێنانە بۆ ڕەنگدانەوەی لایەنە یاسایی و ئابووری و کولتوورییە ناوچەیی و نیشتمانییەکان، لەوانەش جیاوازییی زمان. ئەم راهێنانە لە ئێستادا بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی ( شێوەزاری سۆرانی و بادینی) بەردەستە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بە بەربڵاو لە عێراقدا بڵاببێتەوە. لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پرۆگرامەکەدا، وۆرک شۆپێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بۆ بنیاتنانی توانای ٤١ ڕاهێنەر لەسەر پرۆگرامەکە. دوای تەواوبوونی وۆرک شۆپەکە، هەر ڕاهێنەرێک بەشە جیاوازەکانی ڕاهێنانی لەسەر تەواوی پرۆگرامەکە ڕادەهێنێت بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی خاوەنکاران و ڕاهێنانی خاوەنکارە بەتواناکان بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانیان وەک ڕاهێنەری بڕوانامەدار لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەرانی باڵای پرۆگرامی "بزنسەکەت دەستپێبکە و پەرەیپێبدە". هەروەها لە رێگەی بەدواداچوون و ڕاوێژکاری بۆ کاری زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکانەوە خزمەتگوزاری بەدواداچوون و راوێژکاری بەدەستدەهێنن. “شێوازی ڕاهێنانی ڕاهێنەران دڵنیای دەدات لە بەردەوامیی پرۆگرامەکە لە درێژمەودادا لە رێگەی دروستکردنی کۆمەڵەیەکی بەتوانای ڕاهێنەرانی نیشتمانی لە چەندین هاوبەشی جیاوازە کە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی بەشە سەرەکییەکانی ئەم راهێنانە بۆ خاوەنکارە بەتوانا و لێهاتووەکان لە دوای تەواوبوونی ماوەی پڕۆژەکەش. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پرۆگرامی وڵاتی کاری شایستەی عێراق کە گرنگی بە پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار زیاتر و باشتر بۆ هەمووان،" مەها قەتاع، ڕێکخەری وڵاتی رێکخراوی جیهانی کار لە عێراق، رایگەیاند. پرۆگرامی "بزنسەکەت دەسپێبکە و پەرەیپێبدە" لە زیاتر لە 100 وڵاتدا پێشکەش دەکرێت و لەگەڵ پێداویستە ناوخۆیی و هەرێمیەکانی گونجێندراوە. لە عێراق، ڕێکخراوی جیهانی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە پاکێجەکەی پەرەپێداوە کە ڕاهێنانەکانیان بە دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی گەشەپێدانی بازرگانی نیشتمانی ناساندووە و پاڵپشتی ئافرەتانی گەنج، پەنابەران، ئاوارەبووەکان و ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکانی گروپە پەراوێزخراوەکان کە ئارەزوو دەکەن بزنس یاخود کاری خۆیان دابمەزرێنن یان پەرەەپێبدەن. , filtered_html
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٩ شوبات ٢٠٢٥
شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، ئەمیری کوێت پێشوازی لە دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی دەکات
ئەمڕۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوێت، خاوەن شکۆ شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح، ئەمیری کوێت، پێشوازی کرد لە دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی و شایانی باسیشە بەڕێز عەبدوڵڵا ئەلیەحیا، وەزیری کاروباری دەرەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو. وێنە: دیوانی میری, filtered_html
1 of 5
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
٠٩ شوبات ٢٠٢٥
شێخ سەباح خالید ئەلئەحمەد ئەلسەباح، وەلی عەهدی کوێت، پێشوازی لە دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی دەکات
ئەمڕۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوێت، شێخ سەباح خالید ئەلئەحمەد ئەلسەباح، وەلی عەهدی کوێت، پێشوازی لە دکتۆر موحەممەد ئەلحەسان، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کرد و شایانی باسیشە بەڕێز عەبدوڵڵا ئەلیەحیا، وەزیری کاروباری دەرەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو. وێنە: دیوانی وەلی عەهدی کوێت, filtered_html
1 of 5
نوێترين سهرچاوهكان
1 / 11
سەرچاوەکان
٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
سەرچاوەکان
٢٨ شوبات ٢٠٢٣
1 / 11